riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سول بۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی: داكۆكیكاری مافی هاووڵاتییان بن

ی.ن.ک‌‌ 02:24 PM - 2019-02-23
.

.

كۆسره‌ت ڕه‌سول به‌ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وزی ڕاگه‌یاند: كه‌ به‌ وه‌فا بن به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانیان و داكۆكیكاری مافه‌كانیان بن.
ئه‌م وتانه‌ی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23-2-2019، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی سه‌وزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌ی بوون، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی ده‌ستخۆشی له‌ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز كرد كه‌ توانیویانه‌ یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن له‌ پرسه‌كان.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سكرتێری گشتی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وزی ڕاسپارد كه‌ به‌ وه‌فا بن به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانیان و داكۆكی بكه‌ن له‌ مافه‌كانی هاووڵاتییان و كاری جددی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانه‌.

كۆسره‌ت ڕه‌سول ڕاشكاوانه‌ دیدگاو به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز ڕوونكرده‌وه‌و ڕایسپاردن كه‌ به‌گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی ناو یه‌كێتی كاربكه‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز پابه‌ندی خۆیان به‌ بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ به‌وپه‌ڕی توانا به‌رنامه‌كانی یه‌كێتی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

PUKmedia
فۆتۆ: هاوژین شه‌ریف

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket