riklam

حاكم قادر كاره‌ هونه‌رییه‌كانی سوفیان جه‌لال-ی به‌سه‌ركرده‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:45 PM - 2019-02-23
.

.

له‌چوارچێوه‌ی گرنگیدان و هه‌وڵه‌كانی به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان و فراوانكردنی بازنه‌ی هونه‌رو ئه‌ده‌ب , پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23-2-2019، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌گه‌له‌ری ئێستا له‌بینای كۆن له‌كاركه‌وتووی كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ڵوه‌رین , پێشانگای كاره‌هونه‌رییه‌ ناوازه‌كانی (سوفیان جه‌لال)ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ .

پێشانگاكه‌ كه‌ به‌چه‌ندین تابلۆی سروشتی ڕازابۆوه‌ , تیایدا هونه‌رمه‌ند به‌شێوازی هاوچه‌رخ هه‌وڵیداوه‌ جوانی سروشت بخاته‌ڕوو، له‌به‌رامبه‌ردا دوای گه‌ڕان به‌نێو تابلۆو كاره‌ هونه‌رییه‌كاندا، حاكم قادر ده‌ستخۆشی له‌ هونه‌رمه‌ندو ئاماده‌كارانی پێشانگاكه‌ كردو ئومێدی خواست ئه‌م چالاكییه‌ هونه‌رییانه‌ ببێه‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ گۆڕینی كارگه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كه‌ بۆ سه‌نته‌رو پێگه‌یه‌كی كه‌م وێنه‌ی هونه‌ری وئه‌ده‌بی بۆ پایته‌ختی ڕۆشنبیری و ڕووناكبیری سلێمانی .

جێی باسه‌ گه‌له‌ری ئێستا له‌ هه‌وڵدایه‌ تا هونه‌ری شێوه‌كاری ڤیژواڵ به‌شێوازێكی ستانداردی جیهانی له‌سلێمانی و كوردستان پێشكه‌ش بكات و له‌ڕێیه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان پێشكه‌ش بكات .

PUKmedia

 

3H8A3605.jpg

3H8A3611.jpg

3H8A3644.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket