پڕۆژه‌ی ماڵی مام بۆ؟
ی.ن.ک 01:11 PM - 2019-02-26.
له رێكه‌وتی 22-2-2019دا،له‌لایه‌ن دڵسۆزان وخه‌مخۆرانی رێبازی(( مام )) ه‌وه،پڕۆژه‌یه‌كی نمونه‌یی و جوانی ئه‌ندازیاری ئاشكرا كرا كه نیاز وایه له ئاینده‌دا له سه‌ر مه‌زاری مام له گردی ده‌باشان جێبه‌جێبكرێت و ببێته سیمایه‌كی دیار‌و جوان و ڕازاوه‌ی شاری سلێمانی و ته‌واوی كوردستانیش.
گرنگی ئه‌م پڕۆژه له‌ڕووی ئه‌ندازیارییه‌وه
ئاشكرایه هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری گه‌وره بێت یان بچوك تایبه‌ت بێت به بواری بیناسازی و نیشته‌جێبوون یان گه‌شتوگوزاری یان ڕێگاوبان و پرد و ئاوه‌ڕۆ و ته‌ندروستی و كارگه‌ی به‌رهه‌مهێن و ...هد. پێویسته چه‌ند پێوه‌رێكی ستانداری ئه‌ندازیاری تیادا بێت،وه‌ك:
ئاماده‌كردنی ((سایت پلان)) به‌مانای ده‌رخستنی سروشتی جێگه و پێگه‌ی پڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ چوارده‌رو و ده‌روبه‌ری پڕۆژه‌كه‌دا وه‌ك(( ڕێگاوبان و بیناكان و سه‌وزایی و ..هتد.)) و ده‌بێت هارمۆنیه‌ت و هه‌مئاهه‌نگی و ڕێكخستنێكی تیادا بێت و نه‌بێته پڕۆژه‌یه‌كی نه‌شاز،به‌ڵكو ببێته شاكار و پڕۆژه‌یه‌كیناوازه له‌ڕووی دیزاین و بیناكاری و سیما و ..هتدوه.
پێوه‌ره‌كانی ژینگه،یه‌كێكه له‌و پێوه‌ره ئه‌ندازیاریانه‌ی كه ده‌بێت گرنگی و كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆ سه‌لامه‌تی پڕۆژه‌كه و گونجاندنی له ڕووی جوڵه‌ی هه‌وا و و تیشكی خۆر و ..هتد.
سروشتی پڕۆژه‌كه له‌ڕووی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌كاری دێنن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه وه‌ك سه‌ردانیكه‌ر یان موڕاجیعه‌وه به‌كاریدێنن و پێویست ده‌كات ڕه‌چاوی گرنگی هه‌ر یه‌كه‌و پێكهاته‌یه‌كی پڕۆژه‌كه بكرێت.
یاساكان،پێوست ده‌كات هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری،به‌پێی یاسا كاریپێكراوه‌كانی ولاَت جێبه‌جێبكرێت له‌ڕووی كوالێتی و بوونی ناوچه‌ی سه‌وزایی و سه‌لامه‌تی ڕێگاوبان و ئاسه‌وارو ژینگه و ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزاری و ..هتد.
به‌م شێوه‌یه گرنگه دیزاینه‌ر یان ئه‌ندازیاری پسپۆڕ ئه‌م پێوه‌رانه له‌به‌رچاو بگرێت له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه یان ده‌ستكردن به‌كاری دیزاینی پڕۆژه ئه‌ندازیاریه‌كان.
جا هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك پێویست ده‌كات سێتێكی ته‌واوی نه‌خشه‌كانی((ته‌لارسازی و ئینشائی/بیناسازی و كاره‌بایی و میكانیكی((ته‌ندروستی/ئاو و ئاوه‌ڕۆ ))ی بۆ ئاماده‌بكرێت و ئه‌وكاتیش هه‌ریه‌كه‌یان لیستی تێچووی پسپۆڕیه‌كانی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن و دواتریش تێچووی گشتی هه‌موو پڕۆژه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
جا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ((ماڵی مام )) كه سه‌یری ده‌كه‌یت و لێیده‌ڕوانیت ،زۆر به‌شێوه‌یه‌كی جوان و زه‌وق و سه‌لیقه‌یه‌كی ناسك و ئه‌ندازیاری تیادا به‌ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا مانا و ئاماژه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و وه‌زیفه و ئه‌ركی دیاریكراوی خۆی ده‌بینێت،ئه‌وه‌ی ئاشكرا كراوه پڕۆژه‌كه له‌م به‌شانه‌ی لای خواره‌وه پێكدێت:
1.كتێبخانه‌یه‌كی نیشتیمانی گه‌وره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند له‌لایه‌ك به كتێبخانه‌كه‌ی مام و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌جۆره‌ها سه‌رچاوه‌ی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و ئه‌ده‌بی و ..هتد.چونكه مام بۆخۆی كه‌سێكی سیاسی و یاسایی و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب دۆست و پشتیوانی هه‌موو بیرۆكه و هه‌وڵێكی زانستی و داهێنه‌رانه‌ش بوه،هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م به‌شه و ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مێژوو و خه‌بات و ماندووبون و جێگه‌ده‌ستی مام نیشان ده‌دات و وه‌ك سه‌رگوزشته‌یه‌كی مێژوویی و ڕابووردوو وه‌بیر هه‌موان دێنێته‌وه و به‌زیندوویش ده‌یهێڵێته‌وه و نه‌وه‌كانی داهاتووشی پێئاشنا ده‌كات.و ئه‌م كتێبخانه‌ش ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی بۆ لێكۆڵینه‌وه و خوێندنی بالاَ بۆ خوێندكاره‌كان و بۆ كه‌سانی پسپۆڕی تریش.
2.مۆزه‌خانه‌یه‌ك: كه‌تیایدا ده‌توانرێت هه‌موو پێداویستی و كه‌لوپه‌ل و ئه‌رشیف و وێنه و تۆمار و كار‌و چالاكی و كۆبونه‌وه و سه‌ردانه‌كانی مامی تیادا پیشان بدرێت و هه‌ڵبگیرێت،بۆئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ پیشانی هه‌موان بدرێته‌وه. بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه‌له‌م مۆزه‌خانه‌یه‌دا مێژوو و ڕابووردووی كه‌سایه‌تیه سیاسی و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی و شه‌هیده‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان و پارچه‌كانی تری كوردستانیشی جێگه تیا ببێته‌وه،بۆئه‌وه‌ی ببێته مۆزه‌خانه‌یه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و ماڵی مام وه‌ك هه‌میشه ببێته كۆكه‌ره‌وه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانی براكان له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستاندا و ماڵێكی بۆ هه‌میشه ئاوه‌دان و كوردانه و به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیش بێت وه‌كو فكر و ئایدیایه‌كی پێشكه‌وتووخواز.
3.سه‌كۆی ئازاد: ئه‌م سه‌كۆیه بڕیاره له‌سه‌ر ڕووبه‌ره 500مه‌تر دووجا دروستبكرێت،وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیر و فكر و لایه‌نگری مام بۆ ڕای ئازاد و ده‌ربڕینیشی به‌بێ سانسۆر و چاودێری و ئه‌م سه‌كۆیه ببێته بڵندگۆیه‌ك بۆ هه‌موو كه‌سێك كه بیه‌وێت بیروڕای خۆی به ئاشكرا ده‌رببڕێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ڕێگری لێبكه‌ن و ببێته ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه پارێزبه‌ندی((حێانه)) بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه هه‌بێت كه گوتاری تیاده‌ده‌ن.
4.چێشتخانه: بوونی چێشتخانه‌یه‌كی خواردنه كورده‌واریه‌كانیش له‌م جێگه‌یه‌دا به پێویست زانراوه بۆ پیشاندانی خواردنه كوردیه‌كان به ناوخۆ و بیانیه‌كانیش كه سه‌ردانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن و بتوانن له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام‌دا چێژ و تام وه‌ربگرن له م خواردنانه و ئێمه‌ش وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌روه‌ك تورك و فارس و عه‌ره‌ب ببینه خاوه‌نی ئه‌و خواردنانه‌ی كه له بنچینه‌دا كوردی بوون و مۆركی كورده‌واریان پێبده‌ینه‌وه.
5. پاركێكی كراوه: ئه‌م پاركه به به‌رده‌وامی كراوه‌یه‌و بۆ هه‌موان به‌تاك و خێزانه‌كان هه‌یه كه سه‌ردانیبكه‌ن و كاتی خۆیانی تیادا به‌سه‌ر به‌رن به ئازادی .له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ئه‌م پاركه 90% كۆی ڕووبه‌ری پڕۆژه‌كه داگیر ده‌كات.
6. شاری یاری منداڵان: كه له‌م جۆره جێگایانه‌دا بوونی شارێكی یاری بۆ مندالاَن پێویسته و ئیدی دایك و باوكان سه‌رقاڵ نابن و منداڵه‌كانیش كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌م شێوه‌یه ئه‌م پڕۆژه‌یه كه كۆی ڕووبه‌ری زه‌وی ته‌رخانكراو بۆی بریتیه له 80 دۆنم زه‌وی و له‌سه‌ر مه‌زاری مام دروست ده‌كرێت كه دوو ده‌ستی یه‌كگرتوو له‌خۆ ده‌گرێت كه بریتین له هه‌ردوو ده‌ستی مام كه هه‌میشه له‌كۆڕوكۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه فراوانه‌كاندا به‌رزیده‌كرده‌وه و ببوه سیمبولی مام و هه‌ر ئه‌ویش خاوه‌نێتی كه ئاماژه‌یه‌كی به‌رده‌وام و په‌رۆشی مام پیشان ده‌دات بۆ یه‌ك و یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كان و ته‌بایی نێوان سه‌ركرده و پارت و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان كه مام زۆر باش له‌و ڕاستیه گه‌یشتبوو كه به‌بێ یه‌ك ویه‌كگرتوویی و ته‌بایی نێوان هه‌موان هه‌رگیز سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نایه‌ت.به‌به‌رزی 32 مه‌تر و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه ده‌بێت.له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 30هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ش بینایه‌كی 6 نهۆمی دروست ده‌كرێت كه هه‌موو ئه‌وبه‌شانه‌ی لای سه‌ره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ دوو هۆڵی بۆنه‌كان كه یه‌كێكیان جێگه‌ی 2000 كه‌س و ئه‌ویتریان جێگه‌ی 400 كه‌س ده‌بێته‌وه.دوو گه‌ڕاجی تایبه‌ت و گشتیش له‌خۆ ده‌گرێت.
چه‌ند تێبینیه‌كی گشتی له‌سه‌ر كۆی پڕۆژه‌كه:
ئه‌م پڕۆژه‌یه تاكو ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه و هیچ ده‌رخسته‌یه‌كیشی بۆ تێچووی گشتی دیارینه‌كراوه و هه‌ركه‌س و لایه‌نێكیش له‌خۆوه به‌بێ بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌ڵمێنراو هه‌ق نیه هیچ ژماره‌یه‌ك دیاریبكات بۆ تێچووی پڕۆژه‌كه.هه‌رچیه‌كیش بلاَوده‌كرێته‌وه و ده‌وترێت دووره له‌ڕاستیه‌وه،و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیش نه‌چۆته دیزاینی پڕۆژه‌كه‌وه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه و بیرۆكه‌كه‌ی له‌دوای كۆچی دوایی مامه‌وه هاتۆته بوون و سه‌ریهه‌ڵداوه ،وه‌ك مافێكی سروشتی مام كه ئه‌و چۆن به‌زیندوویی و ته‌مه‌نی 60 ساڵی خۆی به‌خشیوه‌ته كوردایه‌تی و ته‌واوی كوردستانی گه‌وره،ئاوهاش وه‌ك ئه‌مه‌كێك بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌ك و سه‌رۆكێك و سیمبول و كاریزمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌پێویست زانراوه،بۆئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه گیان و ژیان و خه‌بات و ناو و ناوبانگی مام به نه‌مری بمێنێته‌وه له‌شاری سلێمانی و كوردستانی باشوو و ته‌واوی كوردستانی گه‌وره‌شدا وه‌ك هه‌موو سه‌ركرده نه‌مره‌كانی ناوچه‌كه و دونیاش كه ڕێزیان له سه‌ركرده و ڕابه‌ره‌كانیان گرتوه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه چۆن پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی و مێژووییه بۆ هێشتنه‌وه‌ی مێژوو و خه‌باتی 60 ساڵه‌ی مام و ته‌واوی كوردایه‌تیش،ئاوهاش ده‌توانرێت له ئاینده‌دا بكرێته پڕۆژه‌یه‌كی ئابوری و سوودی مادی لێوه‌ده‌ستبكه‌وێت و بتوانرێت پڕۆژه‌كه خۆی بژێنێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌هۆی بوونی چێشتخانه و كافتریا‌و مۆزه‌خانه و كۆشكی گه‌شتوگوزاری و ..هتد. ببێته سه‌رچاوه‌ی داهات و ده‌رامه‌ت و گوزه‌رانی ده‌یان و بگره سه‌دان خێزانیش .هه‌روه‌ها بۆ ناوچه‌كه وه‌ك شاری سلێمانی و دواتریش بۆ گه‌ڕه‌كی كوردسات ببێته هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و درستكردنی دوكان و مۆڵی زیاتر و ئه‌مه‌ش به‌قازانج بۆ هه‌موان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌كرێت ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتوگوزاریش لێی بڕوانرێت و له ئاینده‌دا ده‌یان پڕۆژه‌ی گه‌شتوگوزاری تری لێ دابمه‌زرێت به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جێگه‌كه‌ی كه به‌رزاییه و ده‌ڕوانێته سه‌ر ناو شاری سلێمانی و نزیكیشه له شاخی گویژه و ئه‌زمه‌ڕه‌وه و جارێكی تریش ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهات بۆ سه‌دان خێزان و كوڕ و كچانی گه‌نج و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆیان.
گه‌ر به‌ووردی بڕوانرێته ته‌واوی پڕۆژه‌كه و پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی،به تایبه‌تیش ناوچه سه‌وازاییه‌كان و باخ و گوڵ و داره به‌رداره‌كان ،ده‌توانرێت ئه‌و ڕاستیه وه‌بیر هه‌موان بهێنرێته‌وه كه مام هه‌میشه لایه‌نگری سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه بوه‌و هه‌موانی پێكه‌وه گرێداوه و هه‌موانیش له‌سه‌ر سفره و له‌ماڵه گه‌وره‌كه‌ی مام و یه‌كێتیدا سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوزایه‌كانیان جێگه‌یان بۆته‌وه و به‌هه‌موانیان نه‌خشه‌یه‌كی جوانی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و مۆزائیكێكی ڕه‌نگین و سه‌رنجڕاكێشیان دروستكردوه‌و له‌ئێستاشدا و له‌زۆنی سه‌وزدا ئه‌و ڕاستیه ده‌بینرێت له‌بوونی ده‌یان حیزبی سیاسی و ڕێكخراوی پیشه‌یی و مه‌ده‌نی و ..هتد.كه‌هه‌موانیان له‌سایه‌ی سیاسه‌ت و حه‌كیمی و دووربینی مامه‌وه توانیوانه گه‌شه به‌كار و چالاكیه‌كانیان بده‌ن.
ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆخۆی گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه،چونكه پڕۆژه‌یه‌كی تاكه كه‌سی نیه و ناشبێته موڵكی كه‌سی و تایبه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی مام و تاپۆش ناكرێت له‌سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك،به‌ڵكو موڵكی گشتیه و بۆ خزمه‌تی گشتیشه و له‌سه‌ر موڵكی تایبه‌تی هیچ كه‌سێكیش بنیات نانرێت به‌ڵكو له بنچینه‌دا ئه‌و جێگه‌یه بۆ باخ و دارستان دیاریكراوه و ته‌نها موڵكی حكومه‌تی هه‌رێمه و و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ده‌چێته هه‌مان چوارچێوه‌وه، و وه‌كو سه‌ركرده و لایه‌نیتر تاپۆ نه‌كراوه و ناشكرێت،جا بۆخۆی ئه‌مه جیازای مام بوه له ژیان و له مردنیشیدا،چونكه تاكو ئێستاش به ماڵه‌كه‌ی مام خۆشیه‌وه له‌ده‌باشان له‌سه‌ر نه‌خۆی نه‌خێزانه‌كه‌ی تاپۆ نین.
له‌كۆتایدا ،ده‌توانرێت بوترێت بون و دامه‌زراندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه گه‌لێك گرنگ و پێویسته له‌هه‌موو ڕوه‌كانه‌وه و دواتریش پڕۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ت و سیفاته جوان و نایابه‌كانی مام پیشان ده‌دات،كه هه‌میشه وه‌ك سه‌ركرده و ڕابه‌ر و سه‌رۆك و یاساناس و سیاسیه‌ك و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دۆستێك و پاڵپشتی زانست و زانستخوازان و هه‌ژاران و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده‌ش،خاوه‌نی سیفاته جوانه‌كانی وه‌فا وئه‌مه‌ك بۆ هاوڕێ و دۆسته‌كانی و دڵفروان بۆ هه‌موان بێ جیاوازی و نانبده و سفره واڵا بۆ هه‌موان و ته‌نانه‌ت هیچ كات بێ میوان نه‌بوه و گه‌ر بوبێتیش ئه‌وا خۆی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی خۆیدا نانی خواردوه،مام پێاوێكی ساده و خاكه‌ڕا وقسه‌خۆش و مه‌شره‌ب خۆش بوه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دوژنه‌كانیشدا و وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی گرنگی وه‌ك عێراق له‌ناوچه‌كه و دونیاشدا ناسراوه و به سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن وه‌سفكراوه،مام پیاوێكی زمان‌زان و دووربین و به‌ته‌واوی مانای وشه سیاسه‌توانێكی به‌ئه‌زمون و شاره‌زابوه و هه‌موانیش ڕێز و ته‌قدیریان بۆ كه‌سێتی و بیروڕاو پێشنیاز و ڕاكانی هه‌بوه. مام خۆشه‌ویستی تاكبه‌تاكی كوردی باشوور و ته‌واوی كوردستانی گه‌وره بوه ،چونكه هه‌میشه وه‌كو سه‌ركرده و كاریزمایه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌مخۆری هه‌موان له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا به‌مادی و مه‌عنه‌وی پشتگیری و پشتیوانی لێكردوون و هه‌وڵی ئاشته‌وای و برایه‌تی و ته‌بایی هه‌موانی داوه.
مام به‌خه‌باتی دوورودرێژو به‌و ڕۆڵه زیندوه‌ی كه له سالاَنی چل و په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابووردوه‌وه و له‌هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێشدا وه‌ك سه‌ركرده و ڕابه‌ر و سه‌رۆك ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه له داهێنانی فكر و ئایدیا و ڕچه و ڕێبازی نوێی خه‌بات و كوردایه‌تی و هه‌میشه‌ش لایه‌نی دیموكراسی و ئاازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا و ڕێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و ژنانیش بوه.هه‌ربۆیه ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه و پیشاندانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و 60 ساڵ خه‌بات و دروشم و ماندوبونه‌ی مامه و هه‌ربۆیه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ناوی ((ماڵی مام))ی لێنراوه بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه ماڵی مام ئاوه‌دان و سلێمانیش جوانتر وكوردستانیش گه‌شه‌كردووتر بێت و له‌ناوخۆ و ناوچه‌كه و دونیاشه‌وه سه‌ردانیبكه‌ن و به‌مێژوو و خه‌باتی كوردایه‌تی ئاشنا ببن.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه ئه‌م پڕۆژه‌یه بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌موانمان به‌بینین و ته‌واوبوونی شادومان ببین.ده‌ستخۆشیش بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی بیرۆكه‌كه بوون و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنیشی ده‌ده‌ن.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19