riklam

ڤیدیۆ.. نمایشی سێبەری کەرێک نزیکبوەتەوە

ئەدەب وهونەر 05:24 PM - 2019-02-28
.

.

شانۆییەکی کۆمیدی کە کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی کۆمەڵگا بە کۆمیدیا نمایش دەکات بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە سلێمانی نمایش دەکرێت.

شانۆیی سێبەری کەرێک دوای ئامادەکردن و ڕێهێنان لە ئێستادا ئامادەیە بۆ نمایش و لە ڕۆژی ٣-٣-٢٠١٩ هەتا رۆژی ١٣-٣-٢٠١٨ نمایشدەکرێت.

دەقی ئەم شانۆییە لە نوسینی فریدریک دۆرینمات و وەرگێڕان و ئامادەکردنی هاوڕێ قادر رەشیدە و دەرهێنانی دێنی بەکر سۆرانیە.

لە بارەی شانۆییەکە پێشتر شانۆکار ئاکۆ عومەر بە PUKmedia ی راگەیاندبوو: بەڕێوەبەرێتی هونەری شانۆ شانۆیی سیبەری کەرەکە نمایش دەکات، کە شانۆییەکی کۆمیدیایە و دیاردە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکان بە شێوەی کۆمیدیا نمایش دەکات.

شانۆییەکە لە ڕۆژانی نمایش لە هۆڵی رۆشنبیری لە سەعات ٤ و ٣٠ دەقیقە نمایش دەکرێت و بلیت لە هەمان هۆڵ دەستدەکەوێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket