چوار مامۆستا كتێبخانه‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی گونده‌كه‌یان دروستده‌كه‌ن
ریپۆرتاژ 03:17 PM - 2019-02-23.
قوتابخانه‌ی گرده‌بۆر ده‌كه‌وێته سنوری په‌روه‌رده‌ی دوكانه‌وه له‌ئێستادا خاوه‌نی 58 خوێندكارن و قۆناغه‌كانی خوێندنیان له‌پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌وه تاوه‌كو پۆلی نۆیه و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا نه‌بوونی كتێبخانه له‌قوتابخانه‌كه بوه‌ته، پێویستییه‌كی گرنگ كه‌ده‌بوو هه‌نگاوێكی جدی بۆ بنرێت، چونكه خوێندكارانی گونده‌كه پێوێستی زۆریان به كتێب وسه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر هه‌بوو ،چونكه ئه‌م گونده به‌ته‌نها خوێندكاری ئه‌وئاستانه‌ی خوێندنگاكه‌یان نییه، به‌ڵكو خوێندكاریان تاوه‌كو ئاستی زانكۆ هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چوار مامۆستای خوێندنگه‌كه ئه‌م بیرۆكه ده‌خه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و كتێبخانه‌یه‌كی پڕ سه‌رچاوه‌ی جۆراو جۆر به‌هاوكاری چه‌ند ده‌زگایه‌كی چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌و ناوه‌نده رۆشنبرییه‌كان وئاستی تاكیش دروست ده‌كه‌ن، كه‌بۆته جێگه‌ی خۆشحاڵی دانیشتوانی گونده‌كه‌و خوێندكاران به‌تایبه‌تی.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌بۆكردنه ئه‌م مامۆستایانه جگه له‌وه‌ی ڕۆژانه ئه‌ركی خۆیان وه‌ك مامۆستا ڕاپه‌ڕاندوه له‌ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا له‌به‌یانییه‌وه تاوه‌كو دره‌نگانێكی شه‌و ماونه‌ته‌وه‌و پاشانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سلێمانی.
ئه‌م مامۆستایانه جگه له‌كتێبخانه‌كه هه‌ستاون. به‌سه‌رله‌نوێ نوێكردنه‌وه‌وچاكردن و بۆیاخكردنه‌وه كورسی خوێندنی خوێندكاران و دروستكردنی ژوری داتاشۆ بۆ خوێندكاران كه‌تێیدا چه‌ند بابه‌تی زانستی وهونه‌ری جیاواز نیشانی خوێندكاران ده‌درێت.
مامۆستا هونه‌ر محه‌مه‌د وه‌ك یه‌كێك له‌مامۆستایانی قوتابخانه‌ی گرده‌بۆر ڕایگه‌یاند: كتێبخانه‌كه له لایه‌ن چوار مامۆستای قوتابخانه‌كه‌وه دروستكراوه به ناوه‌كانی ( هونه‌ر محه‌مه‌د محه‌مه‌د ــ مه‌هدی خدر عبدالرحمن ــ یوسف نجم ا‌لدین كردیم ــ هۆشیار یاسین ڕه‌شید ) كاركردنمان له‌م كتێبخانه‌یه بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ مانه‌وه‌مان له قوتابخانه له دوای ده‌وامی ره‌سمی خۆمان تا دره‌نگانێكی شه‌و ته‌نانه‌ت له رۆژه پشوه‌كانیشدا چووینه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه له‌پێناو كاره‌كه‌ماندا .
دابینكردنی پاره‌كه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كه‌و مامۆستاكانی قوتابخانه‌كه‌وه بووه كه تێچوو كتێبخانه‌كه له‌گه‌ڵ بۆیاخكردنی ژووره‌كه‌دا به نزیكه‌ی 200 دۆلار تێچووه، به‌ڵام نابێت هاوكاری به‌ڕێز ( ئامانج محه‌مه‌د محه‌مه‌د ) له یاد بكرێت كه زۆر هاوكارمان له دابینكردنی كه‌ره‌سته دارتاشیه‌كان كه زووربه‌ی كه‌ره‌سته‌كان ئه‌و بۆی دابینكردین ته‌نانه‌ت دروستكردنی به‌شی منداڵانی كتێبخانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌وبوو، ئامانج محه‌مه‌د دوكانه‌كه‌ی خۆی بۆ ئێمه خستوه‌ته سه‌ر پشت دواتر گۆڕین و چاككردنی ڕه‌حله و مێزه‌كان هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه دابینكراوه بۆ قوتابخانه‌كه‌مان.
مامۆستا مهدی خدر یش وتی:-ئێمه هه‌ر چوارمان وه‌ك مامۆستا، بۆ نزیكه‌ی 10 ساڵه له‌گونده وانه ده‌ڵێینه‌وه منداڵانی گونده‌كان له زۆر شت بێ به‌شن جگه له قوتابخانه جێیه‌كی تریان نییه بۆی بڕۆن و خۆشی لێببینن یان شتی نوێ لێ فێرببن ته‌نانه‌ت بینایی قوتابخانه‌كانیش دڵگیر نین و سه‌ره‌نجی منداڵان ڕاناكێشن ،ئێمه‌ش به هه‌ستكردنمان به گرنگی خوێندنه‌وه له پاڵ ئه‌ركی په‌روه‌رده‌و فێركردن به ئه‌ركی خۆمان زانی كه ژوورێك له قوتابخانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه‌و كتێبخانه و مێزو كورسی بۆ دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی شیاو بڕه‌خسێنین بۆ فێرخوازه‌كه‌نمان ، هه‌ر بۆیه له‌پاش ده‌وام و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێ به‌هاوكاری چه‌ند قوتابیه‌ك كاره‌كانمان ته‌واو كرد. له‌خۆمانه‌وه ده‌ستمان پێكرد هه‌موو مامۆستایان كتێبیان به‌خشی پاشان كه‌مپینێكمان له‌ڕێگایی فه‌یسبوكه‌وه ڕاگه‌یاند به‌ناردنی نامه و خۆمان ده‌رگا به ده‌رگایی كتێبخانه‌كان و ناوه‌ند و چاپخانه‌كان گه‌ڕاین بۆ په‌یداكردنی و ده‌سخستنی كتێب و گۆڤار و چیرۆكی منداڵان.
مامۆستا یوسف نجم ا‌لدین كه‌ریم وتی : خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی ده‌زگاكان و كتێبخانه‌كان و نوسه‌ران خوێنه‌ران به‌ده‌مانه‌وه هاتن و هه‌ر یه‌كه‌و له كتێبێكه‌وه بۆ ده‌یان كتێبیان به‌خشی به‌كتێبخانه‌كه‌مان، ئێستا به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه منداڵان له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه ڕابهێنین به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵ وانه‌كانی قوتابخانه‌دا نه‌وه‌یه‌كی خوێنه‌رو ڕۆشنبیر پێبگه‌ینین و ڕۆڵی قوتابخانه گرنگتر و به‌به‌ها تر بكه‌ین له‌سه‌ر دروستكردنی تاك .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مامۆستا هۆشیار یاسین ره‌شید ڕایگه‌یاند : ئه‌م كتێبخانه‌ی ئێستا دروستمان كردوه چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆری تێدایه كه خوێندكارانی گونده به‌هه‌موو ئاسته‌كانییه‌وه له‌ئێستا وئاینده‌دا ده‌توانن سودی زۆری لێوه‌رگرن چونكه خوێندكاران به‌رده‌وام پێویستیان به ڕاپۆرتی جۆراو جۆر ده‌بێت له‌قۆناغه‌كانی خوێندن داهیوادارین هاوكاری زیاتربكرێین له‌ڕووی دابینكردنی كتێبه‌وه تاوه‌كو بتوانین كتێبخانه‌یه‌كی نمونه‌ی دروست بكه‌ین بۆ گونده‌كه‌و قوتابخانه‌كه، ئێمه جگه له‌كتێبخانه‌كه هه‌ستاین به‌سه‌رله‌نوێ نوێكردنه‌وه‌وچاكردن و بۆیاخكردنه‌وه كورسی خوێندنی خوێندكاران و دروست كردنی ژوری داتاشۆ بۆ خوێندكاران كه‌تێیدا چه‌ند بابه‌تی زانستی وهونه‌ری جیاواز نیشانی خوێندكاران ده‌درێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرنگی پێدانه ئێستا ئه‌م چوار مامۆستایه خه‌ریكی زنجیره‌كردنی كتێبه‌كانن و له‌ئایندیه‌كی نزیكدا به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئه‌م كتێبخانه‌یه ده‌كرێته‌وه نه‌ك به‌ته‌نها بۆ گونده‌كه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو سنوره‌كه سودی ده‌بێت.
PUKmedia ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25