ئاسۆس عه‌لی: له‌ناو یه‌كێتیدا رۆڵی ژنان به‌ڕێزه‌وه سه‌یركراوه
ی.ن.ک 01:32 PM - 2019-02-28.
ئاسۆس عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی شه‌شی سۆران (ی ن ك)، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خاتوو (نه‌رمین عوسمان) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی ن ك)، به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌شداریان كرد له كۆنفرانسی (به‌ربه‌ست و كاریگه‌ریه‌كانی به‌رده‌م ژنان له كوردستان ) كه له لایان رێكخراوی (LAV&CNO) رێكخرابوو.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئاسۆس عه‌لی (دیدگای یه‌كێتی له سه‌ر به‌شداری سیاسی ژنان و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی یه‌كێتی ره‌خساندویه‌تی) خسته ڕوو و به وته‌یه‌كی هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) ده‌ستی پێكرد كه به‌رده‌وام ده‌یوت "ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵگان و دایكی نیوه‌كه‌ی ترن".
دواتر باسی له مێژووی ژنان كرد له ناو خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ژنانی به كۆڵه‌گه‌ی سه‌رخستنی خه‌باتی شاخ و شاری یه‌كێتیی هه‌ژماركردن، هه‌ر بۆیه به له‌به‌رچاو كردنی ئه‌و لایه‌نه لایه‌نی نه‌بوونی جیاوازی ره‌گه‌ز له سیاسه‌تی یه‌كێتییدا وایكردوه، یه‌كێتیی له‌سه‌رده‌می شاخ و دواتریش له شار رۆڵ و پێگه‌ی ژنان له‌به‌رچاو بگرێت و به‌شداری كاریگه‌ریان پێ بكات له‌كاری (رێكخراوه‌ی، سیاسی، حكومداری، په‌رله‌مانتاری و سه‌ربازیدا).
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان هه‌رده‌م شانازی ده‌كه‌ن له‌ناو حزبدا رۆڵی ژنان به‌ڕێزه‌وه سه‌یركراوه و متمانه‌یان پێكراوه و وایان لێكراوه متمانه‌یان به‌خۆیان بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێتیی به‌ر له‌هه‌موو هێزه‌كانی تر ژنانی هێنایه ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم وه له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی ژنانی نارده به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی تریش بدات كه ژنی كورد بوونیان هه‌یه و یه‌كێتی هاتنی ژنانی بۆناو كایه باڵاكانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراقی كرده كلتور و ره‌چه‌شكێن بوو بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بتوانن خۆیان بڕیار له‌مافی خۆیان بده‌ن.
ئاسۆس عه‌لی یه‌كێكی تر له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی بۆ ئاماده‌بوان شیكرده‌وه كه ئه‌ویش چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی ژنانه له پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه و دامه‌زراندنی هێزی ژنان و به‌شداریكردنیان له‌خوله سه‌ربازییه‌كان كه ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی رێبه‌ر (مام جه‌لال ) بوو كه ئه‌مه له‌باشوری كوردستان كارێكی نوێ بوو یه‌كێتیی یه‌كه‌م هێزبوو ئه‌مه‌ی كرد.
ئاسۆس عه‌لی، هێمای بۆ سێیه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی كرد كه له‌وێ بڕیاردرا 30% ی پۆسته‌كانی یه‌كێتیی له‌ناو خۆی حزب و پشكی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ ژنان بێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژنان له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی مه‌كته‌بوو ئۆرگانه‌كانی تر به‌شداریان پێكرا.
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی یه‌كێتیی باسی له‌هوڵێكی تری یه‌كێتیی كرد كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌مێژووی حكومڕانی كوردی به‌دی بكرێت ئه‌ویش كاندید كردنی (ژن) بوو، بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له‌خولی رابردووش یه‌كێتیی به‌رزترین پۆستی خۆی له په‌رله‌مان به‌ژنێك به‌خشی و له سه‌ر ئاستی عیراقیش بۆ ماوه‌یه‌ك ژنێك سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی بوو له په‌رله‌مانی عیراق.
ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وانه‌ی هه‌ڤاڵ ئاسۆس عه‌لی ده‌ریخست كه هیچ حزبێكی باشوری كورستان به‌ر له یه‌كێتیی و به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌كێتیی به‌كردار گرینگی به ژنان نه‌داوه.
PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوری
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17