riklam

بۆچی پارتی نایەوێ لەگەڵ یەکێتی بگاتە ئەنجام؟

بیروڕا 12:42 PM - 2019-02-20
.

.

پێش وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستە تیشکێک بخەینە سەر کۆبوونەوەکانی چەن هەفتەی ڕابردووی نێوان هەردوولا کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ئەنجامیاندا.

هەموو دەزانین نزیکەی پێنج مانگە هەڵبژادنی پەرلەمانی هەرێم ئەنجامدراوەو دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی حکومەت نیگەرانی لە شەقامی هەرێمدا دروستکردوە بەجۆرێک کاریگەری خراپی کردۆتە سەر سەقامگیری بازاڕو کەسابەتی هاوڵاتیانیش . وەک ئاشکرایە دوای هەڵبژاردن لایەنی براوەی یەکەم وەفد پێکدێنێ و سەردانی لایەنە براوەکانی تری بەشداربووی هەڵبژاردن دەکات بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت. 

ڕووناکی بابەتەکە بخەینە سەر کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ، دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە یەکێتی بەرنامەی خۆی بۆ بەشداری لە حکومەت خستە بەردەم پارتی کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە کە ئەویش بریتی بوو لەوەی کە (بەغداو هەرێم و کەرکوک) یەک پاکێجن  و پێویستە پێکەوە یەکلابکرێنەوە کە ئەم بۆچوونە لەڕووی سیاسی و ئیداریشەوە زۆر تەواوە لەبەرئەوەی هەردوولا لە حوکمڕانی بەغداو هەرێم و کەرکوک بەشدارن، بۆیە بە لێدەرکردنی هەر کوچکەیەک لەم سێ کوچکەیە هاوکێشە سیاسیەکە بێ شیکار دەهێڵێتەوەو دواجار کاریگەری سلبی دەبێ لەسەر کوچکەکانی تری سێکوچکەکە. 

بێینەوە سەر وەڵامی ناونیشانی بابەتەکە بۆچی پارتی نایەوێ لەگەڵ یەکێتی بگاتە ئەنجام؟ 

بەڕای بەندە دوو خاڵی سەرەکی دەبنە وەڵام بۆ ئەم پرسیارە. 

یەکەم/ پارتی دوای ئەوەی لە بەغداو بۆ یەکەمین جار لەهەڵبژاردنێکا پۆستی سەرۆک کۆماری بە یەکێتی دۆڕاند لە ڕووی مەعنەویەوە ئەم حیزبە تووشی شکست و نیگەرانیەکی زۆر بۆتەوە بە تایبەتی کە لەهەرێم بەراوردی ژمارەی کورسیەکانی خۆی دەکات بە کورسیەکانی یەکێتی لە کاتێکدا دوو هێند زیاترە بەڵام لە بەغدا کاندیدەکەی یەکێتی دوو هێندەی کاندیدەکەی ئەوان دێنێ و دەبێتە سەرۆک کۆمار ئەم ئەنجامە بە پارتی دەڵێ لەم زەمەنە سیاسیەدا سیاسەت و دبلۆماسیەتی یەکێتی بەهێزترو واقعییانەتر بووە لە گۆڕەپانی سیاسی عێڕاقدا کە بەشێکی زۆری ئەم فەزڵە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی ژیرو حەکیمانەی مامی ڕەحمەتی کە هەموو هێزەکانی عێڕاقی تا ڕادەیەکی باش لەژێر چەتری دیموکراسی و پێکەوە ژیاندا کۆکردبویەوە ، بۆیە پارتی لەم بابەتا دەیەوێ تۆڵەی پۆستی سەرۆک کۆماری لە یەکێتی بکاتەوە. 

دووەم/ پارتی ئەگەر چەن ساڵێکە لە کەرکوک هەموو هێزی خۆی بەکاردێنێ بۆ ئەوەی پێگەی سیاسی خۆی بەهێز بکات بەڵام دوای رووداوی شانزەی ئۆکتۆبەر کە پارتی بە (خیانەت) ناوی دەبات بۆچی بە خیانەت ناوی دەبات (چونکە ئەم ڕووداوە وەک یاری مارو پەیژە پارتی گەست و هێنایەوە خوارەوە) ئەویش دوای ئەوەی کە خەڵکی شۆڕشگێڕی کەرکوک کەوتنە بەر کەڵپەی هێرشی حەشدو هێزەکانی عێڕاق بینی یان ئەو هێزەی کە هەمیشە ئیدیعای کوردایەتی و دەوڵەتداری دەکات لە چەن خولەکێکا بەجێیهێشتن و کورد واتەنی (گورگان خواردی کردن) لەولاشەوە وەک دواتر ئاشکرابوو چەن ساڵێک بوو پارتی لە کەرکوک بەرپرسی یەکەمی ئیدارەی پارێزگاکەی کڕیبوو کە ئەمە بۆ پارتی هێزو ئیرادە بوو، بۆیە لە ئێستادا بۆ پارتی زۆر قورسە مامەڵە کردن لەگەڵ کەرکوک دوای ئەو ئەو شکستانەی لەو شارەدا بەسەری هات، لەلایەکی ترەوە ترسی پارتی لە بەهێزبوونی زیاتری پێگەی یەکێتی لەناو کەرکوک، کەواتە  ئەم خاڵەش هۆکارێکی گەورەی ترە بۆ خۆدزینەوەی پارتی لە مەلەفی کەرکوک لە ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی .

نووسینی/رزگار حەمەنوری            

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket