riklam

حەمید عوسمان پیری بڵاودەکاتەوە

ئەدەب وهونەر 10:11 AM - 2019-03-02
.

.

حه‌مید عوسمان نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ناوی پیری به‌منزیكانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

هونەرمەند حەمید عوسمان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ریکلامی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو کردوەتەوە بە ناوی پیری، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە.

پیری، میلۆدی (بورهانی موفتی زاده‌)یه‌، دابه‌شكردنی میوزیكی له‌لایه‌ن (ئه‌فشین شوكری) بۆ كراوه‌، بڕیار فه‌تاح له‌ وڵاتی ڕووسیا كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌.

حه‌مید عوسمان حه‌مه‌ گه‌وھه‌ر ناسراو به‌ (حه‌مید عوسمان) له‌ گه‌ڕه‌كی ئیبراھیم پاشا له‌ ساڵی ١٩٨٥ له‌ شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، ھه‌ر له‌ شاری سلێمانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی ته‌واوكردووه‌، له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌نێو میوزیك و گۆرانی بووه‌، به‌ڵام زیاتر حه‌زی بۆ گۆرانی ھه‌بووه‌، له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ دیاره‌كانی كوردستان و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه‌، به‌ هه‌ردوو شێوازی فۆلكلۆر و ستایلی نوێ گۆرانی ده‌ڵێت.

لینکی یاریدەدەر بۆ بینینی ڤیدیۆکە ........

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket