riklam

په‌یوه‌ندى و شفته‌

بابەتی گۆڕاو 03:30 PM - 2019-02-25
.

.

په‌یوه‌ندى و شفته‌

× له‌و مامۆستایه‌ بێ ده‌سه‌ڵاتترم كه‌ هه‌موو ده‌رسێ له‌گه‌ڵ ته‌له‌به‌كه‌یدا چوار حیمایه‌ خۆیان ئه‌كه‌ن به‌ پۆلدا.
× خوشك و برایانى به‌ڕێز... ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ده‌وڵه‌تمان هه‌بوایه‌ مه‌جبور نه‌بوین رۆژنامه‌نووسه‌كان له‌به‌ر ماڵى خۆیاندا بكوژین، به‌ڵكو وه‌كو سعودیه‌ له‌ قونسوڵخانه‌یه‌كدا سه‌رنگونمان ئه‌كردن.
× له‌ دنیاى لۆكه‌ و هانیدا زۆر زه‌حمه‌ته‌ ببى به‌ ئوم كه‌لسوم.
× خۆزگه‌م به‌ ئه‌قڵى ئه‌و براده‌ره‌ى كه‌ بۆ ده‌نگدان له‌ نیوزله‌نداوه‌ دێته‌وه‌ بۆ كوردستان.
× ئیعلام وه‌كو سوخمه‌ى مه‌مك وایه‌، شته‌كه‌ گه‌وره‌ ئه‌كات.
× بێ ئه‌قڵى نیعمه‌تێكى گه‌وره‌یه‌، به‌شه‌رتێ ئه‌وه‌ى لاته‌وه‌ له‌ تۆ بێ ئه‌قڵتر بێ.
× ئه‌گه‌ر دنیا مه‌عره‌زى سه‌یاره‌ بێ، كوردستان لادایه‌كى كامل بۆیاخه‌ و گه‌ڕه‌كى ئێمه‌ش ئه‌گزۆزه‌كه‌یه‌تى.
× جنێودان لاى خه‌ڵكى سلێمانى كۆتایى نایه‌، به‌ڵكو له‌ حیزبێكه‌وه‌ ئه‌چێ بۆ حیزبێكى تر.
× خۆزگه‌ په‌یوه‌ندى وه‌كو شفته‌ بوایه‌، تۆزێ ئاردت زیاتر تێ بكردایه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شایه‌.
× به‌و تێكۆشه‌ره‌ى كه‌ كۆمپانیا بۆ زاواكه‌ى دائه‌مه‌زرێنێ ئه‌ڵێن مه‌سئول.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket