riklam

دوو کتێبی دلێری مەلا ئەحمەد بڵاوکرانەوە

ئەدەب وهونەر 05:03 PM - 2019-02-28
.

.

لە ئەمنەسورەکە کۆڕێک بۆ ناساندنی دوو کتێبی رۆژنامەنوس دلێر مەلا ئەحمەد بەڕێوەچوو.

سەعات ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کافێ نێتی ئەمنەسورەکە بە ئامادەبونی نوسەران و ڕۆژنامەنوسان کۆڕێک بۆ ناساندنی هەردوو کتێبی ( هەڤاڵ مام جەلال و گەڕەکی خانووە قوڕەکان، کۆچ و دابڕان )ی ڕۆژنامەنووس دلێر مەلا ئەحمەد بەڕێوەچوو.

هەردوو کتێبەکەش لەسەر ئەرکی کوردستانی نوێ و دەرباز کۆسرەت رەسول چاپ کراون لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانیش مەراسیمی ناساندنی کتێبەکانی بۆ ئەنجامدا.

لەو کۆڕەدا کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان باسێکی کورتی لەسەر نوسەر و ڕۆژنامەنوس دلێری مەلا ئەحمەد پێشکەشکرد و رایگەیاند ئەم ڕۆژنامەنوسە بوێرە بە قەڵەمەکەی شێرپەنجەی بەزاند و لە ماوەی نەخۆشکەوتنیدا ژمارەیەک کتێبی نوسیوەو ئامادە کردوەو ئاماژەی بەوەدا کە ١٧ کتێبی ئەم نوسەرە ئامادەن بۆ چاپ و ئەم ٢ کتێبەی لەلایەندەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کوردستانی نوێوە چاپ کراوەو کە بەدیهێنانی خەونێکی بچوکی ئەم نوسەرەیە، وتیشی: دلێری مەلا ئەحمەد داوای دەستگیرۆیی و هاوکاری بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی ناکات بەڵام هێندە ئازایە داوای هاوکاری بۆ چاپکردنی کتێبەکانی دەکات کە ئاواتێکی گەورەیەتی.

کاروان ئەنوەر بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی دلێری مەلا داوای لەو ناوەند و کەسایەتیانە کرد کە لەو بوارەدا کاردەکەن خەونەکەی بۆ بهێننە دی.
دواتر دلێری مەلا ئەحمەد سەرباری نالەباری باری تەندروستی سوپاس و بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و خۆشحاڵی دەربڕی بەو ٢ کتێبە خەونێکی ڕۆژنامەنوسی هاتوەتە دی و باسێکی کورتی ئەو ٢ بەرهەمەی کرد و تەئکیدی کردەوە کە ژمارەیەک کتێبی دیکەی ئامادەن بۆ چاپ و ئاواتی خواست کە دەستگیرۆیی بکرێت بۆ چاپ کردنیان و وتی یەکێک لەو کتێبانەی کە زۆرم خۆشدەوێت و ٢ بەرگە بە ناوی چینی کرێکارەوەیە.

پاشان لەلایەن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە لە کۆڕەکە ئامادە بوو خەڵاتی ڕێزلێنانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی پێشکەش بە دلێری مەلا ئەحمەد کرد و دەستخۆشی لێ کردو، بەڵێنیشی دا کە لە نزیکەوە ئاگاداریبێت و هەموو ئامادەییەکی دەربڕی.

PUKmedia تایبەت

٢٣ (4).jpg

٢٣ (3).jpg

٢٣ (5).jpg

٢٣ (1).jpg

٢٣ (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket