riklam

كۆلێژی زمان، لە میوانداری ئازاد بەرزنجیدا

ئەدەب وهونەر 04:32 PM - 2019-02-28
.

.

بەیانی ئەمڕۆ ٢٨-٢-٢٠١٩ لە زانکۆی سلێمانی کۆڕێک بۆ نوسەر و وەرگێڕ ئازاد بەرزنجی بەڕێوەچوو.

لە دەستپێكی كۆڕەكەدا، ڕاگری كۆلێژی زمان و سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان و نوێنەری ڕێكخراوی كۆبیر کە ڕێکخەرانی کۆڕەکە بوون وتەیەکی کورتیان لەسەر ئەزمون و کاری نوسەر پێشکەش کرد.

دواتر نووسەرو وەڕگێڕ ئازاد بەرزنجی بەوردی باسی لە مێژووی وەڕگێران و سەلیقەی وەڕگێڕان هەروەها وەڕگێڕو ئاشنایی بە كلتوری هەردوو زمانی سەرچاوەو زمانی ئامانج كرد.

هاوكات باسی جۆرەكانی وەڕگێڕان و ئەو كێشەو ئاریشانەی دێتەڕێی وەڕگێڕ بە تێروتەسەلی كرد و پاشان وەڕگێڕ باسی ئەزموونی كەسی خۆی كرد لە وەڕگێڕاندا لە زمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبی و كوردی و فارسی و بە پێچەوانەشەوە، هەروەها هانی خوێندكارانی بەشی وەڕگێڕانی دا كە پێویستە خوێندكار جگە لەزمان زانین پێویستی بەوە هەیە كە خۆیان ڕۆشنبیر بكەن، تاوەكو بتوانن ئەو دەقەی مامەڵەی لەگەڵ دەكەن بەحوانی وەری بگێڕن و لە كۆتایدا بەسەرنج و تێبینی مامۆستایان و خوێندكاران تیشكی زیاتر خرایە سەرچەند لایەنێكی وەڕگێڕان.

هەرلەو بوارەشدا، نوێنەری ڕێكخراوی كۆبیر وتەیەكی كورتی سەبارەت بە كاری وەڕگێران و نزیك كردنەوەی خوێندكارو ناوەندە ئەكادیمیەكان بە كەسانی پسپۆڕ لە بوارەكانی مەعریفی و ژساریدا بە گرنگ لە قەڵەم داو بەكاری لە پێشینەی ڕێكخراوەكەیانی زانی.

 
PUKmedia ڕاگەیاندنی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی

٧.jpg

٣.jpg

٥ (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket