riklam

خاوه‌نی ماچه‌ مێژوویه‌كه‌ كۆچی دواییكرد

هەمەرەنگ 09:14 PM - 2019-02-19
.

.

جۆرج مندۆنسا، یه‌كێك له‌مه‌له‌وانه‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، كه‌ به‌خاوه‌نی ماچه‌ مێژوویه‌كه‌ داده‌نرێت، له‌ته‌مه‌نی 95 ساڵانی كۆچی دوایكرد.


چۆن وێنه‌كه‌ گیرا؟

كاتێك له‌14ی ئه‌وتی 1945 شكستی یابان راگه‌یه‌ندراو جه‌نگی جیهانی دووه‌م كۆتایی پێهات، یه‌كێك له‌مه‌له‌وانه‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، له‌ شه‌قامی تایمز نیویۆرك، ماچێكی مێژووی ده‌كات، و دواتر وێنه‌ی ده‌گیرێت.


دیاره‌ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌سێك نه‌بوو، جگه‌ له‌ مندۆنسا، كه‌ به‌رده‌وام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرد، كه‌ خۆیه‌تی ئه‌و كاره‌ی كردوه‌، ئه‌مه‌ش كاتێك پشتڕاست كرایه‌وه‌ كه‌ شاره‌زایانی كاری فۆتۆگرافی له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا راستیه‌كانیان ئاشكرا كرد.

 

rtry.jpg


راستی وێنه‌

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌، زۆرێك پێیانوابوو، كه‌ ئه‌و دووانه‌ی ماچه‌كه‌یان كردوه‌، هاوسه‌ری یه‌كترن، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت وانیه‌، گرتا فریدمه‌ن كه‌ رۆڵی كچه‌كه‌ی هه‌یه‌ له‌و وێنه‌یه‌، یه‌كێكه‌ له‌ رزگاربووه‌كانی كاره‌ساتی هۆلۆكۆست، كه‌ یاریده‌ده‌ری پزیشكه‌و له‌ نه‌مسا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، كاتێكیش وێنه‌كه‌ گیراوه‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵانی بووه‌.

 

trtytuu.jpg


مندۆنساو چاوه‌ڕوانی

مندۆنسا له‌چاوپێكه‌تنێكیدا له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن، ده‌ڵێت:" ئه‌و رۆژه‌ چاوه‌ڕوانی كچێك بووه‌ به‌ناوی" ریتا  پتری" بووه‌، له‌سینه‌مایه‌كدا، به‌ڵام دواتر كه‌ هه‌واڵی كۆتایی جه‌نگ راگه‌یه‌ندراوه‌، وه‌ك سوپاسێك بۆ په‌رستاران كه‌ رۆڵی گه‌وره‌یان له‌جه‌نگدا هه‌بووه‌، ئه‌و ماچه‌ی له‌ فردیمه‌ن كردوه‌.


ئه‌وكات مندۆنسا ته‌مه‌نی 22 ساڵان بووه‌.


ماچی سه‌ركه‌وتن

دوای ماوه‌ی بیست ساڵ فریدمه‌ن وێنه‌كه‌ی بینیوه‌، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه‌و وتوویه‌تی:" ئه‌وه‌ ماچی سه‌ركه‌وتن بووه‌، نه‌ك ماچی عاشقانه‌".


فریده‌مه‌ن له‌ته‌مه‌نی 92 ساڵانی كۆچی دوایكرد.


PUKmedia  وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket