riklam

لەم كاول بووەدا

بابەتی گۆڕاو 01:47 PM - 2019-02-27
.

.

لەم كاول بووەدا

× بەگم بە رەئی جەنابت كەرترین مەخلوق كێیە؟
– ئەمە سوئالە بەم سبایی ساڵحانە هەتیو؟! ئەتەوێ‌ تووشی بەزمێكمان بكەی؟!
× بۆچی بەزم ئوستاز؟! خۆ من مەبەستم سیاسەت و ئیدارە و ئەو شتانە نییە.. پرسیارەكەم پزیشكییە.
– پزیشكی؟
× بەڵێ‌.. بەقەناعەتی من كەرترین (شت) كە خواگیان خەڵقی كردبێ‌، تۆش وەكو برام وای، دڵە.
– دڵ كەرە؟؟!
× هەر زۆر.. قوڕمساغە تا ئێوارە نەسیحەتی بكەی ناچێ‌ بە گوێیدا.. قسە هەر قسەی خۆیەتی.
– مولاحەزەكەت زۆر جوان كەللەپوت، بەس بەداخەوە پێكەنینم نایە.. داوای لێبوردن ئەكەم.
× ئەوچاتر قوربان.. من لە دنیای خوا رقم بەس لە پێكەنینە.
– بۆۆۆ؟؟
× خراپە بەگم.. پێكەنین شتێكی زۆر موزیڕە.
– ئەوە تۆ ساغی رۆڵە؟!.. شت هەیە لە پێكەنین باشتر؟!.
× عاجز مەبە گەورەم.. مەعلوماتەكانت لەو بارەیەوە كۆنن.. زاناكان بۆیان مەعلوم بووە پێكەنین خراپە چونكە تەمەنی ئینسان درێژ ئەكات.
– داعش وەرن بمخۆن ئەی هاوار!! ئەڵێ‌ عەمری درێژ خراپە.. یەعنی تۆ حەز ناكەی عەمرت درێژ بێ‌؟؟
× لەم كاول بووەدا؟؟؟؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket