لوتكه‌ی هانۆی سارێژی زامی مێژوو
بیروڕا 08:20 PM - 2019-02-28.
(دیدێك له‌مه‌ڕ كێشه‌ی ئه‌مریكا و ئێرانیش)
رۆژانی 27 و 28 مانگ ، (هانۆ)ی بووبه پایته‌ختی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای دیموكرات و سه‌رۆكی كۆریای باكوری تۆتالیتاری.
مرۆڤ كه‌سه‌یری دیمه‌نه‌كانی لوتكه‌كه ده‌كات و دونیای پێچا و پێچ و پڕله به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌ت له به‌رچاو ده‌گرێت ، هیچ سه‌یر نییه، هانۆی كه هه‌میشه شاری داگیر كراوی ئیمپراتۆره‌كان و كۆڵۆنیالیزم كۆن و نوێ بوه ( هه‌ڵبه‌ته ئێسته باوڕم به چه‌مكی كۆڵۆنیالیزم نه‌ماوه) كه‌چی به هۆی قاره‌مانیه‌تی گه‌لی فێتنامه‌وه، ئێستا هانۆی بوه‌ته پایته‌ختی لوتكه‌ێكی چاره‌نوس سازی دوو سه‌رۆك ، كه هه‌تا پار هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كار هێنانی چه‌كی ئۆتۆنۆمیان له یه‌كتر ده‌كرد.
ئه‌مریكا، كه‌یه‌كه‌مین وڵاته چه‌كی ئه‌تۆمی له ژاپۆن به كارهێنا، به‌م سیاسه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور، ده‌یسه‌لمێنێت كه تا بتوانێت له به‌كار‌هێنانه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی خۆی ده پارێزێت. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه گه‌وره‌كانی بكه‌ونه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌وه، ده‌بێت بترسین دیسان،په‌نا به‌رێته‌وه به‌رچه‌كی ئۆتۆمی. بێ گومان هه‌موو وڵاتێك چه‌كی ئۆتۆمی هه‌بێت بۆ پارستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی،له ناو هاوكێشه سیاسی و ئابوری و ئاسایشیه‌كانی جیهاندا، وه‌كو ده‌بۆی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی ئه‌تۆمی،چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌پاڕێزن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت بترسین ڕوداوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كێشمه كێشمه‌كانی تایفی و ئقلیمی، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی گونجاویان بۆ نه دۆزرێته‌وه، كه هاوسه‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لاێك بپارێزێ، هیچ به دووری نازانین كێشه‌ی ئێستای پر له‌رقه‌كان، هه‌موو لاێك ناچاربكات ده‌بۆی چه‌كه ئه‌تمیه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
لوتكه‌ی هانۆی،دوو ده‌وڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ری به‌كار هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كۆكرده‌وه،نه سه‌رۆكی ئه‌مریكای به پله بڕیار ده‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی برده سه‌ر، نه سه‌رۆكی كۆریای به‌تاقی ته‌نها بڕیارده‌ر، هه‌ڕه‌شه‌كانیان برده سه‌ر. ئێستا ده‌شێ بڵین له پرۆگرامی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته، به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیكه له مه‌حال.
فێتنامیش به‌م میوان داریه‌تیه‌ی لوتكه‌ی هانۆی، سه‌لماندی گه‌ڵێك له خه‌باتی ڕزگاری خوازیدا سه‌دان هه‌زار قوربانی دابێت، گه‌رچی پێشتر سه‌ربه‌خۆیان پێ ڕانه‌ده‌بینی و به‌یاخی و تێكده‌ری ئاسایشی سنوری ده‌ریای و زه‌مینیان ده‌زانی و ته‌نانه‌ت چه‌كی كیمیاویشیان به‌رامبه‌ر به‌كار هێنان، به‌ڵام ئێستا متمانه‌ی ئاشته‌واێكی نێو نه‌ته‌وه‌یێ وه‌رده‌گرێ و به گوڵ و گوڵزار و ئاڵای سوری هێشتا دانه‌گیراوی كۆمۆنیزیم (كه‌ته‌نها به ئاڵا سوره‌كه كۆمنیستن)پێشوازی له لوتكه‌ێكی هه‌ستیاری چاره‌نوس سازی جیهانی ده‌كات.
كۆریای باكور هه‌تا خاوه‌ن ئایدیۆلۆژیه‌تی تۆتالیتاری بێت، كه سه‌پێنه‌ری تاك حزبی و میرات گری سیسته‌می باوك سالاریه ، مه‌حاڵه به‌م ڕێكه‌وتنه‌ش ببێته وڵاتێكی دیمووكراسی. ئه‌مریكاش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێكیش بكه‌ون له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوریا، هه‌تا ڕاده‌ێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه،قسه‌له گۆڕینی سیسته‌می حوكم ڕانی تۆتالیتاری بكه‌ن، به‌ره‌و دیموكراسی.
ده‌پرسین ، مادام چاره‌سه‌رێكی گونجاو به چاوپۆشین له ناسنامه‌ی ئایدۆلۆژی تۆتالیتاری كۆریای باكور سه‌ڕه‌رای هه‌موو هه‌ڕه‌شه و كێشمه كێشه‌كان دۆزرایه‌وه، كه‌وابێ ئایا توانای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی له نێوان ئه‌مریكا و سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی له لاێك، هه‌روه‌ها ئێران و دۆسته‌كانی له لاێكی تر، به ته‌واوه‌تی له ده‌ست چوه ؟
ئێمه پێمان وایه، نه ئه‌مریكا ده‌توانێت به ته‌واوی توانای ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگی و هه‌موو فشاره ئابوریه‌كانی بڕیاری جه‌نگ بدات. نه ئێرانیش ده‌توانێ سه‌ڕه‌رای قوڵی ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی سونی گه‌رای ناوچه‌كه، سه‌ره‌ڕای توانا عه‌سكه‌ری و گیانی ڤیداكاری و هه‌ژمونی عه‌قیده‌یی و پشت ئه‌ستوور به دۆسته‌كانی له یه‌مه‌ن و سوریا و لوبنان و عێراق ، بڕیاری تێوه گلان به جه‌نگێكی دیكه‌ی كه‌نداو بدات. كه‌وابێ سه‌ره‌رای هه‌موو ناكۆكی و كێشه‌كان و هه‌رچه‌نده ده‌وترێ ده‌رگاكانی دۆزه‌خی جه‌نگ كرابێته‌وه، به‌ڵام ، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لاێك له چاره‌سه‌ردایه.
چاره‌نوسی ئێران ته‌نها گه‌لانی ئێران ده‌توانن بڕیاری لێ بده‌بن. نه‌ك به هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابوری سیسته‌م گۆڕین. مه‌ترسیه‌كانی كه‌له‌سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌وڵه‌تانی سونی گه‌رای تر هه‌یه ، به‌ده‌سته به‌ری بڕیاری نێونه‌ته‌وه‌ی ڕێك كه‌وتنی تۆكمه‌ی ئیقلیمی، چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. به هیوای ده‌ۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی مۆته‌كه‌ی جه‌نگی نه‌خوازراو.
پاریس قاوه‌خانه‌ی سۆلفرینۆ ناوه‌ندی پارتی سۆسیالیسیت.
مه‌لا به‌ختیار
هەواڵی زیاتر
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22