riklam

خەڵاتی فیلمی داهێنەرانەی سویسرا بە گوڵ نیسا دەدرێت

ئەدەب وهونەر 02:43 PM - 2019-02-25
.

.

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرهێنانی "سەتار چەمەنی گوڵ" خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری کچی لە فێستیڤاڵی فیلمە "داهێنەرانە"ی سویسڕای بەدەستهێنا. 

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" Golnesa یەکەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "سەتار چەمەنی گوڵ"، لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد "ڤیدا ساڵحی"، بە بەڕێوەبەرایەتی وێنەگرتنی "محەمەد فەکووری" و بە ڕۆڵ بینینی سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا رۆژی دووشمەمە 18ی فیبرییەی 2019 لە هۆڵی "سینەما کینۆ" Cinématte Kino لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە سینەماییەکان" لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە "داهێنەرانە" Innovation لە وڵاتی سویسڕا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلم بە "سەتار چەمەنی گوڵ" و "یۆسف کەریمی" بەرهەمهێنەران ئەم فیلمە و هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بە خاتوو "یەگانە ڕەجەبی" ئەکتەری ئەم بەرهەمە سینەماییە بەخشرا.

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە "داهێنەرانە" لە چەندین بەش و لە نمایشی بەرهەمی کۆمەڵێک دەرهێنەر لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە رۆژانی 15 تا 18ی فیبرییەی 2019 لە شاری بێڕن لە وڵاتی سویسڕا بەڕێوەچوو.

٩.jpg


فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" تا ئێستا لە 25 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بەشداریی کردووە و 8 خەڵاتی جیهانی لە بەشەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری کچی بەدەستهێناوە و لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم کاندیدی باشترین سیناریۆ بووە.

هەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی بڵندی چیرۆکی "گوڵ نیسا" بریتین لە:
دەرهێنەر: سەتار چەمەنی گوڵ، نووسەری سیناریۆ: ڤیدا ساڵحی، بەڕێوەبەریی فیلمهەڵگرتن: محمەمەد فەکووری، دەنگهەڵگر و دەنگدانەر: بێهرووز موعاونیان، مونتاژ: کاوە عەزیزی، ئاوازدانەر: کارەنگ کەرباسی، بەرپرسی پلان: حوسێن مەرزبان، دیزاینی میکیاژ: ڤیدا ساڵحی، بەرپرسی بەرهەم: مەریەم قاسم ئابادی، یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر: سیاوەش رەمەزانلوو، یاریدەدەری دووهەمی دەرهێنەر: محەمەد تۆریوەریان، چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی، لابراتواری دیجیتاڵ: مێهرداد سولەیمانی، مونشی سەحنە: مەریەم رووزبەهانی، یاریدەدەرانی فیلمهەڵگر: حوسێن سادقی، حەمید محەمەدزادە، ناسح عەبدوڵڵاهی، ئەحمەد رەزا سادقی، یاریدەدەری دەنگ: سوهەیل حوسێن خانی، جێگری بەرهەم: عەباس ئەبوویەسانی، بەرپرسی سەحنە: حامید ئەحمەدی، ئەرشیفی جلووبەرگ: تاهیرە سەروەری، گرووپی تەدارەکات: کەیهان عەلیزادە، عەلی قودرەتی، هاتووچۆ: سەعید مورادی، ئەکتەرەکان: سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی و ...، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی و بەرهەمهێنەران: سەتار چەمەنی گوڵ و یۆسف کەرەمی، بەرهەمی: کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە".

 PUKmedia مەنسوور جیهانی ـ

بەڕێوەبەرایه‌تی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا".

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket