riklam

كتێبی (باڵیۆز) بڵاوكرایەوە

ئەدەب وهونەر 05:54 PM - 2019-03-02
.

.

سەعات 3:30 دەقیقەی ئەمڕۆ لە هۆڵی كافێ نێتی ئەمنە سوورەكە بەبەشداری ژمارەیەكی زۆر لە ئەدیبان و نووسەران مەراسیمی دابەشكردنی كتێبی ( باڵیۆز.. لەسلێمانییەوە بۆ جنێف، دیدار لەگەڵ د.محەمەد سابیر) كە لە ئامادەكردنی رۆژنامەنووس خەڵەف غەفوورە ئەنجامدرا.

لە مەراسیمەكەدا خەڵەف غەفوور نووسەری كتێبەكە وتەیەكی پێشكەشكرد و تێیدا سوپاسی ئامادەبوونی میوانان و سەرجەم ئەو كەسانە كرد كە لەنووسینی كتێبەكەیدا هاوكاری بوون، داوای لێبووردنیشی بۆ هەر كەمووكوڕییەك كرد ئەگەر لە كتێبەكەیدا هەبێت.

د.محمد سابیر دەربارەی دیدارەكەی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia وتی: سەرەتای چاوپێكەوتنەكەی ئەم دیدارە بۆ ساڵێك لەمەو بەر دەگەڕێتەوە،دیارە لە ماوەی ئەم ساڵەشدا زۆر شتی تر ڕوویداوە،  كتێبەكە كە لە دووتوێی 232 پەرەدایە بە گوێرەی پرسیارەكان وەڵامم داوەتەوە ئەو پرسیارانەی كراوە بەشێكی دەربارەی باری خێزانی و قۆناغی مندالًَیمە، واتە چەند پەڕەیەكی باسی ژیانی خۆمە.

هەروەها باس لە وێستگەكانی ژیانی سیاسیم دەكات كە لە چ وەختێكەوە دەستم بە كاری سیاسی كردووە، من لە سەرەتای ساڵی شەستەكانی سەدەی ڕابردووەوە كە لە یەكێتی قوتابیان و دواتر پارتی دیموكراتی كوردستان و پاشان باڵی مەكتەبی سیاسی پارتی كارم كردووە،هەروەها رۆڵم هەبووە لە دامەزراندنی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان و بەرپرسیارێتم هەبووە لەو كۆمەڵەیەدا،هەروەها ئاماژەم بە نوێبوونەوەی شۆڕش كردووە كە لە ساڵی 1974 چوومەتە دەرەوە و بوومەتە پێشمەرگە، هەروەها باسی رۆڵی خۆمم كردووە لە ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لێپرسراوی دەرەوەی یەكێتی بووم لقی ئەوروپا، دواین وێستگەشی ئەوەیە كە چۆن بوومەتە باڵیۆز.

دەربارەی ئەوەی كە لەو دیدارەدا  باس  لە ئەزمون كراوە و كەسانێك كە بیانەوێت ببنە باڵیۆز سود لەم كتێبە وەردەگرن، د. محمد سابیر وتی: بەبۆچوونی من هەنیدێك مەوقیفی تێدایە كە باس لە هەڵوێستی تێدایە كە سودی لێوەردەگێرێت، وەك هەڵوێستی من لە ساڵی 1964 و جیابوونەوە و دامەزراندنی كۆمەڵەی رەنجدەران، بۆیە بەشی خۆی ئەم كتێبە سودی تێدایە، بەڵام باس لە پسپۆڕی من لە بواری باڵیۆزی و دیپلۆماسی  ئەزمونەكانم ناكات و نەچۆتە ووردەكاری ئەو بوارەوە.

لە كۆتایشدا د. محمد سابیر ئاماژەی بە پرۆژەی داهاتووی كرد كە هەوڵدەدات لە پرۆژەیەكدا باس لە ئەزمونی دیپلۆماسی و كاری دیپلۆماسی و هەروەها مێژوویەكی دیپلۆماسی و بەرەو پێشەوەچونەكان دەكەم.


PUKmedia    گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket