riklam

حاسیبه‌كه‌ى تێك چووه‌

بابەتی گۆڕاو 02:39 PM - 2019-02-24
.

.

حاسیبه‌كه‌ى تێك چووه‌

ـ نه‌وه‌ڵـڵا ته‌نگ نابێ.
+ كه‌واته‌ قۆنده‌ره‌یه‌، نه‌ك دڵ.
*****
ـ به‌ڕاستى زۆر ساده‌یه‌..ره‌حمه‌ت له‌وه‌ى هه‌ڵى بژارد.
+ مودیر عامه‌ تازه‌كه‌ ئه‌ڵێى؟
ـ نه‌خێر.. عه‌له‌مى یابان.
*****
ـ موناقه‌شه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و چى بۆ ده‌رخستى؟
+ كه‌ر دوو قاچى هه‌یه‌.
*****
ـ زۆر حه‌زت له‌ كوێیه‌تى؟
+ له‌ چاوى.. كه‌ درۆ ئه‌كات.
*****
ـ هه‌موو مانگێ نیوه‌ى زیاتر ئه‌مێنێته‌وه‌.
+ مه‌عاشه‌كه‌ت؟
ـ مه‌عاشى چى نه‌گبه‌ت!! موشكیله‌كان ئه‌ڵێم.
*****
+ كوڕى خۆم ژیان یارى یه‌.
ـ راست ئه‌كه‌ى بابه‌ گیان.. ئه‌وه‌ى من ماروپه‌یژه‌یه‌.
*****
ـ لاى ئێوه‌ كیلۆى به‌ چه‌نده‌؟
+ لاله‌نگى ئه‌فه‌رمووى؟
ـ نه‌خێر.. ویژدانت عه‌رز ئه‌كه‌م.
*****
ـ به‌و میوانه‌ ئه‌ڵێن چى كه‌ وه‌ختى حه‌ڵقه‌كه‌ ته‌شریف ئه‌هێنێ؟
+ به‌خێر نه‌یه‌ى.
*****
ـ بۆچى ئه‌ڵێ حساب بۆكه‌س ناكه‌م؟! حاسیبه‌كه‌ى تێك چووه‌؟
+ نه‌خێر پارتى یه‌.
*****
ـ مه‌سئوله‌كه‌ى ئێمه‌ دایم ته‌گبیرمان بۆ ئه‌كات، ئه‌ى ئه‌وه‌ى ئێوه‌؟
+ درۆ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket