riklam

شەرمی سەلمان روشدی بڵاودەکرێتەوە

ئەدەب وهونەر 06:54 PM - 2019-02-25
.

.

نووسەر و وەرگێڕ محەمەد كەریم لە فارسییەوە رۆمانی شەرم-ی سەلمان روشدی كردووە بە كوردی و لە چاپخانەی كارۆ چاپی رۆمانەكە تەواو بووە و لەم رۆژانەدا بڵاودەبێتەوە.

ئەم رۆمانە (22)هەمین كتێبی محەمەد كەریمە، لەبارەی رۆمانی (شەرم)ەوە بە کوردستانی نوێی راگەیاند: (( رۆمانی شەرم دوای رۆمانی (گریموس-1975) و (مناڵانی نیوەشەو-1981) سێیەم رۆمانی سەلمان روشدییە ساڵی (1983) بڵاویكردۆتەوە.

ئەم رۆمانە باسی هەلومەرجی سیاسی پاكستان دەكات لە هەشتاكانی سەدەی رابردوودا. حیكایەتی ئەو كوشتار و لە سێدارەدانانە دەگێڕێتەوە كە لەو سەروەختەدا لەو وڵاتە لەسەر دەسەڵات روویانداوە و ئەو وڵاتەیان كاول كردووە.

سەلمان روشدی بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و جوان باسی ئەو ململانێ و گۆڵمەزانە دەكات لەسەر كورسی دەسەڵات كە هەر نابڕێنەوە. راستە سەلمان روشدی لەم رۆمانەشدا هەر وەكو رۆمانی (مناڵانی نیوەشەو) باسی سیاسەت دەكات، بەڵام شێوازی گێڕانەوە و حیكایەتخوانیی ئەوەندە جوان و سەرنجڕاكێشە و وەها خوێنەر تەشویق دەكات بە دەقەكەوە پەیوەست بێت كە خوێنەر حەزناكات لە كتێبەكە دوور بكەوێتەوە، لە كاتێكدا دەستی لەسەر دڵێتی دوای ئەنجامی رووداوەكانی ناو رۆمانەكە دەكەوێت.))

PUKmedia کوردستانی نوێ

٣٤.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket