riklam

رۆحانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی زه‌ریف ره‌تده‌كاته‌وه‌

جیهان 06:35 PM - 2019-02-26
.

.

سه‌رۆكی ئێران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی قبوڵنه‌كرد.

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داوایان له‌ حه‌سه‌ن رۆحانی كردبوو كه‌ ده‌ستله‌كاركێانه‌وه‌ی زه‌ریفی ره‌تبكاته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاندوه‌، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف-ی په‌سه‌ند نه‌كردوه‌و ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

ئاژانس میهر- ی ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌حمود واعیزی به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران  ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ حه‌سه‌ن رۆحانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی په‌سه‌ند كردبێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

شه‌وی رابردوو، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌نوسنێكیدا له‌ ئینستاگرام ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندو سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی رۆژی دایكه‌وه‌، له‌هه‌مان كاتدا داوای لێبوردنی له‌هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت درێژه‌ به‌ به‌رده‌وامی بدات له‌پۆسته‌كه‌ی.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket