ئه‌ڵمانیا.. تێزی دورگه‌ی تاكه‌كان له‌مێزگردێكدا
تاراوگە 07:19 PM - 2019-02-22.
له‌چوارچێوه‌ی وه‌رزی ڕۆشنبیری وچالاكیه‌كانی ناوه‌ندی پێكه‌وه ژیانی كورد‌و ئه‌ڵماندا ئێواره‌ی21ی شوبات مێزگردێك بۆ ڕوناكبیر"باستی عه‌زیمی"چالاكوانی مه‌ده‌نی،ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ناوه‌نده‌كه به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌كوردستانیان به‌رێوه‌چوو.
باستی عه‌زیمی له‌میانه‌ی باسێكدا كه‌پشتی به‌ستبوو به‌تێزێكی ژنه نوسه‌ری ئه‌ڵمانی "خاتوو"زێڕا.ئێف" بارگاوی به‌زانستی كۆمه‌ڵناسی و كایه مه‌عریفی و فه‌لسه‌فیه‌كان باسی له‌دورگه‌ی مرۆڤه‌كان كرد‌و تاكه‌كانی له‌سۆنگه‌ی چه‌ند ژینگه‌یه‌كه‌وه له‌بازنه‌ی تێرامانه‌كاندا شرۆڤه‌كردو بابه‌ته‌كه‌ش به‌شداربوانی خسته‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌سته‌و بیركردنه‌وه‌ی تاك یان تاك له‌دورگه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانی خۆیداو خوێندنه‌وه بۆ دورگه‌كانی تر‌و خاڵه هاوبه‌شه‌كانی مرۆڤ یان ناكۆكیه‌كانی..دواجار دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی به‌پشت به‌ستن به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێز.
سه‌باره‌ت به‌و تێزه تیئوریه‌ش وتی: خاوه‌نی ئه‌م تێزه ماوه‌ی چل ساڵ كاری له‌سه‌ركردوه‌و باسی په‌یوه‌ندیه‌كانی مرۆڤ ده‌كات مه‌به‌ستیش لێی دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی بێ زه‌برو زه‌نگه له‌دنیادا.
باستی عه‌زیمی له‌به‌شێكی مێزگرده‌كه‌دا وتی: هه‌ر مرۆڤێك له‌دورگه‌یه‌كدا ده‌ژی..!ئه‌گه‌ر بڕوانینه خۆمان واته دنیای ده‌روونی تابزانین چی تیایه‌و ده‌توانێ چی تیا بكه‌ینتا شایسته‌ی ئاماژه‌پێكردن بێ،باستی عه‌زیمی له‌میانه‌ی دوبازنه‌ی كێشراودا نمونه‌ی له‌سه‌ر سروشتی بیركردنه‌وه‌و خه‌ون وئاره‌زوو هه‌ڵوێست وكارو بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی مرۆڤ كرد‌و له‌بازنه‌ی دورگه‌كه‌ی تریشدا بیركردنه‌وه‌ی جیاواز به‌خاڵی هاوبه‌ش و ناهاوبه‌شه‌وه ڕونكرده‌وه.
له‌به‌شیكی تری مێزگرده‌كه‌دا باستی عه‌زیمی ئاماژه‌ی به‌خاڵێكی گرنگی جاڕی گه‌ردونی مافی مرۆڤدا كه‌ده‌ڵێ"هه‌موو مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك مافیان هه‌یه"وتیشی: ده‌بێیه‌كترمان قبوڵ بێت به‌نمونه وتی من دووبه‌شم به‌شێك ئه‌وه‌یه كه‌تۆ به‌باشی ده‌زانی و ئه‌وه‌ی تریش ئه‌وه‌یه كه‌تۆ به‌خراپی ده‌زانی..! مرۆڤی بێ عه‌یب له‌ڕاستیدا بونی نیه من خۆمم قبوڵه به‌هه‌موو عه‌یبه‌كانه‌وه، به‌ڵام هه‌مانكات پێكه‌وه شتی هاوبه‌شمان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش به‌خته‌وه‌رمان ده‌كات، پێكه‌وه كوردستان ونیشتمانمان خۆش ده‌وێ وئامانجی هاوبه‌شمانه.
له‌كۆتایی مێزگرده‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه‌و وتی: هه‌ندێك شت هه‌یه هاوبه‌شه هه‌ندێك شتیش هه‌یه هاوبه‌ش نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه ده‌بێ یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین،وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ین ،وه‌ك مرۆڤ به‌هه‌موو عه‌یبه‌كانمانه‌وه..!له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین نمونه‌و ئاماژه‌ی گرنگی تێزه كۆمه‌ڵناسی وفه‌لسه‌فیه‌كان بۆسه‌ر بابه‌ته‌كه مێزگرده‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكرد..بۆنمونه هاوڕێ ئه‌حمه‌د خوێندكاری ماسته‌ر له‌مافه‌كانی مرۆڤ دا له‌زانكۆی ئێرلانگن پێی وابوو..ئه‌م بابه‌ته ده‌چێته بازنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقه‌وه ئه‌و پێی وابوو ئه‌و تێزه به‌كه‌ڵكی سیسته‌می ئێستا نایه‌ت و بۆمه‌سه‌له‌ی پردی نێوان كه‌سه لێك جیاوازه‌كان وتی كه‌سه‌كان خودی خۆیان ده‌توانن به‌ئیراده‌ی خۆیان ئه‌و پرده دروستكه‌ن نمونه‌ی به‌یه‌كێك هێنایه‌وه كه تازه تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌بێت، هاوڕێ ئه‌حمه‌د چه‌ندین نمونه‌و داتای هێنایه‌وه‌و ویستی پێمان بڵێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تێزه‌دا تێزی جیاوازتری كایه مه‌عریفیه‌كان هه‌یه.
لای خۆشیه‌وه ژنه ماف ناس و پسپۆری بواری یاسا ئه‌میره عه‌بدوڵا وتی .جیهانگیری یه‌كێكه له‌پراكتیكه‌كانی ئه‌م تیئۆره ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی وه‌ری بگرین نمونه‌ی به میسر هێنایه‌وه‌و وتی میسر شۆڕشی فه‌یسبوكی ئه‌و دورگه‌یه‌ی تاكه‌كان بوو..
باستی عه‌زیمی ویستی چیمان پێ بڵێت..؟
مێزگرده‌كه په‌یامێك بوو یه‌كه‌مجارله‌ناو خودی ناوه‌نده‌كه‌وه دواتر بۆ كۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌ر كه‌ده‌كرێ مرۆڤه‌كان چه‌ند جیاوازبن به‌لام له‌خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا یه‌كبگرنه‌وه‌و پێكه‌وه كاربكه‌ن و پردی په‌یوه‌ندی بكه‌نه ژینگه‌یه‌كی دوور له‌دژایه‌تی و به‌خۆشه‌ویستی جێگه‌ی دزێوی بگرێته‌وه‌و كه‌رامه‌تی ئینسانه‌كان بكرێته بنه‌مای له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و كاركردنی ده‌سته جه‌معی نه‌ك ناشیرینكردن وسڕینه‌وه‌ی یه‌كتری كه‌بۆته ماكی سه‌رده‌م و عه‌قڵه داخراوه‌كان..!
ئه‌مێنێته‌وه بڵێین له‌و چركه‌ساته‌وه‌ی كه‌مرۆڤ له‌دایك ده‌بێت ئازادی تاكه‌كان زه‌وت ده‌كرێت وخاوه‌ندارێتی بۆ په‌یدا ده‌بێت ئیتر له‌و ژینگه‌یه‌دا مرۆڤ خه‌ون و بیركردنه‌وه‌و ئاره‌زوو ئامانجه‌كانی له‌دایك ده‌بێ و گه‌وره ده‌بێ و نه‌شونما ده‌كات. ئه‌وانه‌ی دورگه‌كه‌ی تریش به‌هه‌مان شێوه واته تاكه‌كان له‌ژێر كاریگه‌ری یه‌كتردا خاڵه هاوبه‌ش و نا هاوبه‌شه‌كان دیاریده‌كه‌ن و گه‌وره‌یی و لێبورده‌ییش ده‌بێته ئیراده‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتنی دژه‌كان.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
فۆتۆ.. تایه‌ر باراوی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18