riklam

ئەرسەلان دەروێش مێژوی كورد دەباتە پاریس

بیروڕا 07:58 PM - 2019-02-27
.

.

 زۆر جار لەهەر تابلۆیەكی هونەرمەندانی شێوەكاردا( سەرەتا ، كۆتایی ، جوڵە ، رووناكی ، سینۆگرافیا ، ململانێ ،رەنگ  ، كەسایەتی ، دیالۆگ ..) بەدیدەكرێت  بە تایبەتی لە تابلۆكانی واقعیدا هەر بۆیە لە كاتی سەردان كردنم بۆ زۆربەی پیشانگای  هاورێیە  شێوەكارانم دا ئەم حاڵەتە بە روونی دەبینم بۆیە لەو دەفتەرەی كە بۆ را و تێبینیەكان لە هەموو پیشانگایەك دانراوە من یەكێك لە راو سەرنجەكانم دوای سەیركردنی تابلۆكان  بۆ هونەرمەندەكە دەنووسم كە لە هەر تابلۆیەك شانۆگەرییەكم بینی كە  پڕە لە ململانێ ، سینۆگرافیا ،رەنگ ، روناكی.. چونكە وەكو دەقێكی شانۆیی سەیری تابلۆكان دەكەم  ، هەر تابلۆیەك چەندین بابەتی سەرەكی و لاوەكی لە خۆ دەگرێت .

لە شانۆگەری " تاریكتر لە شەوە زەنگ" لە نووسینی (دكتۆر دڵشاد مستەفا) و دەرهێنانی هونەرمەند (ئەرسەلان دەروێش) من زۆربەی دەقەكانی نووسەر دكتۆر دڵشاد مستەفام خوێندۆتەوە یەكێك لە سیفەتەكانی دەقەكەكانی ئەم نووسەرە ئەوەیە  تا  رادەیەكی زۆر بناماكانی بونیادی دەقەكانی لەئاست دەقی جیهانین بەتایبەتی لە رووی هەرەمی دەق (سەرەتا ، ململانێ ، لوتكە ، چارەسەر ، كۆتایی)

لە دەقی " تاریكتر لەشەوە زەنگ" نووسەر لە رێگەی هونەرمەندێكی شێوەكار كەخەریكی نیگاری تابلۆیەكە بۆ ئەوەی بەو تابلۆیە بەشداری پیشانگایەك بێت لە پاریسی پایتەختی فرنسا لە نێو ئەو تابلۆیە چەندین بابەت ،روداو ، كەسایەتی.. بەشێوەیەكی زیندوو دەردەكەون دەبنە هێلی سەرەكی  گقتۆگۆ لەگەڵ نیگار كێشە هونەرمەندەكە،نووسەر زۆر بە وردی باس لە مێژوی و پرسی كورد (خەبات ، شۆرش ، نەهامەتی ، مەرگەسات ، جینۆساید ، ئەنفال ، هەڵبجە و كیما ،  خیانەت ، ئابرووی هتكراو ، نیشتمانی پارچە پارچەكراو..) دەكات  بێگومان لایەنی كۆمەڵایەتیش وەكو توندتیژی دژی ئافرەتان  و باوك سالاری پشكی خۆی هەبوو، خاڵێكی تری نووسەر هەردەم ترۆپكی بابەتەكان یان چیرۆكەكان پەیوەست بووە بە دۆزی گەلەكەی بەواتایەكی تر خوێنەر یا خود بینەر بابەتەكانی نووسەری لەلا نامۆ نیین و خۆی تیا دەبینێتەوە و زۆر  نزیكە لە ناسۆرییەكانی بەتایبەتی كێشەی نەتەوایەتی  ئەمەش خاڵێكی گرنگی سەركەوتنی  دەقەكانی نووسەرە نابێ زمانی نووسینیش لە بیر بكەین كەهەم سادەیە هەمیش زمانێكی پاراوە.

3.jpg

دەرهێنەر زۆر زیتەڵەنە و زۆر بەوریایی لە رێگەی تابلۆیەكی شێوەكاری زیندوو كاری لە سەر دەقەكە كردبوو  كە گوزارشتی لە چەندین لایەنی دۆزی مێژووی نەتەوەكەمانی دەكرد بە تایبەتی  ئەو نەهامەتییانەی كە لە رابردوو بەسەر كورد هاتوون ئەوەی زۆر گرنگیش بوو ئەرسلان دەروێش  ئەو هەموو رووداو مەرگەساتانەی كورد  بەدیقەتەوە بەزەمەنی ئێستا بەستۆتەوە بەتایبەتی لەگەڵ نەوەی ئێستای سەركێش و یاخی...

 دەتوانین بڵێین دەرهێنەر ، دوو هاوكێشەی هاوتەریب و هاوسەنگ (فكری و جوانناسی ) بەرجەستەكردبوو بەتایبەتی كێشەی كورد لەسەر هەردوو ئاست وەكو نەتەوە و وەكو تاك بۆنموونە یاخی بوونی گەنج و كۆچكردنی تاكی كورد لەو دەقەدا بوونی هەبوو بە جۆرێك مەبەستی سەرەكی بریتی بوو لە بەئاگاهاتنی  تاكی كورد تا سیاسیەكانیش  بە تایبەتی لەو گۆرانكاریانەی كە ئێستا لە دەوری بەری كوردستان و ناوچەكە هەن .

دەرهێنەر سەركەوتوونانە كاری لەسەر پرۆسەی دەرهێنان كردبوو ،ئەوەی زۆ رسەنجی منیش راكێشا ئەو رەهەندە شانۆییە بوو  كە لەسەر شانۆ لەرێگای بەكارهێنانی موزیكی وێنەیی و رووناكییەكی گونجاو تا ئەو رادەیەی  بینەر هەستی بە چەندین رەهای فەلسەفی و ئیستاتیكی دەكردزۆر جار جوڵەی تابلۆیەكە وەكو گوزارشتێك لە دیالۆكەكان چێژی بە بینەران دەبەخشی چونكە ریتمی نمایشەكە  دوور بوو لە هات هاوار.

 بابەتێكی زۆر گرنگ و گەرم بەڵام هێمن ئارام دەگەیشتە بینەران بە بۆچوونی خۆم ئەمەش هۆكار بوو بۆ ئەوەی بینەر كپ وبێدەنگ بێت بەسەلیقەوە لەگەڵ كەش وهەوای شانۆگەرییەكە بێت بەبێ ئەوەی  تووشی وەرز بوون بێت، ئەوەش بۆ خوێندنەوەی معریفی دەرهێنەر دەگەرێتەوە كە توانی بووی بەجوانی ئەوەی لە هزروفكری خۆی هەیبوو بە خوێندەیەكی دەقی نمایش بۆمان بەرجەستە بكات .

 هیچ گومانی تێدانیە ئەكتەری باش ئەركی دەرهێنەر ئاسانتر دەكات بەواتایەكی تر ئەگەر ئەكتەری باش لە ژێردەستی هەر دەرهێنەرێك بێت چەمك و خواستی دەرهێنەر باشتر دەكات بۆیە ئەرسلان دەروێش بۆ گەیاندی پەیامەكەی سوودێكی باشی لە توانستی هەرسێ هونەرمەند(بەهەمەن حاجی ، پشكۆشێخ عەلی ، رۆزە فرهاد ) هاوكارێكی باش بوون بۆ ئەوەی  هەرسێ ئەكتەر  لە رێگەی توانستی دەرهێنەر لەم نمایشەدا زۆر جیاواز بن بەتایبەتی لە رووی دەنگ و جوڵە و ئاماژەكان وە بەتایبەتیش رۆزە خان (پەری)  كە لەگەڵ  زۆ بەی نواندنەكانی رابردووی جیاواز بوو بێگومان مەبەست لێرەدا ئەوەنیە نواندنەكانی رابردووی وەك پێویست نەبووە لەوانەیە رۆڵەكەی لەم شانۆگەرییەدا وای خواستبێت كە كاركتەرێكی هێمن و ئارام بێت من بۆخۆم یەكەمین جارە ئەم جۆرە  نواندنەی بەرێزیان ببینم.

ناكرێت باس لە رۆڵی هەردوو ئەكتەری بەتوانا (بەهمەن حاجی و پشكۆ علی) خاوە توانستێكی زۆرن بەتایبەتی لە رووی نواندن و دەموودوو چونكە دەنگی شانۆیین توانیان ئەوەی دەرهێنەر مەبەستی بوو بگەینیە بینەران بەلڵام من پێم باش ئەو رۆڵەی درا بوو بە پشكۆ(خانی لەپ زێڕین ) بەهمن حاجی بەرجەستەكرا بە پێچەوانەش رۆڵی گەنجەكەی یاخی (بەهمەن حاجی) پشكۆ علی بەرجەستەكردبا ئەوە بۆچوونی خۆمە چونكە هەردوو ئەكتەرەكە لە نزیكەوە بە دەنگ و ئاماژە و جوڵە و نواندنیان زۆر باش ئاشنام.. نابێ رۆڵی ئەكتەرەكانی ناو تابلۆیەكە لە بیر بكەین راستە دیالۆگیان نەبوو بەڵام جوڵە و هێماكانیان زۆر جوان بەشێوەیكی ئیستاتیكی بەرجەستە دەكرد بەتایبەتی هەندێ جوڵەی جێگیر چونكە هەندێ لە جوڵەكان پێوستی بە وزەیەكی زۆر هەبوو ئەوانیش سەركەوتوو بوون لە هەموو نمایشێكدا (دیكۆر ،جلوبەرگ ، روونكی ، میوزیك ، مەكیاژ) هاوكاری ئەكتەر بۆ گەیاندنی پەیامەكانیان و سەركەوتنی نمایشەكە، لەم نماشەدا مەكیاژ بەووردی كرا بۆ كرابوو دەست خۆشی لە ستاڤی ئەم شانۆگەرییە دەكەم بەهیوای بەردەوامی.

شانۆگەری" تاریكتر لە شەوە زەنگ"  بەرەهەمی بەرێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر و تیپی شانۆی سالار بوو لە رۆژانی 27/28/29/12/2018 لە هەولێر نمایش كرا .

ن/ كامەران حاجی ئەلیاس

 

5.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket