مه‌لا به‌ختیار: بیری سه‌له‌فی چه‌قبه‌ستوو مه‌ترسیدارترین بیره
ئەدەب وهونەر 09:01 PM - 2019-02-22.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (22/2/2019) له‌هۆڵی ته‌وار له‌سلێمانی‌و به‌پێشكه‌شكردنی راسپارده‌كان‌و وتاری سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان، دووه‌مین كۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگه‌ریی‌و چواره‌مین كۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان، كۆتاییهات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش، ده‌قی وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕانه
كۆتایی كۆنفرانسمان باش
ئاماده‌بوانی ئازیز..
زۆر سوپاس بۆ یه‌كه به‌یه‌كه‌تان، كه له‌دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، ئاماده‌بوون‌و به‌هزری جوانتان، به‌ڕه‌خنه‌كانتان، به‌مشتوماڵه رۆشنگه‌رییه‌كانتان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی كۆنفرانس بوون‌و ئه‌وانه‌شی كه میوانی كۆنفرانس بوون، له‌خانه‌قینه‌وه هه‌تا بادینان ته‌شریفیان هێنابوو، هه‌ستمانكرد به‌جۆش‌و خرۆشێكی زیاتر، ئه‌مساڵ له‌كۆنفرانس به‌شداربوون‌و كارابوون‌و كاریگه‌ریشبوون.
خۆشحاڵین كه ده‌بینین له‌هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان، وه‌كو یه‌ك كچ‌و كوڕ، ژن‌و پیاو هاتوون‌و ئه‌مه‌ش زۆر مایه‌ی دڵخۆشییه، كه دابڕان‌و فێمێنیزمی رۆشنگه‌ری توانیوێتی ئاوا په‌ره‌بسه‌نێت‌و به‌و شێوه جوانه بچێته ناو هه‌ردوو به‌شی كۆمه‌ڵ‌و هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه وتومانه: دابڕان‌و فێمێنیزمی رۆشنگه‌ری، دووانه‌ی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن‌و به‌بێ ئه‌م دوانه‌یه، ناتوانین ئه‌ركه رۆشنگه‌ریه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین.
ئێوه له‌رۆژانی كۆنفرانس‌و ئه‌م سی بابه‌ته‌ی پێشكه‌شكراوه، هه‌موو مشتوماڵكردنه‌كانتان بینی‌و بینیتان كه خه‌ڵك پڕه‌و ئه‌ندێشه‌ی په‌نگی خواردۆته‌وه، بینیتان كه هزری خه‌ڵك، له‌ژێر فشارێكی زۆر‌و زه‌بروزه‌نگێكی زۆردایه. بینیتان ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تان هه‌بێ، خه‌ڵك ره‌خنه ده‌گرێت‌و پرسیاری هه‌یه، ده‌یه‌وێ به‌جۆرێكی تر بیر بكاته‌وه، به‌جۆرێكی تر له‌دین‌و مه‌زهه‌ب بڕوانێت. له‌په‌یوه‌ندی مه‌زهه‌ب‌و زانست بڕوانێت. خه‌ڵك ده‌یه‌وێ له‌م سه‌رده‌مه بژی و ئایینده‌یه‌كی باشتری هه‌بێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا. زمانی زه‌بروزه‌نگ‌و شمشێره ژه‌نگاوییه‌كان كۆتایی پێهاتووه. زمانی كوشتن‌و خۆكوژی كۆتایپێهاتووه. زمانی، زمانت ده‌بڕم كۆتایی پێهاتووه. زمانی پشكوتنی هه‌موو هه‌سته جوانه‌كانه، ئه‌ندێشه جوانه‌كانه، زمانی هه‌موو ره‌خنه‌كانه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌كان. ئه‌م زه‌مانه‌یه‌و به‌و زمانه‌یه كه ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵبكه‌ین‌و، له‌یه‌كتر ببورین‌و، لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی یه‌كتریش بكه‌ین به‌چه‌پكه گوڵ بۆ خزمه‌ت‌و پێشكه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گرێ كوێره‌كان بكه‌ینه‌وه‌و له‌بیری سه‌له‌فی چه‌قبه‌ستوو، خۆمان ده‌رباز بكه‌ین.
بیری سه‌له‌فی چه‌قبه‌ستوو، مه‌ترسیدارترین بیره بۆ مرۆڤ. جێگه‌ی داخه كه مه‌ترسیدارترین بیر، هزر، ئه‌ندێشه بۆ مرۆڤ، سه‌له‌فییه‌كانن. به‌ڵام جێگه‌ی داخه هه‌ندێك له‌حزبه سیاسییه‌كان، به‌خۆشیان ده‌ڵێن عه‌لمانی، مه‌ده‌نی، دیموكراسی‌و پاساویشیان بۆ ده‌هێننه‌وه. به‌ڵكو داڵده‌شیان ده‌ده‌ده‌ن. جێگه‌ی داخه حكومه‌تی ئێمه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و هه‌موو ئه‌و حكومه‌تانه‌ی، به‌حسابی خۆیان، حكومه‌تی مه‌ده‌نی‌و دیموكراسین، هێشتا له‌م ئه‌ندێشه پڕ مه‌ترسی‌و ترسناكه تێناگه‌ن‌و هێشتا له‌بنج‌و بناوانی، لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندێشه خه‌ته‌رناكه، خۆیان نامۆده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان‌و ده‌زگا گه‌وره‌كان‌و راگه‌یاندنه گه‌وره‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه حكومی ئه‌م دنیایه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش له‌خه‌فَله‌تا بوون كاتێك داعش‌و داعشئاساكان دروستبوون‌و كاتێكیانزانی ئه‌مانه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تێكوپێكدا‌و لێره‌شه‌وه، بیری سه‌له‌فی‌و خۆكوژیان هه‌نارده كرد بۆ ئۆرۆپا. كاتێكیش ئۆرۆپا خۆی كه‌وته به‌ر مه‌ترسی، ئینجا راچه‌ڵه‌كین‌و بیریان له‌وه كرده‌وه، سوپا‌و توانای ته‌كنه‌لۆجی خۆیان به‌كاربهێنن‌و هه‌موو داووده‌زگا و راگه‌یاندنه‌كانیان، بخه‌نه كار بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی ئه‌م ترسه ترسناكه بداته‌وه.
ئێستاش ده‌یڵێین: به‌ڵێ، ئه‌وه داعش‌و داعشئاساكان، له‌شه‌ڕی به‌ره‌یی شكان. ئه‌ی شه‌ڕی پارتیزانیان؟ ئه‌ی شه‌ڕی تێكدان و خۆكوژیان؟ ئه‌ی شه‌ڕی هه‌ژموونی ئه‌قڵیان؟ ئه‌ی ئه‌و ارس‌و بیمه‌ی كه ده‌یئاخننه ویژدانی خه‌ڵكه‌وه؟ ئه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی ئه‌وانه له‌پرۆگرامه‌كانی خوێندن‌و له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یانه؟ ئه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه له‌گۆڤارو رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵی سه‌ته‌لایت‌و ته‌له‌فزیۆنییه جیهانییه‌ی له‌دنیادا رۆژانه بیری ژه‌هراوی سه‌له‌فی بڵاوده‌كه‌نه‌وه! ئه‌ی ئه‌مانه به‌ره‌و كوێ؟ ئه‌ی بۆ سه‌له‌فییه‌ت له‌پڕ سه‌ریهه‌ڵدا؟ قارچك و ته‌رزه‌بوون، له‌ژێر زه‌وییه‌وه هه‌ڵتۆقین‌و له‌ئاسمانه‌وه بارین؟! یان هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له‌و هزرو ئه‌ندێشانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه ده‌ستكاری نه‌كرابوون له‌سه‌د بۆ سه‌دو په‌نجا ساڵی رابردوودا! به‌ڵكو ده‌پارێزران‌و پاراویش ده‌كران. به‌ڵكو تێر ده‌كران‌و پشتیوانیش ده‌كران. به‌ڵكو پاساوی ده‌سه‌ڵات‌و یاسایی‌و ته‌شریعیشیان بۆ ده‌هێنرانه‌وه! هه‌ر ئه‌وانه بوون، ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌ی رابردوو بوو، ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه‌ی رابردوو بوو، بۆچۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ هزر، له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌و ئه‌و وتاره ژه‌هراویانه‌ی كه هه‌ندێك مه‌لای سه‌له‌فی له‌مزگه‌وته‌كاندا ده‌یده‌ن. له‌گه‌ڵ هه‌زاران هه‌زار چاپه‌مه‌نی كه به‌ملیۆنه‌ها دۆلاری ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌داره سه‌له‌فییه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی چاپده‌كرێت. ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه به‌چی پشتیوانی ده‌كرێت؟ ئه‌م هزره به‌چی بڵاوده‌كرێته‌وه؟ هه‌ر پێشانگه‌یه‌كی كتێب ده‌كه‌یته‌وه، هه‌زار به‌رامبه‌ر به كتێبه زانستییه‌كان، رۆشنگه‌ره، مه‌ده‌نییه‌كان، فه‌لسه‌فییه‌كان، چاپه‌مه‌نی سه‌له‌فییه‌كان دێت‌و ده‌ڕژێته ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌و به‌هه‌رزانترین نرخ، یان به‌خۆڕایی ده‌درێته گه‌نجان‌و لاوان‌و خه‌ڵكانێك كه هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌قڵی ئه‌واندان.
ئه‌م هه‌موو دیارده‌یه، ئه‌م هه‌موو رابردووه، ئه‌م هه‌موو ره‌گ داكوتانه، ئه‌م هه‌موو تێخزانه له‌فه‌له‌سه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵێك له‌وڵاتان‌و كۆمه‌ڵه‌كانی دنیا، ئه‌م هه‌مووه تا ئێستا ئایا بۆته مایه‌ی راچه‌ڵه‌كاندنێكی مێژوویی، كه به‌ڕاستی له‌ڕه‌گ‌و ریشه‌وه، ئه‌م بیر‌و ئه‌ندێشه خه‌ته‌رناكانه رابكێشرێن‌و كۆتایی پێبێت؟ بێگومان نه‌خێر. باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه، توانای راگه‌یاندنی بیری سه‌له‌فی به‌گشتی‌و بیری داعشییه‌كان به‌تایبه‌تی، توانای راگه‌یاندنی ئه‌وان له‌كه‌ناڵه‌كان، له‌چاپه‌مه‌نییه‌كان، له‌سۆشیال مێدیا، ئێستاش ئه‌وه‌نده زۆره كه مرۆڤ سه‌ری سوڕده‌مێنێ. له‌به‌رامبه‌ریشدا، هێشتا عه‌لمانییه‌كان، هێشتا رۆشنگه‌ره‌كان شه‌رمنانه گوتاری خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و كتێبی خۆیان وه‌رده‌گێڕن‌و چاپی ده‌كه‌ن.
زۆرێك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه، ئێستاش به‌هه‌موو ئه‌و توانا نه‌وت‌و داهاته‌ی هه‌یانه، چاره‌كێكی ئه‌م كۆنفرانسه، نا‌وێرن خۆیان له‌قه‌ره‌ی ره‌خنه‌ی سه‌له‌فی بده‌ن. نوسه‌ره‌كانیان، هه‌ندێكجار نا‌وێرن فزه بكه‌ن! رۆژنامه‌كانین، هێشتا رۆژنامه‌ی زه‌ردی سه‌له‌فییه! زه‌رد به‌ئه‌قڵی سه‌له‌فی، به‌ئاراسته‌ی گشتی سه‌له‌فییه. بۆیه له‌دوای ئه‌م رووداوه تراژیدیایانه‌ی كه روویداو هه‌موومانی خسته‌به‌رده‌م، قۆناغێكی ئێجگار سه‌ختی ژیانی ئاسایشه‌وه، مه‌رگی هێنایه ماڵی یه‌ك به یه‌كمان، شار به‌شارمان‌و وڵات به‌وڵاتانی دنیا، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌ترسییه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، هه‌م حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی كوردستان، هم حزبه كوردستانییه نیمچه دیموكراته‌كان، به‌هه‌موو رێكخراوه‌كان، به‌هه‌موو نوسه‌ره‌كان‌و ناوه‌نده‌كان، ناوه‌ندی رۆشنبیریی، كاتی ئه‌وه هاتووه ئیشی جدیتر و راستگۆیانه‌تر، ئازایانه تر له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵكێشانی ره‌گ‌و ریشه‌ی ئه‌م بیره سه‌له‌فییه ترسناكه بكه‌ین. ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، بێگومان گه‌شه‌كردن به‌ڕێوه‌یه‌و ده‌بینین ئه‌مساڵ هۆڵكه له‌چواره‌مین كۆنفرانسدا، چ خه‌ڵكێك‌و چ تێكۆشه‌رێك‌و چ هاوبیرێكی زۆری كۆكردۆته‌وه. ئێمه به‌سێ ساڵ توانیمان ئه‌مه بكه‌ین‌و. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌موو داووده‌زگاكانی حكومه‌ت، هه‌موو حزبه‌كان، راگه‌یاندنه‌كان، هه‌موو ئه‌و توانای داراییه‌ی كه بێ‌شومار بێ‌شومار هه‌یه‌و له‌سه‌دا نیو، یان چاره‌كێكی بۆ ململانێی فكر‌و فه‌لسه‌فه ته‌رخانبكرێ، بزانه چ كاریگه‌رییه‌كی زۆرمان ده‌بێ. نه‌ك هه‌ر ئێمه وه‌كو دابڕان، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه ده‌توانن هاو ئاراسته‌بن له‌گه‌ڵمانداو له‌پێناو له‌ره‌گ‌و ریشه هه‌ڵكه‌ندنی بیری سه‌له‌فی له‌كوردستاندا.
كه‌وابێ، ئێمه‌ومانان ئه‌ركێكی ئێگار سه‌ختمان له‌به‌رده‌مدایه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئێمه بیرده‌كه‌نه‌وه‌و له‌پلاتفۆڕمی دابڕانیشدا نین، ئه‌ركێكی سه‌ختمان له‌به‌رده‌مدایه. یه‌كه‌م ئه‌و راسپاردانه كه گوێتان لێ‌بوو خوێندرایه‌وه، هه‌وڵبده‌ین كاراتر جێبه‌جێان بكه‌ین‌و ئه‌و رێنوێنیانه‌ی كه له‌راگه‌یاندراوی كۆتایدا هاتووه، هه‌وڵبده‌ین له‌سۆشیال مێدیا، له‌نوسیندا، له‌كۆڕه‌كان‌و كۆبوونه‌وه، له‌چاوپێكه‌وتنه‌كاندا كاری له‌سه‌ر بكه‌ین‌و ئێمه‌ش ئه‌مه ده‌كه‌ین به‌نوسراوی ره‌سمی‌و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو حزب‌و رێكخراوه‌كانی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێوه‌ربگرن.
مایه‌ی خۆشحاڵیمه، كه ئه‌م دوو رۆژه، ئێواران سه‌یری سۆشیال مێدیا، سایت‌و په‌یجه‌كان ده‌كه‌م‌و هه‌ندێك كاڵفام نه‌بێ، قسه‌ی هه‌له‌ق‌و به‌له‌ق ده‌كه‌ن‌و هه‌ندێ هزر نه‌زۆك نه‌بێ تێیناگات‌و رۆح بخه‌یته به‌ری سودی نییه‌و تێبناگات، به‌جێماوه، هه‌روك ئه‌وه‌ی له‌بیرێكدایه و سه‌ری بیره‌كه‌شی له‌خۆی داخستووه. ماستاو بۆ مه‌سئول‌و ده‌سه‌ڵات ده‌كات، ماستاو به‌رامبه‌ر به‌دۆلار ده‌كات، ماستاو به‌رامبه‌ر به(25)ی سور ده‌كات، كۆمنێت به‌پاره ده‌فرۆشێت‌و جنێو به‌پاره ده‌دات!
هه‌ندێكش هه‌ن به‌ناو نوسه‌رن، له‌سۆسیال مێدیا ئه‌كتیڤیشن، به‌ڵام ئه‌وانیش هزریان نه‌زۆكه! ته‌نها ده‌زانن قسه‌ی نه‌شیاو بكه‌ن، به‌رامبه‌ر به كۆنفرانسێك كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لێره دانیشتووین، دۆلارێكمان نییه بیانده‌ینێ. به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنفرانسیش ده‌زانن كه ئێمه، به‌چ حاڵێك توانیومان ئه‌م كۆنفرانسه به‌ڕێوه‌به‌رین، توانا‌مان هه‌بوایه له‌هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر كۆنفرانسه‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌بردو جێگه‌ش نه‌ده‌ما بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی ئێستا له‌دابڕاندان. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده توانا‌مان پێدابینكراو كه بتوانین له‌م هۆڵه كۆنفرانسه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رین.
ئێمه، به‌و هزر نه‌زۆك‌و جنێو فرۆش‌و به‌وئاست له‌زه‌لكاو خنكاوانه ناوه‌ستین‌و سارد نابینه‌وه. له‌یه‌كه‌مین كۆنفرانس ئه‌وه‌ی نه‌شێ پێیانوتین، وتمان به‌رده‌وام ده‌بین‌و به‌رده‌وامین. ئێستا كه له‌ناو كۆنفرانس بووم، چووم وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنمدایه‌وه‌و دوو مامۆستای پایه‌به‌رزی ئایینی، پیرۆزباییان لێكردین‌و وتیان: زۆر به‌ئارامی یقسه‌كانی خۆتان كردووه‌و دوژمنه‌كانی ئیسلامیشتان كوتاوه، كه سه‌له‌فییه‌كاننو ئێمه سوپاستان ده‌كه‌ین. كه یه‌كێكیان مامۆستا مه‌لا جه‌لالی خه‌یلانییه، كه جێگری یه‌كێتیی زانایانی ئایینی كوردستانه‌و ئه‌ویتریشیان مامۆستا مه‌لا عومه‌رن خه‌تیبی گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی هه‌ولێر، كه مزگه‌وتی سه‌وافه. هه‌ردووكیان وتیان دیقه‌تمان داوه له‌قسه‌كانتان، له‌بۆچوونه‌كانتان، له‌ره‌خنه‌كانتان، سه‌ركه‌وتووبن‌و ئێمه ئه‌مجۆره گوتارانه‌مان قبوڵه، هه‌رچه‌نده جیاواز له‌ئێوه بیرده‌كه‌ینه‌وه، به‌جۆرێكی تر بیرده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ناتوانین دژایه‌تی ئه‌م هه‌وڵانه بكه‌ین كه كردووتانه‌و سه‌ركه‌وتووبن.
ئێمه‌ش سوپاسیان ده‌كه‌ین‌و ده‌مانه‌وێ له‌ناو زانایان، له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا، له‌ناو مه‌لایاندا پیاوی واهه‌بێ‌ن له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆی سوربێ، جیاواز له‌ئێمه‌ش بیربكاته‌وه، به‌ڵام له‌ئێمه‌ش تێبگات. وه‌كو چۆن ئێمه له ئه‌وان تێده‌گه‌ین، ئه‌وانیش له‌ئێمه تێبگه‌ن. چونكه ناكرێ هه‌ر به‌زه‌بروزه‌نگ‌و به‌تیرۆری جه‌سته‌و ئه‌ندێشه، قسه‌كنت قبوڵ بكه‌م، به‌ڵام تۆ په‌نجه‌ره‌كیش بۆ من نه‌كه‌یته‌وه سه‌ره‌تاتكێ له‌گه‌ڵ ئه‌قڵ‌و فه‌لسه‌فه بكه‌م له‌گه‌ڵتدا، ئه‌مه ناكرێ! به‌چ هه‌قێك تۆ قۆرخی هه‌موو شته‌كان ده‌كه‌یت‌و منیش ئه‌بێ ملكه‌چ بم‌و ئه‌گه‌ر رۆژێكیش له‌رۆژان، سه‌ره‌تاتكێیه‌كم له‌گه‌ڵ ئه‌قڵ‌و فكری خۆمدا، ئه‌ندێشه‌ی سه‌رده‌مدا، لۆژیكدا، ره‌خنه‌دا بكه‌م‌و پرسیاری نوێم كرد، باوه‌كانم قبوڵ نه‌كردو هه‌ندێ شتی ناباوم هێنایه كایه سیاسی‌و فه‌له‌سه‌فییه‌كانه‌وه، لێم قبوڵ ناكه‌یت! بۆ لێم قبوڵ ناكه‌یت؟ كێ تۆی كردووه به‌خاوه‌نی من‌و بۆ خاوه‌ندارێتی تۆ له‌هه‌موو شتێك‌دا قبوڵ بكه‌م. تۆ رێگه‌ی خۆت‌و منیش رێگه‌ی خۆم، ده‌توانین كۆمه‌ڵێ خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوانماندا هه‌بێ، به‌ڵام تۆ كه نه‌ته‌وێ خاڵی هاوبه‌ش خه‌بێ‌و هه‌ر ده‌ته‌وێ هزرم بكوژیت، قبوڵی ناكه‌م. جه‌سته‌م ده‌كوژیت، درێغیتان نه‌كردووه. هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌یت، درێغیتان نه‌كردووه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه به‌ڕاستی هیچیان پێنه‌ماوه. ئه‌وانه‌ن كه سه‌د ساڵ، دوو سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چی وتراوه، توتی ئاسا هه‌ر ئه‌وانه ده‌ڵێنه‌وه. ئێمه وانین، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار به‌رنامه‌و بڕیاری حزبه‌كانی خۆمان قبوڵ ناكه‌ین، سه‌باره‌ت به‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ی ده‌ستمانداوه‌تێ، چۆن هی ئێوه قبوڵ ده‌كه‌ین؟! له‌به‌رئه‌وه هیوادارم به‌ڕاستی مه‌لای منه‌ور، مه‌لای كراوه، مه‌لای كه به‌زیندویی سه‌یری ژیان ده‌كات، نمونه‌ی ئه‌م مه‌لایانه له‌كوردستاندا زۆربێت‌و به‌دڵنیاییه‌وه، ده‌توانین پێكه‌وه كۆمه‌ڵێك كار بكه‌ین، كه هه‌م دینی ئیسلام‌و مه‌زهه‌ب، له‌ئه‌قڵی سه‌له‌فی‌و هه‌ژمونی سه‌له‌فی‌و دوژمنه سه‌له‌فییه‌كان رزگار بكه‌ین‌و هه‌م كۆمه‌ڵیش هه‌موو ئازادییه‌كانی بۆ دابین بكرێت، ژنیش هه‌موو سه‌ربه‌ستییه‌كانی بۆ دابین بكرێت، هه‌موو ئه‌و توانا خه‌فه‌كراوانه‌ی كه ئێمه له‌هۆڵێكی بچوكدا ئازایمان بۆ ره‌خساندن، ئه‌وه‌تا ته‌قینه‌وه. هه‌روه‌ك چۆن به‌هۆی ئه‌و بارانه زۆره‌ی ئه‌مساڵه‌وه كوێره كانی نه‌ماوه نه‌ته‌قێته‌وه، ئێمه‌ش یه‌ك هۆڵمان رازانده‌وه، بینمیان كه چۆن ئه‌قڵه خه‌فه‌كراوه‌كان، ته‌قینه‌وه‌و به‌هه‌موو ئه‌و بیره جیاوازانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیاندا بیریشمان جیاواز بوو. ئه‌وه‌ش سیاسه‌تمانه كه له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا گوێتان لێ‌بوو. ئه‌وه‌ش راسپارده‌كانمانه وه‌كو پلاتفۆڕمی دابڕان‌و فێمێنیزمی رۆشنگه‌ری، كه خوێندرانه‌وه. له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا قسه كراوه كه به‌دڵمان نییه، به‌ڵی كراوه، به‌ڵام خۆمان ئیدیعا ده‌كه‌ین كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنفرانس ئازای دابین بكه‌ین‌و ته‌واوی ئازادییه‌كان دابین بكه‌ین، ئیتر چۆن له‌ناو كۆنفرانسدا، ئازادی پانێلیسته‌كان‌و ئه‌وانه‌ی به‌شداریان كرد‌و رای خۆیان خسته‌ڕوو، زه‌وت ده‌كه‌ین! نه‌خێر زه‌وتیان ناكه‌ین‌و به‌پێچه‌وانه‌وه باشتر ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنین‌و هانیشیانده‌ده‌ین به‌باشترین شێوه بۆچوونه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه ده‌رببڕن.
دیسانه‌وه، ده‌یڵێمه‌وه:
ئێمه له‌ساڵانی رابردوودا له‌به‌رده‌م دوو هێرشدا بووین. هێرشێك ئه‌وه‌بوو كه هه‌ندێك خه‌ڵك، كه به‌ڕاستی گومانیان لێمان هه‌بوو، هه‌ندێكیشان بۆیان هه‌ڵده‌به‌ستین! ئه‌وه‌ش به‌هۆی ململانێ لاوه‌كییه‌كان‌و ئه‌و كێشمه‌كێشانه‌ی كه له‌دنیای سیاسه‌ت‌و حزبایه‌تیدا هه‌بوون، ده‌یانوت: هیچ گومانمان نییه مه‌لا به‌ختیار، دابڕان به‌ره‌و حزبایه‌تی ده‌بات. ئه‌وه هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنفرانس لێره دانیشتوون‌و بازنه‌وانه‌كان لێره‌ن‌و هه‌ریه‌كه‌و سی بۆ چل ئه‌ندامی دابڕان هه‌ڵده‌سوڕێنن، ته‌حه‌دا ده‌كه‌م، كه له‌م چوار ساڵه‌دا یه‌ك ئاراسته‌ی حزبیتان بۆ هاتبێت. خۆم، جۆره‌ها ته‌نگژه‌ی سیاسی‌و حزبیم رووبه‌ڕوو بۆته‌وه، ئێستاش له‌ململانێ و له‌هه‌ڵوێستێكدام، ته‌حه‌دا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك ئه‌ندامی دابڕانم وتووه، به‌رگریم لێبكه، یان كۆمێنتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی مندا بنوسه. هه‌رگیز ئه‌مه‌م نه‌كردووه‌ه‌و ناشیكه‌م. ئێوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش دڵنیاده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌شمه‌وێ به‌زمانی دیالۆگ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، بێگومان هه‌موو ئه‌وانه‌ش باش ده‌مناسن كه له‌هیچ كه‌سێكیان ناترسم، زۆر له‌وه بچوكترن كه لێیان بترسم، به‌ڵام به‌زمانی دیالۆگ پێانده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر من، سه‌رچڵی بكه‌م و دابڕان بكه‌م به‌حزبی، ئه‌وا دابڕان ده‌كوژم‌و ئه‌مه‌ش خۆكوشتنه..
دابڕان تا دێت جوانتر ده‌بێت، دوور بكه‌وێته‌وه له‌هه‌ژموون‌وه ئایدۆلۆجییه‌تی حزبی‌و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كرا به‌حزب، ئه‌وا كۆتایی پێدێت. ناتوانێ كاریگه‌ری رۆشنگه‌ری هه‌بێ، به‌ڵام كاریگه‌ری ئایدۆلۆجی ده‌بێ، ئه‌ویش ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵی ده‌میچننه‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌وری دابڕان كۆبۆته‌وه، له‌دوری بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ببێ به‌حزب. بۆیه هه‌رگیز و هه‌رگیز كاری واناكه‌م‌و له‌به‌رئه‌وه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه هه‌ندێكی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له‌ئه‌ندامان‌و كادره‌كانی یه‌كێتیی، یان ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌كنی یه‌كێتی بترسێن، كه توخنی دابڕان نه‌كه‌ون. ۆیه جارێكی تر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، سه‌كردایه‌تی‌و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیش دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو ئۆركان دڵنیاده‌كه‌مه‌وه، كه ئه‌و درۆیانه هه‌ڵده‌به‌سترێن‌و هیچ بنه‌ماو بناغه‌یه‌كی نییه.
دووه‌میشان وتمان، دابڕان هێزێكی رۆشنگه‌ری عه‌لمانین‌و ئیلحادی نین. ئه‌و درۆیانه‌ی بۆمان ده‌كرا، زۆر دووره له‌راستییه‌وه‌و به‌ڵكو باوه‌ڕمان به‌ئازادی ویژدان هه‌یه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێمانخۆش نییه به‌ئلیحادی پێناسه بكرێین‌و له‌ناو خۆشمان‌دا به‌ئیلحادی پڕوپاگه‌نده بۆ خۆمان بكه‌ین. ئێمه ئه‌وه‌نین‌و چۆن ئازادییه فه‌لسه‌فی‌و ئازادییه دانراوه‌كان به‌خۆمان ره‌وا ده‌بینین، هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش ئازادی دین‌و عه‌قیده به‌خه‌ڵك به‌ڕه‌وا ده‌بینین. ئه‌وه‌تا له‌هۆڵه‌كه ده‌بینین خوشكه، هاوبیره‌و دانیشتووه، هه‌یه حیجابه‌و هه‌شه سه‌ری رووته‌و ئه‌مه‌ش زۆر ئاساییه. ئه‌و بڕوای خۆیی‌و ئه‌وه‌ی تریش بڕوای خۆی. بۆیه تۆمه‌تی ئیلحاد هه‌ڵبه‌ستن بۆ دابڕان‌و رۆشنگه‌ری‌و عه‌لمانییه‌ت، به‌ڕاستی هی ئه‌وانه‌یه كه نه له‌رۆشنگه‌ری تێگه‌یشتوون‌و نه له‌عه‌لمانییه‌ت تێگه‌یشتوون‌و نه به‌باشیش ئه‌و مێژووه‌یان خوێندۆته‌وه. ته‌نها ده‌زانن چه‌ند رسته‌یه‌ك به‌دابڕاوی بهێنن‌و ده‌یكه‌ن به‌جنێوخانه‌و خه‌ڵكی پێچه‌واشه ده‌كه‌ن. به‌بێئه‌وه‌ی بێن دیالۆگێكی زانستی و ئه‌قلانی هاوچه‌رخ‌و له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌ت‌و رۆشنگه‌ره‌كان، له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نیخوازو دیموكراسیخوازه راسته‌قینه‌كاندا بكه‌ن.
بۆیه دڵنیام به‌رده‌وامبین به‌باشی‌و به‌ئه‌قڵانی، جیاوازتر له ئه‌مساڵ كه زیاتر له‌چوار سه‌د ئه‌ندامی كۆنفرانسمان هه‌بووه، ساڵی ئایینده‌و له‌پێنجه‌مین كۆنفرانسدا، ره‌نگه (1000 بۆ 1500) ئه‌ندامی كۆنفرانس له‌هۆڵێكدا جێگه‌یان نه‌بێته‌وه، دڵنیاین كه له‌په‌ره‌سه‌ندنداین‌و دڵنیاین كه وتاری دابڕان‌و فێمێنیستی رۆشنگه‌ری، گوێ لێگیراوتر ده‌بێت‌و پانتایییه‌كی باشتر بۆخۆی ده‌دۆزێته‌وه، چونكه هه‌موو روداوه‌كان له‌رۆژهه‌ڵاتداو له‌عیراقدا، له‌ناوچه‌كه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندیمانه‌و بینیتان سه‌ری ساڵ چی كرد بۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵ؟! چ گۆڕانكرییه‌ك له‌زهنی خه‌ڵكدا هاتۆته‌دی، بینیتان له‌هه‌ڵبژاردندا به‌غدادو به‌غدادییه‌كان له‌سه‌دا سی به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردبوو.. ده‌بینن له‌نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاو به‌سره‌و ناوچه‌كانی تر، هه‌ژموونی مه‌زهه‌بییه‌كان‌و تائیفه‌گه‌رییه‌كان چه‌ند كه‌مبۆته‌وه؟ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی كوردستان‌و عیراقتان بینی، هێزه‌كانی ئیسلامی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان چه‌نده دابه‌زیوه؟ ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن كه له‌پێشكه‌وتنداین‌و سۆشیال مێدیا، ته‌نكیك، ژیان كاریگه‌ریان زۆره، ته‌له‌فۆنه‌كانی گیرفانمان كاریگه‌ریان زۆره، فه‌یسبووك‌و باقی بواره‌كانی تر هه‌موویان كاریگه‌ریان هه‌یه‌و سه‌رده‌میش، هه‌ر به‌ڕاستی سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاریی‌و شۆڕشی خێراییه. ئه‌مه‌ی ئێمه به‌سێ ساڵ‌و چوار ساڵ كردمان، ئه‌گه‌ر په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستپێبكرایه، ئه‌وا ته‌نها ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئێستا له‌دابڕاندان، ره‌نگه به‌بیست‌و پێنج پێمان كۆنه‌كرایه‌ته‌وه.
سوپاستان ده‌كه‌م ئازیزان، سوپاسی هه‌موولایه‌ك و به‌تایبه‌تی میوانه ئازیزه‌كان كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتون‌و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێشكه‌شیان كردن، به‌قسه‌ی هه‌موولایه‌وك‌و به‌نده‌ش، ته‌نانه‌ت كه له‌گه‌ڵ دۆسته عه‌ره‌به‌كان كه له‌ده‌ره‌وه هاتوون دانیشتم، وتیان ئه‌مه مه‌حاڵه له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی بتوانین كه‌شێكی ئاوا‌و له‌هۆڵێكی ئاوادا ئه‌نجامیبده‌ن‌و به‌م سه‌ربه‌ستییه قسه بكه‌ن، كه ئێوه‌ی قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ن.
PUKmedia تايبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18