riklam

چۆن پاسۆردێكی بەهێز دابنێین؟!

هەمەرەنگ 03:16 PM - 2019-02-22
.

.

پسپۆڕێكی بواری ئامێرە زیرەكەكان و خۆپاراستن لە هاك و تاوانی ئەلیكترۆنی ئاماژە بە پاسۆوردی بەهێز و  چۆنیەتی دانانی و وەرگرتنەوەی دەكات.
بیلال عەلی محمد پسپۆڕی ئامێری زیرەك و بەكارهێنانیان لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ PUKmedia باس لە پاسۆردی بەهێز و لاواز و وەرگرتنەوەی دەكات.

لە سەرەتای چاوپێكەوتنەكەدا پرسیمان:

پاسۆرد چییه‌؟

به‌ مانای تێپه‌ره‌ وشه‌ دێت بۆ چوونه‌ ناو زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆمان واته‌ كاتێك كه‌ بمانه‌وێت داخلی زانیاری تایبه‌ت به‌خۆمان بین پێویسته‌ كۆدی نهێنی یان كلیلی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌بێت كاتێك كه‌ ئه‌مانه‌وێت له‌ ده‌رگایه‌ك بچینه‌ ژووره‌وه‌ پێویستمان به‌ كلیل ئه‌بێت كه‌واته‌ بۆ سیسته‌می نهێنی خۆیشمان پێویستمان به‌ پاسۆرد ئه‌بێت كه‌ ده‌وری ئه‌و كلیله‌ ئه‌بینێت ....


چی بكرێت بۆ ئەوەی پاسوۆرد نەشكێندرێت؟

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وا به‌باش ئه‌زانین ئه‌و پاسۆردانه‌ی كه‌ دای ئه‌نێین بۆ ئیمه‌یل یان بۆ هه‌ژماری فه‌یسبوك یان هه‌ر جۆرێكی تر له‌ هه‌ژماره‌كان نموونه‌ هه‌ژماری گۆگل یان هۆتمه‌یل یان یاهوو یان هه‌ر هه‌ژمارێكی تر واباشتره‌ ئه‌مانه‌ نه‌بێت:

1-ژماره‌ مۆبایل

2-به‌رواری له‌دایكبوون

3-ئه‌و ژمارانه‌ی كه‌ زۆرترین به‌كارهێنانیان هه‌یه‌ نموونه‌ له‌ 1 تا 9 یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌

به‌كارهێنانی پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ناوی: Key Scrambler كه‌ به‌كاردێت بۆ تێكدانی ئه‌و وشه‌ نهێنییانه‌ی كه له‌كاتی نوسیندا له‌سه‌ر كیبۆرد به‌و به‌رنامه‌یه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ نوسیومانه‌ به‌كرداری Encryption تێك ئه‌شكێندرێن ئه‌وكات توانای ئاشكراكردنیان نابێت به‌ ئاسانی.

چۆن پاسۆردێكی به‌هێز دابنێین؟

به‌شیوه‌یه‌كی گشتی واباشتره‌ ئه‌و پاسۆردانه‌ی دائه‌نرێن پێكهاتبن له‌ پیت و ژماره‌ و هێما و سپه‌یس به‌شێوه‌ی تیكه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستیان پیی نه‌گات.

خراپترین پاسۆورد چیە و چۆنە؟

ئه‌و پاسۆردانه‌ن كه‌ پێكهاتوون له‌ ژماره‌ی مۆبایل یان 1 تا 9 یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یان به‌رواری له‌دایكبوون.

چۆن پاسۆرد وه‌ربگرینه‌وه‌ ؟

به‌به‌كارهێنانی پۆستی ئه‌لیكترۆنی كه‌ ئه‌گره‌ له‌ حاڵه‌تێكدا وشه‌ی نهێنی تایبه‌ت به‌ خۆمان له‌بیركرد ئه‌توانین له‌وریگایه‌وه‌ یان له‌ ریگای مۆبایله‌وه‌ كه‌ پیشتر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژمارانه‌ هه‌بن ئه‌توانین وه‌ریان بگرینه‌وه‌

PUKmedia گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket