riklam

بۆشایی مام جەلال

بیروڕا 11:26 PM - 2019-02-26
.

.

بۆشایی سایەی مام جەلال بەسەر پرۆسەی سیاسی کوردستانەوە دیارە.

لە ترازانی نێوان لایەنەکان و دژواری و نامتمانەی بوونی ئەو پەیوەندیە لاسەنگەی کە ماوە لەنێوان هێزەکاندا. 

لەعیراقدا بەهۆی پارێزراوی پێگە دەستوریەکەی مام لەلایەن یەکێک لە خوێندکارەکانییەوە 

لەئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی جموجوڵی گرنگ هەیە. بەڵام هەر بە هۆی ناتەبایی و دابڕانەوە هەرێم نەیتوانیوە هێشتا سود لەو بزاوتە دیبلۆماسیە گرنگانە ببینێ.

گرنگ دەستگرتنە بەتێزەکانی مام جەلالەوە بۆ پشودرێژیی و بەردەوام بوون لەهەوڵەکان تا بەدیهێنانی هاوسەنگی سیاسی. 

یەکڕیزیی ناوخۆیی یەکێتی نیشتمانی زامنی پاراستنی گۆڕەپانەکەیە بۆ پێکهاتن و دەرفەت پەیداکردن هەم لەناوخۆداو هەم دروستکردنی رایەڵەیەکی دەستوری لەنێوان هەرێم و بەغدادا.

دەستدرێژکردنی بەردەوام بۆ تەبایی و گفتوگۆ لە پێناو پێکهاتن شاڕێی گەیشتنە بە چارەسەری مامناوەند تا قۆناغێکی تر.

پەیوەست بە پەیوەندی لەگەڵ پارتی تێزی مام جەلال لەوبارەیەوە روونە هەم بۆ ململانێ و هەم بۆ کاری پێکەوەیی.


PUKmedia سالار مەحمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket