riklam

سلێمانی.. خوێندكاران له‌ڕێگه‌ی وێنه‌كانیانه‌وه‌ په‌یام ده‌نێرن

ئەدەب وهونەر 09:00 PM - 2019-02-25
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 25-2-2019 له‌ بینای سه‌رای سلێمانی كۆمه‌ڵێك خوێندكار پێشانگایه‌كی چه‌ند رۆژه‌یان بۆ وێنه‌كانیان كرده‌وه‌، كه‌خوێندكاره‌كان  ئه‌كادیمی نین و خۆیان توانیویانه‌ فێری وێنه‌ كێشان ببن و په‌یامێكیش بۆ خه‌ڵكی ده‌نێرن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شانیا محمود حه‌مه‌ ساڵح كچه‌ خوێندكاری  زانكۆی گه‌شه‌پێدان ده‌رباره‌ی پێشانگه‌كان تایبه‌ت بۆ PUKmedia وتی: لێره‌ كۆمه‌ڵێك خوێندكار كۆبووینه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچمان ئه‌كادیمی نین له‌ بواری وێنه‌ كێشاندا، ئێمه‌ (10)ده‌ خوێندكارین و هه‌ریه‌كه‌مان به‌ چه‌ند تابلۆیه‌ك به‌شداریمان كردووه‌، منیش به‌ چوار تابلۆ به‌شداریم كردووه‌، كه‌ دووانیان هێڵكاریه‌و دوانی تریش ره‌نگه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تابلۆكان گوزراشت له‌ چی ده‌كه‌ن، شانیا وتی: به‌ پێی كه‌سایه‌تی و وێنه‌كان گوزارشته‌كان ده‌گۆڕێن، گوزارشتیش بۆ بینه‌ره‌كان هه‌ڵده‌گرین.
 وتیشی: وێنه‌كانی ئێمه‌ زیاتر كه‌سایه‌تین و ساده‌ن، چونكه‌ ئێمه‌ش سه‌ره‌تامانه‌، من وێنه‌ی باوكمم كێشاوه‌، چونكه‌ ئه‌و پاڵه‌وانی ژیانمه‌ و پێشانگاكه‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

زیاد محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌ په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ بیرۆكه‌ی پێشانگه‌كه‌یان وتی: بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره‌مان له‌وه‌وه‌ سه‌ری گرت كه‌ ئێمه‌ په‌یامێكمان هه‌یه‌ بیگه‌یه‌نین، گه‌ر كه‌سێك ئه‌كادیمیش نه‌بێت ده‌توانێت خۆی خۆی فێر بكات و فێر ببێت، واته‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌كادیمی بیت، گه‌ر حه‌زو خولیات هه‌بێت ده‌توانیت هه‌موو كارێك بكه‌یت، بۆ ئه‌مه‌ش سودمان له‌ یوتیوب و دانانی تابلۆكان و هاوكاری ده‌ور و پشتمان وه‌رگرتووه‌.

PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket