riklam

یەكێتی بەرژەوەندیی هەمووانی لەپاكێجەكەیدا جێ كردۆتەوە

ی.ن.ک‌‌ 02:00 PM - 2019-02-22
.

.

لەبەر ئەوەی هەمیشە یەكێتی گیانی نەتەوەیی و نیشتیمانی زاڵ بووە بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتی و حزبیەكانیدا، لەحكومەت و لەكابینە یەك لەدوای یەكەكانیشدا ئەگەر چی خۆی  پشكی شێری بەردەكەوێت لە سەرەتای دروستبوون و پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، بەڵام هەمیشە غەدری لێكراوەو ئیستیحقاقی خۆی وەرنەگرتووە، ئەوەش زۆرینەی كات لەلایەن كادرانی یەكێتییەوە ببووە مایەی رەخنە لێگرتن، زۆر جاریش نەیارانی یەكێتی بەبێ تێگەیشتن لەهەڵوێستەكانی یەكێتی، ئەو هەڵوێست و بڕیارانەی یەكێتییان بە نەنگیی دادەنا، بێ ئاگا لەوەی كە یەكێتی لەپێناوی  بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵك و تێكنەچوونی سەقامگیری سیاسی و ئابوری و ئاسایش و ئارامیدا، ئەو هەڵوێستانەی تێپەڕاندووە.

لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراقیش یەكێتی بەهەوڵ و كۆششی سەرۆك مام جەلال  پشكی شێری بەركەوت لەبونیاتنانەوەی عیراقی نوێ، كەهەموو جیهان و وڵاتانی ڕۆژئاواو ئەمریكا و ئەوروپا و دراوسێكانیش ئەم ڕاستییە باش دەزانن و هەمووان شاهیدی ئەوەبوون كە یەكێتی چ هێزێكی كاریگەری ناوچەكەیە و ئەوەی بەیەكێتی دەكرێت بە زۆرینەی هێزە سیاسییەكانی تر ناكرێت، لەڕوی دروستكردنی هاوسەنگی (سیاسی، دیبلۆماسی، ئابوری، هێز) لەعیراق و ناوچەكە، ئەگەرچی زۆر جاریش لەپێكهێنانی كابینەكانی حكومەتی عیراقدا، جارێكی تر غەدر لەیەكێتی كراوەو پشكی خۆی وەرنەگرتووە، ئێستاشی لەگەڵدا بێت یەكێتی زۆرێك لەپۆستەكانی خۆی لەكوردستان و عیراق وەرنەگرتۆتەوە، ئمەوش بەخاتری تێپەڕاندنی بارودۆخەكە، نەك سازش كردن و بێ هێزی، چونكە هەموو لایەنە سیاسیە كوردستانی و عیراقی و حكومەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانیش، بۆیان دەركەوت یەكێتی خاوەنی چ هێزێكی پۆڵاین و تۆكمەیە بۆ داكوتینی نەیاران و دوژمنانی كورد لەهەر جێگەو لەهەر كاتێكدا بێت.

ئایدیاو پرەنسیپی یەكێتی خزمەتكردنی خەڵكەو و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكانی لا گرنگتربووە لە بەرژەوەندی حزبی، یەكێتی بڕوای تەواوی بەكوردستانی بونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان هەبووەو هەیە، لەو پێناوەشدا لەروی میدیایی و سیاسی و یاسایی و سەربازیشەوە، بەرگریی زۆری لە چەسپاندنی ئەومافە كردووە، لەڕوی سیاسی و دەستورییەوە، مورافەعە مێژوییەكەی سەرۆك مام جەلال بەڵگەیەكی زیندووە كەكەركوك كوردستانییە و كوردستانی بووە هەرگیز سازش لەسەر ئەوە ناكات و لەپێناو كەركوكیشدا خوێنی زۆری بەخشیوە و گیانبازی زۆری بەتێكۆشەرانی كردووە، شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش یەكێكی ترە لەو بەڵگانەی كە پێشمەرگە و دژە تیرۆری یەكێتی بەخوێن كەركوكیان پاراست، وەفای كەركوكییەكانیش بۆ یەكێتی، لەهەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاری 2018دا كەركوكییەكان متمانەی خۆیان بەخشییە كاندیدەكانی یەكێتی و كردیاننە نوێنەری خۆیان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

لەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دانووستانی نێوان لایەنە سیاسییەكانیشدا، كەركوك كراوەتە تەوەری سەرەكی لەو پاكێجەی كردویەتییە كارنامەی دانوستان و مەرجی بەشداربوون لەكابینەی نوێی حكومەت و پەرلەمانی كوردستاندا،

ئەو پاكێجە لەلایەن یەكێتییەوە كراوەتەهێڵی سورو بەهیچ شێوەیەك سازشی لەسەر ناكات، چونكە ئەو پاكێجە زۆر خاڵی گرنگی لەخۆ گرتووە كە بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و جومگە سەرەكییەكانی وەك (داهاتی نەوت، بواری سەربازی، دیبلۆماسی، پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان) تێدا شوێنكراوەتەوە.

ناكرێت حكومەتی هەرێم زۆربەی جومگە سەرەكیەكانی لای لایەنێك بێت و ئەوانی تر وەك میوان بن و تەنها لەپێناو بەشداربووندا بەشداربن، بۆیە یەكێتی لەدوا كۆبونەوی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا پێداگری لەسەر (یەك پاكێج)ی كردەوە بەوەی (هەرێم و بەغداو كەركوك) بەیەك هەنگاو چارەسەر دەكرێن و رێككەوتنی لەسەر دەكرێت، تابتوانن هەموو لایەنەكان حكومەتێكی خزمەتگوزار  پێكبهێنن لەپێناو خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و خزمەتكردن و هێنانە ئارای فەرمانڕەواییەكی تەندروست و دیموكرات و تەبا بەپێداویستییەكانی قۆناغەكەو ناوچەكە، یەكێك لەمەرجەكانی نێو پاكێجەكەی یەكێتی بۆ چوونە ناو حكومەت، پێداگرییە لەسەر ئەوەی حكومەت هی هەمووان بێت و لەڕێگەی ئەم حكومەتەشەوە داكۆكی لەمافەڕەواكانی گەلەكەمان بكرێت و هەوڵی جدی بدرێت بۆ گەیشتن و بەدیهێنانی ئەو مافانەی كەتا ئێستا نەهاتوونەتە دی،  وەك ماددەی (140) و گەڕاندنەوەی ناوچە داگیركراوەكان و چەسپاندنی كۆی مافەكانی تری گەلی كورد لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عیراقەوە، كاتێك یەكێتی سورە لەسەر یەك پاكێجیی، بەشێكی لەو سۆنگەیەوەیە كە ناكرێت لەهەرێم تەبا و لەكەركوك وبەغدادش دژبەیەك بین و بیرلەبەرژەوەندی تەسكی حزبی بكەینەوە، لای یەكێتی و یەكێتییەكان بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵك گرنگترە، چونكە خەبات و تێكۆشان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بووە نەك وەرگرتنی پۆستێك زیاتر و دەستكەوتێكی مادی زیاتر لای حزبەكان.

رێبوار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket