riklam

میراتی مه‌عنه‌وی و واژۆكه‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ر

بیروڕا 11:26 AM - 2019-02-21
.

.

واژۆكه‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ر كه‌له‌سه‌ر ڕێك كه‌وتن نامه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كردی له‌گه‌ل پارتی دا ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت كه‌ جفاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران میراتگری مادی و ده‌ ستكه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌و ڕابه‌ره‌كه‌یین ،ده‌كرێت به‌واژۆی پاشه‌كشێ كردنی گۆران بناسرێت له‌و میراته‌ مه‌عنه‌ویه‌ی كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌سه‌ر بنیاد نراوه‌ و ڕابه‌وه‌كه‌ی به‌خه‌بات و تێكۆشانی نیوسه‌ده‌ ئه‌زمونی كردبوو ،ئه‌گه‌ر ڕاگوزه‌رانه‌ ئاوڕێك له‌ كارو كاردانه‌وه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی سه‌ر وه‌ختی بنیادنانی بزوتنه‌وه‌كه‌ بده‌ینه‌وه‌ تاوه‌كو كۆچی دوای سه‌ركرده‌كه‌یان و گۆڕانكاریه‌كانی پاش وه‌فاتی ئه‌و تاوه‌كو ده‌گات به‌ واژۆكه‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌وه‌مان بۆساغ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كێن ئه‌وانه‌ی چاویان بڕیبوه‌ ده‌ست كه‌وت و میراتی مادی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و سه‌ركرده‌كه‌ی ،وه‌كێ ده‌بێت به‌ داكۆكی كارو میراتگری سه‌رسه‌ختی بیرو ڕێبازه‌كه‌ی ،گومانی تێدانی یه‌ كه‌سایه‌تی كاریزمی نه‌وشیروان مسته‌فا وحیكمه‌ته‌كانی هێزی كێشكردنی ده‌نگی ناڕازی و كۆكه‌ره‌وه‌ی مه‌زلوم و به‌ش خوراوان بوو ،داد په‌روه‌ریه‌كه‌ی پنتی بنیادنانی گۆڕان و وره‌و پشو درێژیه‌كه‌ی تین وتوانای به‌ هیواكان بوو ،ئه‌مه‌جگه‌ له‌و ئه‌زمونه‌ درێژه‌ی كه‌ له‌ مێژوی خه‌باتی خۆی دا كۆی كردبوه‌وه‌ ،ئه‌مانه‌ هه‌موو پێوه‌ری لۆژیكین بۆ كه‌له‌كه‌بونی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی ،ده‌مان بینی كه‌ چۆن به‌ چه‌ند وتارێك سه‌رشه‌قامه‌ گشتیه‌كانی سه‌ر ڕێژ ده‌كرد له‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازی ،هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وتین وتوانایه‌دا وه‌ك دوو هێلی ته‌ریب مشوری ته‌شكیلاتی جه‌ماوه‌ری و دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی دارای و رێكخستنی سیاسی و اعلامی ده‌ خوترد ،چۆن گرنكی سه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌داو كورسی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر ده‌كرد و دابین كردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی له‌ ئه‌ستۆی خۆی گرتبوو،له‌ هه‌موو قۆناغێكدا تین و ته‌وژمی نوێی ده‌دا به‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ،به‌ڵام مه‌رگی ڕابه‌رده‌رگای له‌سه‌ر ململانێ یه‌كی توند كرده‌وه‌.

نوسینی / بارام ئیبراهیم


PUKmedia تایبه‌ت

75.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket