riklam

نوێنه‌رێك: له‌هه‌موو دۆخێكدا به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت

ئابوری 06:50 PM - 2019-03-02
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: حكومه‌تی فیدراڵی عیراق له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌كات.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 2-3-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: حكومه‌تی فیدراڵی له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی 2019 ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

راشیگه‌یاند: به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته‌ كۆمپانیای سۆمۆ، ئه‌و كات حكومه‌تی عیراق ته‌واوی به‌شه‌ بودجه‌ی بۆ ده‌نێرێت، وتیشی: به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی راده‌ست نه‌كرد، به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی به‌غدا پابه‌ند كراوه‌ به‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ هه‌ردووكی بڕه‌گه‌ی ده‌كاته‌ 522 ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێك.

شیروان میرزا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، به‌غدا بڕی 522 ملیار دینار مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ست نه‌كات، وتیشی: به‌ یاسا جێگیركراوه‌و ئه‌وه‌ش به‌ ئاگاداری و رێكه‌وتنی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ جیاكانی نوێنه‌ران بووه‌، وتیشی: له‌هه‌موو بارودۆخێكدا به‌غدا بڕی 522 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ ده‌چینه‌وه‌ بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌كانی نوێنه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ وه‌ك نوێنه‌رانی كورد كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی ده‌كه‌ین وبه‌دواداچوون و گفتوگۆكانمان و چاودێردییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket