riklam

بۆیه‌ هه‌رگیز دوودڵ نه‌بووم له‌یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 11:08 AM - 2019-02-21
.

.

ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌كانی رابردودا  له‌ ناوخۆی یه‌كێتی و له‌سه‌ر ئه‌رزی سیاسی و دیبلۆماسی له‌ ناوچه‌كه‌ رویانداو بینرا، شایه‌دی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێتی وتراوه‌و ده‌وترێ راست بوون.به‌ تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌و دانوستانه‌ گه‌رم و چڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و كه‌ركوك و به‌‌‌غدادو مه‌هزه‌له‌ی ته‌سلیمكردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گۆرانه‌وه‌ بۆ پارتی. 

ئه‌و فاكته‌ی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی یه‌كێتی نیگه‌ران كردبوو له‌ ساڵه‌كانی رابردوو، ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌و گیان و ستراتیژو پرانسیپانه‌ بوو كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا رێبه‌ران و دامه‌زرێنه‌ران و شه‌هیدانی ئه‌م حیزبه‌ دایان رشتبوو بۆ خه‌بات و ئازادی و حوكمڕانی. 
ئه‌و راستیه‌ی كه‌ كادرو ئه‌ندامانی یه‌كێتیشی تا ره‌ده‌یه‌ك بێ ئومێد كردبوو! لادان و فه‌رامۆش كردنی رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی مام و شه‌هیده‌ گیانبازه‌كانی ئه‌م رێگایه‌و پێشمه‌رگه‌ جوامێره‌كانی پارێزه‌رو به‌رگریكاری ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن و به‌رخۆدانه‌ بوون.
بۆیه‌ هه‌رگیز له‌وه‌ دوودڵ نه‌بووم، كه‌ شكۆی رابه‌رایه‌تی ئه‌م رێبازه‌و پارته‌كه‌ی بكه‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتوان و پێڕه‌وكه‌رانی. هه‌میشه‌ پاسه‌وانه‌ دڵسۆزه‌كانی پاراستنی ده‌سكه‌وت و به‌رزراگرتنی شكۆی كه‌س و كاری شه‌هیدان و سه‌روه‌ریه‌كان، زۆرتر بوون له‌ نه‌یاره‌كانی و رێگریه‌كانی به‌رده‌م یه‌كێتی ناویه‌كێتی و یه‌كێتی هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تر. ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی به‌وشیوه‌ یه‌كگرتوو و یه‌كده‌ستیه‌ ده‌بینی ئه‌وه‌نده‌ی تر سور ده‌بی له‌سه‌ر به‌دستهێنانی مافه‌ به‌دی نه‌هاتوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی له‌ فۆرمی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، مه‌یلی خه‌باتی دیمۆكراسی و مه‌ده‌نی بۆ چه‌سپاندنی زیاتر ده‌بێت ، یه‌كێتی به‌هێز تر ده‌بێ بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆرو گه‌نده‌ڵی، بۆ له‌ چاڵنانی خه‌ونی له‌ئه‌به‌د به‌دی نه‌هاتووی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان.
هیوادارم سه‌ركردایه‌تی و كادرانی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵوێسته‌ راست و بوێره‌كانی خۆیان بۆ سه‌رخستن و پاراستن و راست كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و دیمۆكراسی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن و پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی وه‌ك ئێستا له‌ دروشمه‌وه‌ بگۆڕن بۆ كردارو سه‌روه‌ریه‌كی تری مێژوویی بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌نه‌ سه‌ر خه‌رمانی نه‌به‌ردی و ده‌ستكه‌وته‌كانی . خوێن و گیانی ئارامی شه‌هیدانی ئاسوده‌ بكات و كه‌س و كارو هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌ حیزبی سه‌روه‌ریه‌كان ئاشت بكاته‌وه‌.


نوسينی / رزگار حه‌مه‌ كه‌ریم

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket