riklam

نۆكیا مۆبایلێكی 5 كامێرایی ده‌خاته‌ڕوو

تەکنەلۆجیا 03:51 PM - 2019-02-26
.

.

كۆمپانیای نۆكیا نوێترین مۆبایلی چاوه‌ڕونكراوی خۆی به‌ناوی Nokia 9 PureView ئاشكراكرد كه‌ كامێراكه‌ی 5 هاوێنه‌ی هه‌یه‌.

ئه‌و كامێرا ده‌گمه‌نه‌ توانای گرتنی وێنه‌ی زۆر وردی هه‌یه‌ له‌ شوێنی روناكی نزمدا، هه‌روه‌ك توانای ئه‌وه‌ی ده‌داتێ ڤیدیۆی زۆر ورد تۆماربكات به‌ تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ته‌كنینی وێنه‌گرتنی خاو ده‌گیرێت.

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:



هه‌روه‌ها مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ كه‌ له‌ پێشانگای MWC خرایه‌ڕوو، شاشه‌یه‌كی OLED به‌ قه‌باره‌ی 5.9 ئینج و به‌پیشاندانی +QHD و پرۆسێسه‌ری Snapdragon 845 پاتریه‌ك به‌ توانای 3200 میلی ئه‌مپێرو رووكه‌شێكی دژه‌ ئاوو تۆز به‌پێوه‌ری جیهانی IP67.


2.jpg



هه‌رچی كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ش ئه‌وه‌ وردیه‌كه‌ی 20 مێگاپێكسڵه‌و رامه‌كه‌شی 6 گێگابایت و میمۆریه‌ ناوخۆییه‌كه‌ی 128 گێگابایته‌، نرخی مۆبایله‌كه‌ش له‌ بازاره‌كانی جیهاندا 599 دۆلاره‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket