riklam

ئەڵمانیا روبەڕووی توندوتیژی ناو خێزانی كۆچبەران دەبێتەوە

ژنان‌ 03:27 PM - 2019-02-27
.

.

كۆچبەران كلتوری توندوتیژی لەگەڵ خۆیاندا دەگوازنەوە ئەوروپاو حكومەتی ئەڵمانیش روبەڕووی توندوتیژی ناوخێزانە كۆچبەرەكان و دەستدرێژی سێكسی و خەتەنەكردن دەبێتەوە.

حكومەتی ئەڵمانی خوازیارە رێوشوێنی توند بەرامبەر دیاردەی توندوتیژی لەناو خێزانە كۆچبەرەكاندا بگرێتەبەر، لەمبارەیەوە ئەنیتە فیدمان ماوتس مفەوەزی حكومەتی ئەڵمانی بۆ كاروباری تێكەڵاوبوون بەتۆڕی هەواڵی دۆیچلاندی راگەیاند: حكومەتی ئەڵمانیا سزای توندی هەر كەسێك دەدات كە لەئەڵمانیا توندوتیژی ئەنجام بدات، نمونەی بەتوندوتیژی ناو ماڵ و لاقەكردن و خەتەنەكردن هێنایەوەو راشكاوانە وتیشی ئەو كەسانە بەتوندی سزا دەدرێن.

وتیشی: زۆر گرنگ و پێویستە هەموو هەوڵەكان بخرێتەگەڕ بۆ پاراستن و پارێزگاریكردنی ژنان بەر لەوەی روبەڕووی توندوتیژی ببنەوە، لەپێناوی سەرخستنی ئەو دەستپێشخەریەشدا بۆ پشتگیریكردنی ئەو ژنانەی سەر بەخێزانە كۆچبەرەكانن پرۆژەی خۆ پاراستنی توندوتیژی بەبودجەی شەش ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ بۆ ئەمساڵ راگەیاند.

فیدمان ماوتس رونیشیكردۆتەوە: ئەم پرۆژەیە بەهاوكاری و راوێژكاری و  ئەو پیاوە كۆچبەرانە دەبێت كە دەمێكە نیشتەجێی ئەڵمانیان بۆ ئەوەی بەزمانی كۆچبەران خۆیان بتوانن رونكردنەوەی پێویست بدەن لەسەر مافی ژنان و یەكسانی نێوان رەگەزەكان لەئەڵمانیا.

بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە لەدیوانی راوێژكاری بە بەشداری 40 پسپۆڕ كۆببنەوەو گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە بكەن. 

PUKmedia شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا

س:ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket