riklam

یادی ٣١ ساڵەی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی دەکرێتەوە

جینۆساید‌‌ 10:41 AM - 2019-02-22
.

.

لە قەزای دوکان یادی ٣١ ساڵەی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی لە قەزای دوکان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ ٢٢-٢-٢٠١٩ بە ئامادەبونی بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسوکاری ئەنفالکراوان و هاوڵاتیان یادی ٣١ ساڵەی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی لە قەزای دوکان بەڕێوەدەچێت.

لە مەراسیمەکەدا حاکم قادر ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وتەیەکیدا وتی: ٣١ ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی بەعسی روخاو پەلاماری ئەم ناوچانەی داو یەکەم شاڵاوی ئەنفالی دەستپێکرد و ویستی بەم پەلامارانەی ورەو ئیرادەی گەلی کوردو پێشمەرگە بروخێنێ بەڵام ئێمە سەلماندمان کە هیچ هێزێک تێکمان ناشکێنێت و کۆڵ نادەین.

وتیشی: سیاسەتی یەکێتی هەمیشە لە خزمەتی گەلی کورددا بوە، بۆیە ئێستەش دەمانەوێ حکومەتێک پێک بهێنین سەروەت و سامانەکەی بۆ خزمەتی خەڵک و ئاوەدان کردنەوەی ئەم ناوچانە بێت، بۆیە هیچ کاتێک حکومەت بەبێ یەکێتی بەڕێوەناچێت.

هاوکات مەحمودی حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وتی: بۆ هێنانەوەو ناسینی ئەو روفاتانەی دەدۆزرێنەوە پێویستی بە بودجەیەکی زۆر هەیەو هەتا ئێستاش کە ئەو پرۆسەیە دوا کەوتوە بەهۆی نەبونی هەم بودجە و هەم تاقیگەیەکی گەورەو باشەوە بوە.

وتیشی: بە هاوکاری ئەنجومەنی وەزیران بەتایبەت قوباد تاڵەبەنی جێگری سەرۆکی حکومەت فەرمانی پێدانی زەوی بۆ هەموو کەسوکاری ئەنفالکراوان دابین کراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket