riklam

گه‌رمیان.. دوو به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر سزادران

کوردستان 10:51 PM - 2019-02-19
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون،دوو به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر سزا دران.


له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاسایشی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌:" یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی بنبڕكردنی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەكانەوە دوو كەسیان دستگیر كردووە.


ئاماژه‌به‌وه‌شدراوه‌:" بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، لە درێژەی كارو چالاكییەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد.


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"هێزەكانمان توانیان لە ڕۆژانی 25/5/2018 بە بڕیاری بەرێز دادوەر، دوو كەس دەستگیر بكەن و بەپێی ماددەی/ 14 ی هۆشبەرەكان/ لەلایەن دادگای تاوانەكانی گەرمیان /کەرکوک لە بەرواری 2019/02/12  سزادران.



له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:"(م، غ، ا) لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٧ لە ڕەگەزی نێرــ پیشەی کاسب، سزادرا بۆ ماوەی (3) ساڵ و غەرامەكردنی بە بڕی (100000) سەد هەزار دینار،وە(م، ع، ع) لەدایكبووی ساڵی١٩٩٤ ڕەگەزی نێر، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (3)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (100000)سەد هەزار دینار.



PUKmedia راگه‌یاندنی ئاسایشی گه‌رمیان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket