riklam

پۆلیس: ئەو پیاوەی هاوسەرەكەی خۆی كوشت دەستگیركرا

ژنان‌ 04:32 PM - 2019-02-20
.

.

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ساڵی رابردوو هاوسەرەكەی خۆیی كوشتوە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia رایگەیاند: رۆژی 17ی4ی 2018، هاووڵاتی (ش.ر.أ) تەمەن 45 ساڵان رەگەز مێ‌ لەگەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی بە گوللـە كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی روداوەكە كراو بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس دەركەوت كە هاوسەرەكەی ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.

رونیشیكردۆتەوە: دواتر تۆمەتباری روداوەكە هەڵهات و خۆی حەشاردا، دوای گەڕان و پشكنین و چاودێریكردنی چەند ناوچەیەك كە گومان دەكرا تۆمەتبار خۆی تیا حەشاردا بێت، سەرەنجام هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری توانییان ئەمڕۆ 20-2-2019 تۆمەتبار دەستگیر بكەن.

پۆلیس دەشڵێت: لەئێستاداو بەفەرمانی دادوەر تۆمەتبار (أ.ف.س)ی تەمەن 51 ساڵان، رەگەز نێر، بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیەدا كە هاوسەرەكەی خۆیی كوشتووە.

PUKmedia 

4363636.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket