riklam

رێبین هەردی:ئەو پۆستانەی بەگۆڕان دراون ئیستحقاقی خۆی نیە

کوردستان 03:41 PM - 2019-02-20
.

.

رێبین هەردی رایگەیاند: لەسەر دەستی گۆڕان پەرلەمانی كوردستان مرد، دەشڵێت: پارتی  گۆڕانی پۆستباران كردو كڕی و بێدەنگی كرد، لەكاتێكدا هیچ هەڵوێستێكی نەبوو بەرامبەر ئەو هێزانەی بەشداری كۆبوونەوەكەی پەرلەمانیان نەكرد.

لەمیانەی بەرنامەیەكی كەناڵی (NRT)دا، رێبین هەردی نوسەرو رۆژنامەنوس و راوێژكاری رەوانشاد نەوشیروان مستەفا رێكخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: لەیەكەم تاقیكردنەوەی كۆبوونەوەی پەرلەماندا بۆ بەرگریكردن لەدیموكراسی و فرەیی كوردستان، ئەو هێزانەی پێویست بوو بەرگری لەوەبكەن دەرنەچوون، بەتایبەت بزوتنەوەی گۆڕان، چونكە بەشداری لەدانیشتنێكدا كرد كە كە 36%ی هێزە سیاسیەكانی تێدا نەبوو.

راشیگەیاند: لەسەر دەستی گۆڕان پەرلەمانی كوردستان مرد.

ئەوەش دەڵێت: لەكۆبوونەوەیەكی وەها گرنگدا كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دیاری دەكەیت، نابێت 36%ی هێزەكان ئامادە نەبن، دەبوایە گۆڕان بەشداری كۆبوونەوەكەی نەكردایەو ناڕەزایی خۆی دەربڕیایە. ئەوەش دەڵێت: گۆڕان لەكۆبوونەوەكەی پەرلەماندا سەركەوتوو نەبوو، دەبوایە بەشداری دانیشتنەكەی نەكردایە، لەكاتێكدا یەكێتی و یەكگرتوو بەشداری كۆبوونەوەكەیان نەكرد، دەبوایە هەر ئەوەندە بەرگریان بكردایە كە دەبێت یەكێتی و یەكگرتوش بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن.

وتیشی: كۆبوونەوەكە دەستپێكی قۆناغی سەپاندنی دەسەڵات دەبێت لەلایەن هێزێكەوە كە زۆرینەی هەیە، هێزە بچوكەكان بەكاردەهێنێت بەرامبەر كۆمەڵێك هێزی تر كە بەدڵی نیە.

رێبین هەردی تەئكید لەسەر ئەوەشدەكاتەوە كە پارتی بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن پۆستی بەگۆڕان نەداوە، دەڵێت: پارتی گۆڕانی پۆستباران كردوە، چونكە ئەو پۆستانەی دراوە بەگۆڕان ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆی نیە، گۆڕان بە 12 كورسییەوە ئەوەندە پۆست وەرناگرێت، كاتی خۆی بە 25 كورسییەوە ئەوەندە پۆستی پێنەدراوە. 

راشیگەیاند: ئەو پۆستبارانەی گۆڕان لەلایەن پارتییەوە لەپای یارییەكی سیاسییە كە گۆڕانی تێچووە، چونكە كڕینی تێدایە، پارتی بەو پۆستانە گۆڕانی بێدەنگ كرد. 

هەر لەبارەی پۆستی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، رێبین هەردی رایگەیاند: چۆن گۆڕان قبوڵی كرد سێ سەرۆكایەتییەكە دووانی بەدەست پارتییەوە بێت، لەكاتێكدا پەرلەمان گرنگترین شوێنە.

ئەو رەخنانەی رێبین هەردی لەكاتێكدایە كە بزوتنەوەی گۆڕان لە 17ی شوباتدا رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پەسەندكردو لەپیرمامیش ئیمزاكرا، بەپێی بڕگەیەكیش پەرلەمانتارەكانیان پابەندكراون دەنگ بەكاندیدەكانی پارتی لەحكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم بدەن.

لەكۆبوونەوەی 18ی شوباتی 2019ی پەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنی گۆڕان دەنگیاندا بەهەریەك ڤالا فەرید كاندید پارتی بۆ سەرۆكی كاتی پەرلەمان و هێمن هەورامی كاندیدی پارتی بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمان و مونا قەهوەچی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان.

پێشتر لە 12ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2015دا، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەخولی چوارەمدا كە یوسف محەمەد لەپشكی گۆڕان بوو، بەبڕیاری سیاسی پارتی لەبازگەی پردێ رێگەی پێنەدرا بگەڕێتەوە هەولێرو تەواوی وەزیرو بەرپرسەكانیشیان هەر لەلایەن پارتییەوە لەحكومەت دەركران.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket