سامسۆنگ گالهكسی S10 و +S10 ـی به تایبهتمهندی بهرزهوه نمایشكرد
تەکنەلۆجیا 09:29 AM - 2019-02-21.
ئەمشەو کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا بە ناوی Unpacked لە شاری سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کاڵیفۆڕنیای ئەمریکا هەر دوو مۆبایلی ئاست بەرزی گالەکسی S10 و +S10 ـی نمایشکرد. لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی زانیارییەکانی دەربارەی دوو مۆبایلەکە و نرخ و کاتی بەردەستکردنی ئاشکرا کرد.
گالەکسییە نوێیەکان لە پشتەوە خاوەن 3 کامێران بە بوونی ژیری دەستکرد AI ـەوە. توانایان هەیە بە شێوەی بێوایەر وزە ببەخشن بە مۆبایل و ئامێرەکانی دیکە. هەروەها یەکەم مۆبایلن کە پشتگیری لە پەیوەندی Wi-Fi 6 دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن دوگمەی تایبەتن بۆ کارپێکردنی وەگەڕخەری دەنگی Bixby.
گشت تایبەتمەندییەکانی گالەکسی S10:
- ڕوونما: قەبارە 6.1 ئینج بە وردی نیشاندانی 3.040 بە 1.440 پێکسڵ لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 512 گێگابایت.
- ئەستووری: 7.8 ملیمەتر.
- کێش: 157 گرام.
- پاتری: 3.400 ملی ئەمپێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. توانای نزیککردنەوە بۆ دوو ئەوەندە.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 10 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.9
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو.
- دەرچە: USB-C، بیستۆک.
- دەنگ: AKG.
- ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی.
- سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
گشت تایبەتمەندییەکانی گالەکسی +S10:
- ڕوونما: قەبارە 6.4 ئینج بە وردی نیشاندانی 3.040 بە 1.440 پێکسڵ لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
- پڕۆسێسەر:Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
- گرافیک: Adreno 640
- ڕام: 8 و 12 گێگابایت
- بیرگە: 128 و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت
- ئەستووری: 7.8 ملیمەتر
- کێش: 175 گرام
- پاتری: 4.100 ملی ئەمپێر
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. توانای نزیککردنەوە بۆ دوو ئەوەندە.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): دوو کامێرا بە ڕوونی 10 و 8 مێگاپێکسڵ
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو
- دەرچە: USB-C، بیستۆک
- دەنگ: AKG
- ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی، سیرامیکی ڕەش، سیرامیکی سپی.
- سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
هەروەها ئەپی ئینستەگرام پشتگیری تەواو لە کامێرای گالەکسییە نوێیەکان دەکەن و خاوەن دۆخێکی تایبەتی خۆیان دەبن لە بەشی کامێرای ئەپەکەدا.
گالەکسی S10 نرخی لە 899$ ـەوە دەست پێدەکات و گالەکسی +S10 ـش نرخی لە 999$ ـەوە دەست پێدەکات. داواکاری پێشوەختەی کڕین لە سبەینێوە دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان. هاوکات لەگەڵ کڕینیشیدا، بیستۆکی بێوایەری Galaxy Buds بە دیاری وەردەگیرێت.
PUKmedia تۆڕی تهكنهلۆجیای زانیاری كوردی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26