riklam

ئێران بۆ یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروستده‌كات

هەمەرەنگ 11:09 AM - 2019-02-28
.

.

وڵاتی ئێران بۆ یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی به‌رهه‌مهێنا، كه‌ ده‌توانرێت له‌ ژیانی رۆژانه‌دا به‌كاربهێنرێت و به‌ یه‌ك جار شه‌حن كردنه‌وه‌ش 100 كیلۆ مه‌تر ده‌بڕێت.

محه‌مه‌د حه‌سه‌ن شجاعی عه‌میدی كۆلێژی ئه‌ندازیاری ئۆتۆمبێل له‌ زانكۆی ( ئێران) رایگه‌یاند: ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ناوخۆی وڵات به‌رهه‌مهێنراوه‌، بۆ پارچه‌كانی سود له‌هیچ وڵاتێك وه‌رنه‌گیراوه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین نموونه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه‌ كه‌له‌ ئێران به‌رهه‌مهێنرابێت و  به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌شی ماوه‌ی سێ مانگی خه‌یاندوه‌.

وتیشی: ئۆتۆمیبێله‌كه‌ ناوی (یاس)ه‌و له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ری ئه‌ندازیاری ئۆتۆمبێلی زانكۆی ئێرانه‌وه‌ دیزاین كراوه‌، كه‌ بۆ به‌كارهێنانی ناو شاره‌كان ته‌واو گونجاوه‌و جێگه‌ی دوو سه‌رنشین ده‌بێته‌وه‌، ئامانجی ئێمه‌ش له‌م كاره‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌یه‌ و هه‌وڵێكه‌ بۆ رێگری له‌ پیسبوونی زیاتری ژینگه‌.

ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن وتی: ئۆتۆمبێلی یاس كێشی نزیكه‌ی 300 كیلۆ گرامه‌، پاتریه‌كه‌شی له‌ جۆری لیسیۆمی ئایۆنه‌، هه‌روه‌ها زۆرترین خێرایشی ده‌گاته‌ 45 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا.

له‌ كۆتایشدا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن شجاعی عه‌میدی كۆلێژی ئه‌ندازیاری ئۆتۆمبێل، ئاشكرایكرد كه‌ به‌ یه‌كجار شه‌حنكردنه‌وه‌ ده‌توانێت 100 كیلۆ مه‌تر ببڕێت، هه‌وڵیش له‌ ئارادایه‌ بۆ خێرا كردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نرخه‌كه‌شی له‌ نێوان 1500 بۆ 200 دۆلاری ئه‌مریكیه‌.


PUKmedia و/گۆران قادر


سه‌رچاوه‌: كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌می ئێرانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket