riklam

كه‌ركوك مه‌كه‌نه‌ دارده‌ست!

بیروڕا 01:01 PM - 2019-02-26
.

.

له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دیاركردنی كاندیدێكی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق،پارتی له‌ ئاستی باڵا به‌دیاریكراوی له‌زاری كاك نێچیرڤان بارزانی،خواستی خودی كاك مه‌سعود بارزانی به‌تایبه‌تی و پارتی به‌گشتی  به‌ سه‌ركردایه‌تی و وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی كه‌ (له‌و ده‌مه‌ له‌ به‌غدا بوون) دووپاتكردووه‌ به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆككۆمار بێ بۆ به‌رێز ( فواد حسێن ) كه‌ له‌لایه‌ن كاك مه‌سعوده‌وه‌ دیاركراوه‌، ئه‌وا پارتی  له‌به‌رامبه‌ردا كۆی ئه‌و پۆستانه‌ی له‌به‌غدا  كه‌ وه‌ك ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژاردن بۆی دانراوه‌ پێشكه‌شی یه‌كێتی ده‌كات، هه‌ر وه‌ك جگه‌ له‌وپشكانه‌ پارتی ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیشدا دوو ساڵی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بدات به‌  یه‌كێتی، پارتی كه‌ ئاماده‌بێ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هه‌موو پۆسته‌كانی له‌به‌غدا و نێوه‌ی حكومرانیی له‌ هه‌رێمیش به‌ یه‌كێتیی بدا هه‌ڵه‌به‌ته‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیش بێ سێودوو بۆ یه‌كێتی یه‌كلاییده‌كاته‌وه‌.

من لێرده‌دا مه‌به‌ستم نییه‌ و گرنگیش نه‌بووه‌ له‌لام كه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار  بۆ چ لایه‌نێك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌  و بۆ چ لایه‌ك یه‌كلایی بۆته‌وه‌ چونكه‌ ده‌مانزانی دواجار ئه‌و پۆسته‌ بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی كورد یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ جا ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌گه‌ر به‌رێز فواد حسێنیش بوایه‌ هه‌مان ئه‌و خۆشیه‌مان بۆی ده‌بوو كه‌ ئێستا بۆ د. به‌رهه‌م هه‌مانه‌،به‌ڵكو مه‌به‌ست و نیگه‌رانیی و بگره‌ پرسیاره‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری  پۆستی سه‌رۆك كۆمار بوایه‌ بۆ نوێنه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی  كاك مه‌سعود كه‌ به‌رێز فواد حسێن بوو، ئایا پارتی هه‌مان هه‌ڵویستی ئێستای ده‌بوو به‌رامبه‌ر به‌ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك؟

وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌هه‌موو پێوه‌ر و بۆچۆنه‌كان نه‌خێره‌.كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌پرسی دانانی كاندێكی یه‌كێتی  پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكدا ده‌گوزه‌رێت،  نه‌ به‌هۆی  بوونی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌ له‌ كه‌ركوك و نه‌ له‌به‌ر  نائارامیی و نائاساییبوونی باری ئه‌منی  شاره‌كه‌یه‌ به‌ڵكو  ته‌نیا و ته‌نیا كاردانه‌وه‌یه‌ به‌امبه‌ر پرسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.  بۆیه‌ تكایه‌ كه‌ركوك و پرسی كه‌ركوك مه‌كه‌نه‌ دارده‌ست بۆ لِێدانی یه‌كتر چونكه‌ شكست و كه‌وتنه‌كان په‌رێزی هه‌موو ده‌گرێته‌وه‌ولاپه‌ره‌كانی خه‌باتی ده‌یان ساڵی رابردووی هه‌موو حزبه‌كوردستانییه‌كان لیوان لێون له‌خواستی هیوا و  ئاواتی رۆژانێك كه‌ كوردێك حوكمرٍانیی شاری كه‌ركوك بكات، ئه‌و لایه‌نه‌شی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خواست و ئاواتانه‌ كار بكات ، مێژوو ره‌حمی پێناكات.

مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket