riklam

دیداری نوسه‌ری كورد له‌تیف حامید به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئەدەب وهونەر 12:01 PM - 2019-02-25
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای سلێمانی، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌  26-2-2019 له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ دووه‌مین دیداری له‌تیف حامید ئه‌دیب و چیرۆكنوسی به‌ناوبانگی كورد به‌ڕێوه‌ده‌بات.

دیداره‌كه‌ به‌به‌شداری بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنیری  و هونه‌ر و به‌رپرسانی ئیداری چه‌مچه‌ماڵ و مامۆستایانی زانكۆ و چه‌ندین رۆشنبیری و چیرۆكنوس و هونه‌رمه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دووه‌مین دیداری له‌تیف حامید، به‌ختیار شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: له‌ دیداره‌كه‌دا، كتێبی (چیرۆك له‌ دیداری له‌تیف حامید دابه‌شده‌كرێت) هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر سامان عیزه‌دین و مامۆستا ئاسۆ عومه‌ر سه‌رۆكه‌ی  به‌شی زمانی كوردی زانكۆ چه‌رموو هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ چیرۆكه‌كانی كتێبه‌كه‌ ده‌كرێت.

به‌ختیار شه‌ریف ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌ دیداره‌كه‌دا كورته‌ باسێك له‌سه‌ر ئینسلۆپیدیای له‌تیف حامید له‌لایه‌ن نوسه‌ر و چیرۆكنوس سابیر ره‌شید پێشكه‌ش ده‌كرێت.

له‌تیف حامید ره‌شید به‌رزنجی، یه‌كێكه‌ له‌ئه‌دیب و ‌چیرۆكنووسه‌ به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان،1940 له‌ " خانووه‌ قوڕه‌كان" ی گه‌ڕه‌كی بێ‌ كه‌س له‌چه‌مچه‌ماڵ له‌دایك بووه‌،له‌ژیانی زانكۆیدا له‌گه‌ڵ بره‌ودانی به‌كاری ئه‌ده‌بی و چیرۆكنووسین خۆی له‌كاری سیاسی ده‌دات و ده‌بێته‌ ئه‌ندامێكی چالاكی رێكخراوه‌ قوتابیه‌كان و نوێنه‌ری خوێندكارانی كورد له‌زانكۆی به‌غداد، له‌تیف حامیدی ئه‌دیب و پێشمه‌رگه‌ ساڵی 1962 دوای ته‌واكردنی زانكۆ له‌ به‌سره‌ ده‌بێته‌ مامۆستا و له‌ڕووی وه‌رگێڕانه‌وه‌ ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه‌ و بابه‌تگه‌لێكی زۆری وه‌رگێڕاوه‌، به‌شێكی زۆری هۆنراوه‌كانی (گۆران و حاجی قادر و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) و (چیرۆكه‌كانی سه‌دره‌دین عارف)ی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و له‌ گۆڤار و رۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌.

 PUKmedia

54454512.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket