riklam

پارتی هەڵەیەكی گەورەی كرد

بیروڕا 06:44 PM - 2019-02-21
.

.

عبدالله حاجی سعید*

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان مێژوویەكی پڕ لە سەروەری هەیە لە مەیدانی خەباتی كوردایەتی‌و شۆڕشگێڕانەدا جێگەیەكی سیاسی‌و جەماوەری بەهێزی هەیە خاوەنی ڕێباز‌و فەلسەفەكانی سەرۆك مام جەلال-ە لە هیچكات‌و زەمانێكدا سازشی لەسەر مافە ڕەواكانی گەلی كورد نەكردووە سازش لەسەر پێگە‌و گەورەیی‌و خوێنی شەهیدە قارەمانەكانی نەكردووە‌و نایكات.

یەكێتی لە خەباتی شاخ‌و شاردا لەدەسەڵات‌و حوكمڕانیدا بەردەوام هەوڵیداوە یەكڕیزی گەلی كورد‌و هێزە سیاسیەكانی كوردستان بپارێزێ‌ لە كوردستان‌و لە عێراق بەردەوام لە پێناوی كەركوك‌و سەرجەم ناوچە كێشە لەسەرەكان قوربانی داوە بەردەوامە لە قوربانیدان هەرگیز لە خەباتی سیاسی‌و شۆڕشگێڕانەی خۆیدا كەركوك‌و بەغدا‌و ناوچە كێشە لەسەرەكانی لەیەك جیا نەكردۆتەوە‌و جیای ناكاتەوە چونكە خۆی بە خاوەنی ئەو خەباتە سەختە درێژخایانە دەزانێت كە هەزاران پێشمەرگەی قارەمان‌و سەركردەی شۆڕشگێڕ گیانی خۆیان لە پێناودا بەختكردووە ئەبێت ئەوەمان لە یاد نەچێت جەنابی سەرۆك مام جەلال لە وتارە مێژوویەكەیدا ساڵی (1992) لە یاریگای سلێمانی پێش هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان فەرمووی (یا كەركوك‌و خانەقین یا تاماوین دەجەنگین) ئەو دروشمە بەنرخەی سەركردەی مەزنی گەلەكەمان سەرۆك مام جەلال نەك هەر بوو بە دروشمی (ی.ن.ك) بەڵكو بو بەدروشمی كۆمەڵانی خەڵكی دڵسۆزی كوردستان.

پارتی‌و هاوپەیمانە بێوەفاكەی كە بزوتنەوەی گۆڕانە ناتوانن بەڕێكەوتنەكەی (17)ی شوباتیان بە كۆبونەوە نایاسایەكەی پەرلەمانیان لە (18) شوبات یەكێتی پەراوێز بكەن‌و ساردی بكەنەوە لە خەباتی سیاسی‌و جەماوەری‌و حوكمڕانی، یەكێتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەگەڵ جەماوەری كاسبكار‌و خوێندكار‌و پیشەوەر‌و ڕۆشنبیر ‌و ڕێكخستنەكان‌و جەماوەرە دڵسۆزەكەی خۆی لەگەڵە پارتی هەڵەی كرد ماوەیدا بەبێ‌ ئامادەبونی پەرلەمانتارانی (ی.ن.ك)‌و بەبێ‌ ڕێكەوتنی سیاسی لەگەڵ یەكێتی كۆبونەوەی پەرلەمانی ئەنجام بدرێ‌ سەرۆك‌و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دیاری بكرێ‌ ئەمە هەڵەیەكی مێژووی بوو بەم كارەیان ویستیان هەرێمی كوردستان بەرە‌و دوو ئیدارەیی بەرن سیاسەتی یەكێتی بەرنامەی یەكێتی ڕێباز‌و فەلسەفەكانی جەنابی سەرۆك مام جەلال ئەوە نیە جارێكی تر لە هەرێمی كوردستان بكەوێتە بواری دوو ئیدارەییەوە، یەكێتی بە هەموو توانایەكی یەكڕێزی سیاسی‌و حوكمڕانی ئیداری‌و ئابوری هەرێم دەپارێزێ‌ بە پێچەوانەی ئەو لایەنە سیاسیانەی خواستیان وایە وەكو لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی بەڕێز لەگەڵ كادر‌و هەڤاڵەكانی خۆیدا ڕۆژی 20/2/2019 هەموو كادر‌و هەڤاڵ‌و هەوادار ‌و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی دڵنیاكردەوە كە هەرگیز جارێكی تر دوو ئیدارەیی لە هەرێمی كوردستان دروست نابێت لەگەڵ پارتی‌و لایەنە سیاسیەكان بە بەرنامەی سیاسی كۆبونەوە ئەنجام ئەدرێ‌ دەبێت پارتی‌و هاوپەیمانە تازەكەی هەڵەكەی ڕۆژی 18/2/2019 ڕاست بكاتەوە دڵنیابێت هەرێمی كوردستان بەبێ‌ یەكێتی ناڕوات بەڕێوە‌و حوكمڕانی تیا سەركەوت‌و نابێت. 

*یاریدەدەری سكرتێری گشتی

بۆ كاروباری بازرگانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket