riklam

وێنه‌.. چالاكییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ فه‌ره‌نسا

ی.ن.ک‌‌ 04:28 PM - 2019-02-21
.

.

له‌ به‌ر ڕۆشنایی و ڕێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا كاروچالاكییه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، له‌ ساڵه‌وه‌ چه‌ندین دیدارو چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامدراوه‌. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌و كاروچالاكیانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی.

یه‌ك: له‌ ستۆدیۆكانی كه‌ناڵی نێوده‌وڵه‌تی فرانس 24، ڕاسته‌وخۆ به‌شداربووم له‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی عیراق

45454545.jpg

دوو: میوانی كه‌ناڵه‌كانی گه‌لی كوردستان، ئێن ئار تی و ڕووداو بووم بۆ شیكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی فه‌ره‌نسا. هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ به‌ره‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی

457878575.jpg

سێ: به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی ڕێكخراوی هاوڕێیانی فۆرۆم سیفریان بۆ چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌كان

545848888.jpg

چوار: له‌ ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا، به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی هاوكاریكردنی ژنانی یه‌زیدی

پێنچ: كۆبوونه‌وه‌ له‌ ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا له‌ گه‌ڵ سیناتۆر كازۆ لێپرسراوی مه‌له‌فی عیراق. تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا

4548787587.jpg

شه‌ش: به‌شداریكردن له‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسا پییر دوگرۆ

45787545.jpg

حه‌وت: دیدار وكۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سیناتۆر ایكوفیلی .ته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ كاری هاوبه‌ش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو

5555555.jpg

PUKmedia
لوئه‌ی جاف به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ فه‌ره‌نسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket