riklam

بەغدا مووچەی ساڵێكی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردوە

ئابوری 06:00 PM - 2019-02-28
.

.

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: بەغدا مووچەی هەر 12 مانگەكەی ساڵی 2018ی بۆ هەرێم رەوانە كردوەو هیچ بڕە پارەیەكی مووچەی ساڵی رابردوی هەرێم لە بەغدا نەماوە،  دەشڵێت: چاوەڕوان دەكرێت مانگی داهاتوو بەپێی یاسای بودجەی 2019 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكرێت.

 شیروان میرزا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: بەپێی زانیارییەكانمان ئەو مووچەیەی لەهەردوو مانگی كانونی دووەم و شوباتی ئەمساڵدا بەغدا رەوانەی هەرێمی كردوەو بڕەكەی 317 ملیار دینار بووە لەسەر حسابی 1/12ی ساڵی 2018 هاتووەو تەواوكەری ئەوەی ساڵی رابردوو بووەو  هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2018 كە بەغدا بینرێت بۆ هەرێم نەماوەو هەر 12 مانگەكە رەوانەی هەرێم كراوە.

وتیشی: تائێستا ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بەپێی یاسای بودجە ی2019ی عیراق نەكراوە، چاوەڕوان دەكرێت مانگی داهاتوو بەپێی یاسای بودجەی 2019 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئەوەشی وت: ناردنی مووچەكە دەكەوێتە سەر ئەوەی هەرێم و بەغدا بگەنە تێگەیشتنێكی باش كە ئایا هەرێم نەوت رادەستی بەغدا دەكات یاخود نا، تا بەغدا بزانێت لەسەر چ بنەمایەك پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

راشیگەیاند: بڕیارە 5ی مانگی داهاتوو كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عیراق دەستپێبكاتەوەو  ئەوكاتە وەك ئەندامانی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق كۆدەبینەوە لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی 2019.

شیروان میرزا وتیشی: بەپێی راگەیەنراوی ئەنجومەنی نەوتی گازی هەرێم، رادەستكردنی نەوت بە بەغدا رەتناكاتەوە، بەڵام داوای ئەوە دەكات كە دەبێت بەغدا شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی نەوت لەهەرێم بدات، چاوەڕوانیش دەكرێت هەرێم بۆ ئەو مەبەستە وەفدێك رەوانەی بەغدا بكات، بەڵام بەپێی پێشبینییەكان پێناچێت هەرێم نەوت رادەستی بەغدا بكات، چونكە بەشێك لە نەوتی هەرێم فرۆشراوەو پارەكەی وەرگیراوە، هەروەها لەسەر گرێبەستەكانی نەوتیش لەنێوان هەرێم و بەغدا جیاوازی هەیە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket