riklam

حاكم قادر: یه‌كێتی هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ری خه‌ڵكدا ده‌بێت

ی.ن.ک‌‌ 02:43 PM - 2019-02-23
.

.

كێشه‌ی خه‌ڵك كێشه‌ی یه‌كێتییه‌، به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داخوازییه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان ئه‌ركه‌و له‌ئه‌ستۆمانه‌، یه‌كێتی هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ری خه‌ڵكدایه‌، جێبه‌جێكارو پارێزه‌ری سه‌روه‌ری یاساو پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییانه‌ .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌وه‌ هات كه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی ناوچه‌ی بازیان به‌گشتی و گوندی (كانی شه‌یتان) به‌تایبه‌تی كه‌له‌ ئه‌نجامی به‌گه‌ڕخستن و گۆڕینی به‌شێكی زۆری ڕووبه‌ری ناوچه‌كه‌یان له‌نیشنگه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆیدا په‌لكێشكردووه‌ .

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیداو له‌پاش گوێگرتن له‌داواو كێشه‌و گرفته‌كانیان، داوای له‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به‌ كارگه‌پیشه‌سازییه‌كان كرد، به‌پێی یاسا داواكارییه‌ ڕه‌واكانی هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ له‌به‌رچاوبگرن و به‌دانانی فیلته‌ر بۆ دوكه‌ڵكێشه‌كانیان، پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان وپاراستنی ژینگه‌و پارێزگاریكردن له‌ ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ، ڕه‌چاوی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی پاراستن وپاڕاگرتنی ژینگه‌ بكه‌ن و ئه‌و ئه‌ركانه‌ له‌پێشه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان ڕیزبه‌ندبكه‌ن.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌لێپرسراوانی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون.

PUKmedia

 

3H8A3542-1.jpg

3H8A3549-1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket