riklam

بۆ دووربوون له‌ شێرپه‌نجه‌ سیر و پیاز بخۆن

هەمەرەنگ 12:09 PM - 2019-02-23
.

.

خه‌ڵكانێكی زۆر به‌هۆی بۆنی ناخۆشییه‌وه‌ واز له‌خواردنی سیرو پیاز هێناوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌یان له‌بیر كردووه‌ كه‌ خواردنی سیر و پیاز سوودێكی زۆری هه‌یه‌ و خۆیان له‌ سووده‌كانی سیر و پیاز بێبه‌شكردووه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ زانكۆ پزیشكی شانگهای چین ئه‌نجامی داوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنی سه‌وزه‌ به‌ تایبه‌تی سیر و پیاز و كه‌وه‌ر ده‌بنه‌ هۆی پاراستنی له‌شی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر 1600 پیاو و ژن ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سیر و پیاز ده‌خۆن به‌ڕێژه‌ی 79% تووشیبوونیان به‌و جۆره‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌متره‌ به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌وزه‌ به‌ تایبه‌تی سیر و پیاز ناخۆن.

زانكۆی پزیشكی شانگهای ڕێنمایی داوه‌ كه‌ پێویسته‌ مڕۆڤ ڕۆژانه‌ 45 گرام پیاز بخوات بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان نه‌بێت.

PUKmedia و/ گۆران قادر

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket