پێویسته له‌سه‌ر كابینه‌ی داهاتوو
بیروڕا 01:19 PM - 2019-02-26.
هه‌ر به‌خێرایی سه‌یری به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كانی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌یت، به نوسین له‌سه‌ر كاغه‌ز به تایبه‌ت ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا رسته و ده‌سته‌واژه‌كان جوان و پوخت بوون، هه‌میشه ئه‌وه‌یان لێ خوێندراوه‌ته‌وه، ئیتر ئه‌و بواره پڕ بایه‌خه ده‌كه‌وێته سه‌ر شاڕێگه‌ی خۆی و گۆڕانكاری باش له جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه دێته كایه‌وه، مخابن له پراكتیكدا و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع وه‌كو خۆی ده‌رنه‌چوه، بگره هه‌ندێ جار و له هه‌ندێ زه‌مه‌ندا پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌كردنه ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیان شاراوه‌ن و ره‌نگه به مه‌به‌ست بووبێت ، به‌ڵام هه‌ندێك لێكه‌وته‌ی ئاشكران، له‌وانه:
1-پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا كه دوو پرۆسه‌ی بونیادین و هه‌موو گۆڕانكاریه باشه‌كان پێیانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، له ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تدا نه‌بووه بگره وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه.
2-ئه‌و بودجه‌ی له كاتی هه‌بوونی پاره‌ی بێ شوماردا بۆ په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ته‌رخان كراوه بارته‌قای پێویستیه‌كان نه‌بووه، له (2014)ه‌وه‌ش بودجه هه‌ر نه‌ما و كاریگه‌ریه‌كه‌ی زۆر خراب بوو، خه‌رجی یه‌ك خوێندكاری بۆ ته‌نها (47)هه‌زار دینار دابه‌زاند كه ده‌كاته (40)دۆلار، ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی سه‌ره‌تاكانی په‌روه‌رده ناكاتنه‌ك په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست و پڕ زانست و مه‌عریفه‌ت، ئه‌مه له كاتێكدا ته‌واوی رێككه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت دیاریكردنی بودجه‌ی پێویست و شایسته له ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تدا بێت.
3-له بری ئه‌وه‌ی مامۆستا وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ناو كۆمه‌ڵگه سه‌یر بكرێت و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزراو بێت مخابن به بۆنه و بێ بۆنه روشێنراوه ، به جۆرێك ماوه‌یه‌ك به بیانوی به‌كار نه‌هێنانی توند‌و تیژی مامۆستایان كرانه ئامانج تا كار گه‌یشته سه‌رئه‌وه‌ی توندوتیژیان به‌رامبه‌ر بكرێت، ئه‌مه وایكرد ده‌ستیان شل بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له ترسی ئه‌وه‌ی نابادا بیانویان پێ بگیرێت و توشی ده‌رده‌سه‌ری بن ، سه‌رباری ئه‌و ترس و دڵه راوكێیه رزق بڕینیشی هاته سه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان تا ئه‌ندازه‌ی سك هه‌ڵكوشین له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێویستیه‌كی ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵه‌كانی، به داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ش درێژه‌ی كێشا زهنیه‌تی هه‌مویانی ماندوو كرد، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌ركی پیرۆزی په‌روه‌رده‌یی له ژێر هه‌ر بارودۆخێكدا، ده‌بێت به باشی به‌ڕێوه بچێت چونكه ئه‌و پرۆسه‌یه هی ئه‌وه نیه هه‌وراز و نشێوی پێ بكرێت وبخرێته به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری حه‌ز و ئاره‌زو یان حه‌زی سیاسی.
4-ده‌زگای سه‌رپه‌رشیاری كه ده‌زگایه‌تی چاودێری و رێنمایكه‌ری په‌روه‌رده‌یی زۆر گرنگه، به‌ڵگه‌ی گرنگی ئه‌و ده‌زگایه له‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، له وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتوه‌كان وجودی هه‌یه و ئه‌ركه‌كانیشیان زۆر به دیقه‌ت رێكخراوه كه كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كان هه‌یه، كه‌چی لای ئێمه ئه‌و ده‌زگایه له نێوان كۆمه‌ڵێك ته‌سمیات، ئه‌گه‌ر ون نه‌كرابێت خه‌ریكه ون ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم نیگه‌رانیه‌كیزۆر له لای ئه‌و به‌رێزانه هه‌یه، چونكه هه‌ركه‌سێك یان هه‌ر رێكخراوێك هاتبێت وه‌ك تاقیكردنه‌وه ئه‌و ده‌زگایه‌ی به‌كارهێناوه، هێشتا ئه‌ركه‌كانی نه‌گه‌یشتوته ئاستی خه‌مڵین له شێوازی راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان، ئێستا تێكه‌ڵی و پێكه‌ڵیه‌ك به ئاشكرابه‌رچاو ده‌كه‌وێت، له بوونی كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و شێوازی راپه‌ڕاندنیان له‌وانه (هاوڕێی ره‌خنه‌گر) من به داڕسانه‌وه ده‌یڵێم هه‌رگیز ئه‌و ناوه له‌گه‌ڵ ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیار نایێته‌وه ، له پاڵ ئه‌وه‌شدا لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی كه بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه له نێوان ئه‌و جۆره سه‌رپه‌رشتیكردنه ده‌بێت یه‌كیان به‌ركاربێت بێت، ترسم له‌وه هه‌یه ئه‌زمونی تریش له‌و په‌ڕی جیهانه‌وه بهێنن، تا ئه‌و هه‌موو ئه‌زمون و ئه‌زمونكاریه ده‌كرێت له زه‌مه‌نه‌كه به‌جێ بمێنین، كۆمه‌ڵێككه‌موكوڕیتریش هه‌یه و هه‌ر مه‌پرسه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كابینه‌ی داهاتو ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رنامه‌ی كاری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا بێت، چونكه هه‌موو گریمانه باش و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و پرۆسه‌یه، ئومێدم وایه و داواكاریشم ئه‌زمونی كابینه‌كانی پێش‌و له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ مه‌یدانی و په‌له بكرێت له پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان تاوه‌كو په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ڕێوه‌بچێت و خوێندنی بالاَشته‌واوكه‌ری پرۆسه‌كه بێت و نه‌وه‌ی ته‌ندروست پێبگه‌یێنرێت.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28