riklam

ژنە راهێنەرێک بە وەرزش نەخۆش چارەسەر دەکات

ژنان‌ 02:48 PM - 2019-02-27
.

.

ژنان بە چەندین هۆکاری جیاجیا ڕوولە هۆڵەکانی لەشجوانی دەکەن و ڕێهێنەرەکان زۆر هاوکاریان دەبن، لە چارەسەر و دابەزاندنی کێش و زیادکردنی کێش و رێک کردنەوەی جەستە.

شادان ئیبراهيم دانيشتوی سلێماني لەیەکێک لە هۆڵەکانی لەش جوانی ڕاهێنەری وەرزشە، ئەم هۆڵەی کەشادان تێیدا ڕاهینەرە جیاواز لە هۆڵەکانی تر کۆمەڵێک ژنی بەتەمەن سەردانی دەکەن بەمەبەستی چارەسەر  PUKmedia بە پێویستی زانی لەنزیکەوە  شادان بدوێنێت.

*لەکەیەوە ڕاهێنەری دەکەیت؟

وەرزش خولیام بووە، سەرەتا وەک یاریزانێک یاریم دەکرد، دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندیم کرد بە  (اتحادي جيم عەرەب) لە بەغداد و لەوێ خولێکم بینی بۆ ڕاهێنەری، دواتر لە سلێمانی کاری ڕاهێنەریم کرد، بەڵام ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ ، بەهۆی نەخۆشی دابڕام لە وەرزش، تا ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندیم کرد بە هۆڵی نۆژەن، لەوێ هەتا ١ مانگ وەرزشەوان بوون و دواتر کاری ڕاهێنەریم کردوو هەتا ئەمڕۆ خاوەنی ٤ بڕوانامەی راهێنەری و ئیبروبیک و زومبا و فریاگوزاری خێرام.

* ژنان تەنها بۆ مەبەستی لەشجوانی سەردانتان دەکەن؟
 
ئەو ژنانەی سەردانمان دەکەن چەن جۆرێکن،

١_ بۆ تەندروستی 
٢_ بۆ دابەزاندنی کێش
٣_ بۆ زیادکردنی کێش
٤_ بؤ ڕێک کردنەوەی لەش و لار
 
*هاتنی ژنان بۆ ئێرە چیت پێ دەبەخشێت؟

هەست بە یارامی دەکەم، بەتایبەت کاتێک کەسێک بۆ مەبەستی تەندروستی یەت، ئەوانەی ئازاری فەقەرات و ئینزیلاقیان هەیە، بەپێی توانا یارمەتییان دەدەم، کە هەست بە باش بون دەکەن،من هەست بە خۆشبەختی دەکەم، یان کاتێک کەسێک بە هۆی کێشی زۆرەوە دەناڵێنێت، پاش ماوەیەک کە گۆڕانکاری لە کێشیدا ڕودەدات، من زۆر پێیان دڵخۆش دەبم.

*ئەو ژنانەی بۆ چارەسەر دێت سودمەند بون؟

زۆر بەی ئەو نەخۆشانە یان بە باوەش یان بە گۆچان هاتونەتە لای من و خۆشبەختانە ٧٠% یان چارەسەر کراون و ئێستا وای لێهاتوە دکتۆرەکان لە جیاتی نەشتەرگەری دەیان نێرن بۆ لای ئێمە.

PUKmedia کۆچەر عومەر

٦ (1).jpg

٦ (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket