riklam

لاڤرۆڤ: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت نیمچه‌ ده‌وڵه‌تێك له‌سوریا دروست بكات

جیهان 10:31 PM - 2019-02-19
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ئاماژه‌ به‌ بوونی هه‌وڵێكی ئه‌مریكا ده‌كات له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ دروست كردنی نیمچه‌ ده‌وڵه‌تێك.

سێرگه‌ی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ی سوریا بگۆڕێت و له‌هه‌وڵدایه‌ و ده‌یه‌وێت نیمچه‌ ده‌وڵه‌تێك له‌رۆژهه‌ڵاتی روباری فورات دروست بكات".


وتیشی:" ئه‌مریكا ئه‌سته‌م له‌به‌رامبه‌ر ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی سوریا به‌تایبه‌ت له‌دانپێدانانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ئاساییبونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ دروست ده‌كات ".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌مریكا رێگری ده‌كات له‌وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌سوریا بكه‌ن".


PUKmediaئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket