riklam

یەكەمین كچە عیراقی دەچێتە بواری گەردوونیەوە

هەمەرەنگ 11:19 AM - 2019-03-02
.

.

كچێكی عیراقی دوای هەوڵ و ماندوو بونێكی زۆر و خوێندنی ئەندازیاری كیمیایی توانی بچێتە ناسا و وەك قۆناغی یەكەمیش دیزیان و گەشەپێدانی كەشتیە گەردونیەكانی پێسپێردراوە.

دیانا ئەلسندی بەغدادی دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بەدەستهێنا، پاشان بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەی ڕوویكردە شاری لۆس ئەنجلۆس.

دیانا دەڵێت لە منداڵیمەوە خەریكی كاری ئەندازیاری بووم و حەزم بەو كارە دەكرد، بەڵام كاتێك لە كۆلێژ دەستم بە ژمێریاری كرد، هەستم كرد لەو كارەدا سەركەوتوو دەبم، زۆر هەوڵمدا و خۆم بە بەرنامەكانیەوە سەرقاڵ كرد، بەڵام بە تێپەر بوونی كات بۆم دەركەوت ئەم كارە باش نیە، بۆیە ڕوومكردە بواری ئەندازیاری و شارەزابوون لە بواری زانستەكانی گەردوونیدا.

دیانا ئەوەش ڕوون دەكاتەوە چوونی بۆ كاری ئەندازیاری بۆتە هۆی چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی و گۆرانكاریەكی پۆزەتیڤ لە ژیانیدا رووی داوە، كە دواجار وەك یەكەم هاوڵاتی عێراقی چۆتە ناسا و لەوێ كاری گەردوونی دەكات.

دەربارەی كارە نوێیەكەشی دیانا دەڵێت: ئەم كارە زۆر خۆشە و بواری سەركەوتنی زۆرە، كارێكە كۆتایی نایەت و گەران و زانیاری زیاتر بەردەوامە، هەروەها كارێكی دووبارە و ڕۆتینات نیە.

دیانا ئێستا كە لە بواری ئەندازیاری گەشەپێدانی ناسا كار دەكات رایدەگەیەنێت وەك یەكەم كاری دیزاین و گشە پێدانی كەشتیە گەردونیەكانە، كە چەندین كار لە خۆ دەگرێت و هیواخوازیشە بتوانێت بگاتە دواین قۆناغی بواری گەردوونی.


PUKmedia و/ گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket