riklam

ئارێز عه‌بدوڵڵا: باشتر وایه‌ پارتی و یه‌كێتی بیر له‌ رێككه‌وتنێكی تر بكه‌نه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:35 PM - 2019-02-21
.

.

ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی یان ئه‌و دوو حزبه‌ و حزبه‌كانی تر بۆ ئه‌م قۆناغه‌ گرنگه‌، به‌لاَم پارتی نایه‌وێ له‌ پێناوی هاوكاریكردن و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رێوه‌بردنی ولاَت له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك رێك بكه‌وێ.

ئارێز عه‌بدوڵڵا له‌نووسینێكیدا كه‌له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ، رێككه‌وتن و هاوكاری نێوان یه‌كێتی و پارتی یان ئه‌و دوو حزبه‌ و حزبه‌كانی تر بۆ ئه‌م قۆناغه‌ گرنگه‌، به‌لاَم له‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكان ده‌ركه‌وت كه‌ پارتی نایه‌وێ له‌ پێناوی هاوكاریكردن و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رێوه‌بردنی ولاَت له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك رێك بكه‌وێ.

نووسیویشێتی، پارتی نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی یاسایی به‌بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێك بێنێ، كه‌واته‌ به‌پێی یاسا ده‌بوو پارتی رێگه‌ بۆ قه‌واره‌ی دووه‌م چۆڵ بكا تاكو هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌ت بدا، به‌پێی مه‌سئولیه‌تی سیاسیش ده‌بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌ هه‌ر نرخێك بوایه‌ رێك بكه‌وێ، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ حزبی یه‌كه‌مه‌ ده‌بوو سینگی فراوانتر و مێشكی كراوه‌تر و مه‌یدانی گه‌وره‌تركردبا، ده‌یه‌وێ به‌ شێوازی خۆی چی ده‌وێ ئه‌وه‌ بسه‌پێنێ.

 ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت، كاتێك مرۆڤ بیر له‌ دیدی پارتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان و به‌غدا سێ دۆسیه‌ی لێك جیاوازن تێ ده‌گا كه‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێككه‌وتن له‌ پێناوی هه‌ڵومه‌رجێكی باشتر نییه‌، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ لایه‌نه‌كان ته‌سلیم بن و برا گه‌وره‌یی لێ قبول بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی بۆچوونی جیاواز و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی تر بكا.

ده‌شڵێت ئه‌مڕۆ ئۆباڵی سه‌رشانی پارتی گه‌وره‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌راستی نه‌یه‌ته‌ مه‌یدان ئه‌وا بارودۆخه‌كه‌ به‌ ئاقارێكدا ده‌ڕوا كه‌ كه‌س هیوای بۆ ناخوازێ، هه‌ر رێككه‌وتنێكش به‌و پێداگرییه‌ی ئێستای پارتی بكرێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش پێك بهێندرێ ئه‌وا هه‌رگیز قه‌یران و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، بۆیه‌ باشتر وایه‌ پارتی و یه‌كێتی و ئه‌وانی تریش بیر له‌ رێككه‌وتنێكی تری پێویست بۆ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ینه‌وه‌ نه‌ك سه‌پاندنی سیاسه‌ت و ئیراده‌ی تاقه‌ لایه‌ن كه‌ ئه‌زموون له‌ مه‌یداندا شكسته‌كه‌ی نیشانداوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket