riklam

لەزانکۆی پۆلەتەکنیک پێشەنگایەکی کتێب کرایەوە

کوردستان 09:47 PM - 2019-02-19
.

.

لە کەمپی کۆلێژە تەکنیکیەکان لە سلێمانی پێشەنگایەکی کتێب کرایەوە.

ئەمڕۆ (2019/2/19) به‌ چاودێری به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەسەرپەرشتی (توانا سەعید) لێپرسراوی لق و به‌ ئاماده‌بوونی (سه‌رتیپ عەلی) سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و به‌ڕێزان راگرانی كۆلێجه‌كانی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و ئه‌ندازیاری، پێشانگایه‌كی كتێب به‌ هاوبه‌شی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و لقی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌ كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان كرایه‌وه‌.

كه‌تیایدا چه‌ندین كتێب له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌مپه‌كه‌ خرایه‌ڕوو، ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ش ئاشناكردنه‌وه‌ی خوێنه‌رانه‌ له‌ كتێب و زانست و زانیاری.

 

PUKmedia لقی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کـۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket